پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە #03-07-2024#، لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز تسوی وی باڵیۆزی چین لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی ئێراق و مەسعود بارزانی هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئێراقی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە نییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵ دەبیندرێت و بە دەرفەتێکی باشی لە قەڵەم دا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی چین خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیووانیی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەربوونی گرفتەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا ڕاگەیاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆشی بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دەربڕی.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە بوارە جیاجیاکان تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 31
Donnez votre avis sur ce produit!