هەردوو کیژە یاریزان #چاوان بەهادین# و #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان# لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە توانیان دەست کەوت و نازناو بۆ یانەکەیان و وڵاتی ئێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی بەدەست بهێنن دوای ئەوەی ئاڵتون و زیویان لە مل کرا.
لە شاری شاریقە و لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی و لە یاری سێ باز، چاوان بەهادینی کیژە پێشمەرگەکەی کوردستان توانی بە خۆ هەڵدانی 11، 48 م پلەی یەکەم و میدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت.
لە هەمان یاری پلەی دووەم بۆ (ئایە وەلید) بوو لە وڵاتی میسر بە 11، 44 م، ئەمە و لە یاری بازی بەرز مریەم عەبدولحەمیدی کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە بە 1، 67 سم پلەی دووەم و میدالیایی زیوی بردەوە و نازناوی ئەو یاریەش بۆ وڵاتی میسر بوو بە جیاوازی 3 سانتیم کە 1، 70 سم.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 102
Donnez votre avis sur ce produit!