بوویتە مەزە
لەسەر مەزە ئیدیۆمی #مەزە گێ#ش هەیە، هەروەها وتراویشە: کردیتیانە مەزەی خۆیان یان دەیکەنە مەزە، مەزە: ئەو خواردنەیە کە شەڕابخۆر و مەیخۆرەکان لەگەڵ شەڕاب و مەیدا دەیخۆن، چونکە ئارەق زۆر تاڵە بەهۆی مەزەوە دەخورێتەوه، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک تەنیا بۆ گاڵتە و گەپ و کات بەسەربردن بانگهێشتی کۆڕ و کۆبوونەوە بکرێت و خەڵکی پێ ڕاببوێرن دەوترێت: بوویتە مەزە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5