پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە #03-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشە و گرفتە سیاسییەکانی ئێراق، هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئێراق شیکردەوە.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق بە بایەخەوە باسی سەردانی مەسعود بارزانی کرد بۆ بەغدا و پێشوازیشی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتیووانی لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراقی فیدڕاڵ دەکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 32
Donnez votre avis sur ce produit!