سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، #04-07-2024#، بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ، کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی #شارباژێڕ#، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
سەرۆکی حکوومەت لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە: خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 61
Donnez votre avis sur ce produit!