لە چوارچێوەی سەردانەکەی #مەسعود بارزانی# و شاندی یاوەری بۆ #بەغدا# ئەمڕۆ چوارشەممە #03-07-2024# مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فایق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێراق کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ئێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاند و بە گرنگ و مێژوویی وەسف کرد. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 26
Donnez votre avis sur ce produit!