=KTML_Bold=کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و پێشمەرگە بەرزانی قالەی خەڵووز دەردەبڕێت=KTML_End=
بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی هونەرمەندو پێشمەرگە #بەرزانی قالەی خەڵوز#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەو میدیاکارو هونەرمەندی دیارو ناسراوی کورد (بەرزانی قالە خەڵووز)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هونەرمەندو پێشمەرگە بەرزانی قالە خەڵووز هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی تەرخان کرد، وەک پێشمەرگە لە کۆڕی خەبات و وەک هونەرمەند لە بواری هونەری هەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بووەو بە هونەرەکەی خزمەتی گەلەکەی کردووە، بەداخەوە کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە کەلێنێکی گەورە دروست دەکات، بۆ ئەم کۆستەو خەمە قووڵە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکارو هاوڕێیانی هونەرمەند دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
براتان
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 43
Donnez votre avis sur ce produit!