شەرعەن دروستە ئیقتیدای سەلیم
بە ئینسانێکی سەلەس و سەقیم
هەر وا ئیقتیدای ژنی تاهیرە
بە «مُستَحاضه»ی «لا مُتَحَيِّره»
هەم دەسنوێژ گرتوو بە تەیەمموم کەر
بەو شەرتە قەزای فەرز نەبێ لە سەر
حازر بە قەزا، واجب بە سوننەت
باڵغ بە مناڵ خاوەن مەعریفەت
عەکسی ئەمانەیش لازمە فەهمی
نەک پیاو بە ژن قاری بە ئوممی
ئینسانی ئوممی وایە تەحدیدی
موخیل بێ بە حەرف یا بە تەشدیدی
بە ئیسقاتی ئەو یاخود بە ئیبدال
«هێ» لە شوێنی «حێ»، «زێ» لە باتی «ذال»
«اَرَت» ئوممییە کە بەبێ مەحەل
حەرفێ دەغم ئەکا هەرچەند بە بەدەل
هەروەها «اَلثَغ» کە بێ ئیددیغام
ئەگۆڕێتەوە حەرفێ لە کەلام
بەڵام قەید ناکا «لُثغه»یێکی کەم
بە قەولی «ابن سريج»ی ئەکرەم
مەکرووهە قودوە بە «فافا» و «تَم تام»
هەم بە «لاحِن»ێ نەگۆڕێ کەلام
ئەگەر بیگۆڕێ و ناچار بێ، ئەشێ
بۆ وەک خۆی باشە و بۆ قاری ناشێ. [1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#