Bibliothèque Bibliothèque
Rechercher

Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!


Search Options





Recherche avancée      Clavier


Rechercher
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
Outils
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Langues
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mon compte
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
Rechercher Envoyer Outils Langues Mon compte
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 À propos
 Élément aléatoire!
 Conditions d'utilisation
 Kurdipedia Archivists
 Vos commentaires
 Collections de l'utilisateur
 Chronologie des événements
 Activités - Kurdipedia
 Aide
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 522,390
Images 105,707
Livres 19,690
Fichiers associés 98,576
Video 1,419
Bibliothèque
L'Arménie dans le folklore ...
Bibliothèque
Documents du VIème Congres ...
Bibliothèque
Les Kurdes d'Irak
Bibliothèque
L' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres...
لێکچوو و جیاوازییەکانی نەورۆزی کورد و فارس
Groupe: Articles | Articles langue: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Classement point
Excellente
Très bon
Moyenne
Mauvais
Mauvais
Ajouter à mes collections
Donnez votre avis sur ce produit!
Histoire des Articles
Metadata
RSS
Recherche dans Google pour les images liées à l'élément sélectionné!
Recherche dans Google pour l'élément sélectionné!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکچوو و جیاوازییەکانی نەورۆزی کورد و فارس

لێکچوو و جیاوازییەکانی نەورۆزی کورد و فارس
$لێکچوو و جیاوازییەکانی نەورۆزی کورد و فارس$
#هیوا سەلام#

نەورۆز لە زمانی کوردی دا ھەر بە نەورۆز دەخوێنرێتەوە، لە فارسی دا بە نوروز، کە یەکێکە لە کۆنترین فیستیڤاڵی ئارییەکان و چەندین کۆمەڵ و نەژادی جۆراوجۆر و کۆمەڵگە بڕوادارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھەندێک ناوچەی ناوەڕاستی ئاسیا یادی دەکەنەوە. ئەم فیستیڤاڵە لە ساڵێکدا یەک جار ئەنجام دەدرێت و لەناو چەندین نەتەوەی جیاوازدا دەستپێکی ساڵی نوێیە، بەتایبەتیی لەناو کورد و فارس دا. فیستیڤاڵەکە وەکوو میراتە کلتورییە نابەرجەستییەکانی مرۆڤایەتی لەلایەن یۆنیسکۆوە ناسێندراوە و وەکوو یەکێک لە مۆرکەکانی ناسنامەی نەتەوەیی کورد لەلایەن کوردەکانەوە سەیر دەکرێت.

تێڕوانینی جیاواز ھەیە دەربارەی بنەچەی فیستیڤاڵەکە و ئەفسانەکەی و شێوازی ئاھەنگگێڕانی و کاریگەرییە کلتوری و سیاسییەکانی. ھەرچەندە ھەر دوو نەتەوەکە ھێشتا لەژێر کاریگەریی ئایینی زەردەشتی دان، کە ئایینی ڕەسەنی ئەوان بووە؛ کوردەکان وەک گەلێکی بێ دەوڵەت، لەو بڕوایە دان، کە بنەچەی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی ئیمپراتۆریەتی ماد لە دەوروبەری 700 ساڵ پ.ز.. بەگوێرەی بۆچوونی کوردەکان کاوەی ئاسنگەر، کە باپیرەگەورەی کوردەکان بووە، زوحاکی زۆرداری کوشتووە. بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکەی خۆی، ئاگرێکی لەسەر چیایەک هەڵ کردووە و ئەمە بووە ڕۆژێکی نوێ بۆ کورد و هەموو گەلانی نەژادی ئاری. دوای ئەوە دیاکۆ توانی حەوت هۆزە کوردییەکە یەک بخات بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتی ماد و لەبنیاتنانی ئیمپڕاتۆرییەکەدا سەرکەوت.

ساڵانە یادی ئەو بۆنەیە لە کاتی یەکسانبوونی شەو و ڕۆژ (equinox) لە بەھار دا بەرز ڕادەگیرێت، ڕێککەوتی جێگیرکراوی جەژنی نەورۆزی کوردی ڕۆژی 21 ی ئادارە. نەورۆزی کوردی فیستیڤاڵێکی سیاسی و کلتورییە، ئاھەنگی جەژنی نەورۆزی کوردی جیاوازە لە هیی نەتەوەکانی دیکە. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت کوردەکانیش کە دابەش بوون بەسەر چەند دەوڵەتێکی جیاوازدا، بە هەمان شێوە یادی نەورۆز ناکەنەوە. ئەمەش لەوانەیە بەھۆی نەبوونی ناسنامەیەکی دەوڵەتیی هاوبەش بێت لەنێوانیاندا. فارسەکان لەو باوەڕەدان کە نەورۆز ڕۆژی یەکسانبوونی شەو و ڕۆژە لە بەهاردا، ئەم یەکسانبوونەش بە شێوەیەکی ئاسایی لە 19، 20 یان 21ی ئاداردا ڕوو دەدات. بەگوێرەی بۆچوونی فارسەکان، نەورۆز ھیچ پەیوەندییەکی بە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و زوحاکەوە نییە و لای ئەوان ئەفسانەی کاوە و زوحاک بابەتێکی دیکەیە. هەرچەندە بابەتی چیرۆکی کاوە و زوحاک لەناو فارسەکاندا هەیە و ئەمە بەشێک بووە لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانیان.

لە هەر دووک زمانی کوردی و فارسی دا نەورۆز بە واتای ڕۆژێکی نوێ دێت و وشەکە لە دوو بڕگە پێک دێت ‘ نەو’ واتا نوێ، بڕگەی ‘رۆز/ ڕوز’ واتە ڕۆژ. لە ڕووی مێژووییەوە، بە نەورۆز گوتراوە ‘ نۆکرۆج’ کە ھەمان مانای نەورۆزی ھەیە. بنەچەی نەورۆز ناڕوونە. لەلایەک کورد دەیبەستێتەوە بە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. لە لایەکی دیکە فارسەکان دەیبەستنەوە بە پادشایەک بە ناوی جەمشید. بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە فارسەکان چیرۆکی کاوە و زوحاک لەگەڵ نەورۆز بە یەکەوە گرێ نادەن. شەھنامەی فارسەکان کە لەلایەن فیردەوسیەوە لە سەدەی دەیەمدا نووسراوە کۆنترین نووسراوی بەردەستە کە باسی ئەفسانەی کاوە و زوحاکی کردبێت. کە بەکوورتی بەم جۆرە باسی دەکات؛ چەندین ساڵ لەمەوبەر، جیهان فەرمانڕەوایەکی بە ناوی جەمشید ھەبووە. زوحاک دژی جەمشید شەڕی کردووە، بۆ چەندین ساڵ بەدوای جەمشید کەوتووە و لە کۆتاییدا کوشتوویەتی. زوحاک بووەتە فەرمانڕەوای نوێ و زۆردارێکی نوێ. ڕۆژانە دوو گەنجی دەکووشت دەیکردنە خۆراکی دوو مار، کە لەسەر شانی بوون. دوای چەندین ساڵ کاوە زوحاکی کوشتووە و بووەتە ئەفسانە. فیردەوسی دەڵێت کوردەکان بەھۆی دڕندەیی زوحاک ڕایان کردووە بۆ سەر چیاکان. ئەمە شێوازی گێڕانەوەی شانامەی فیردەوسییە بۆ چیرۆکی کاوە و زوحاک، بەڵام ئەو نایبەستێتەوە بە جەژنی نەورۆزەوە.

کوردەکانیش بە هەمانشێوە، لەو باوەڕەدان کاوە زوحاکی کووشتووە و ئاگرێکی گەورەی کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە خەڵکی میزۆپۆتامیا و باب و باپیرانیان بڵێت، کە ئیدی ئەوان ئازاد بوونە. لە ڕاستیدا، بانگەشەکەی کورد، بە پشتبەستن بەوەی کە فیردەوسی گوتویەتی، مایەی تێگەیشتنە. ھەرچەندە، فیردەوسی هیچ ئاماژەیەکی بە نەژادی کاوە نەکردووە. ئێمە لەم لێکۆڵینەوەدا ئەوەشمان دۆزییەوە، کە وشەی کورد بە واتای ئاسنگەر دێت لە زمانی ئالانی (Ossetian language)، کە یەکێکە لە زمانە ئێرانییەکان و بە ئامۆزای زمانی کوردی و فارسی دادەنرێت. تێگەیشتنی من وەک توێژەر بۆ بابەتەکە ئەوەیە، کە واتای وشەی کورد لە پیشەی کاوە گۆڕاوە بۆ ناسنامە و پاشناو و نەژادی کاوە. لە دوای ئەو سەرکەوتنە بەسەر زوحاک دا، وشەی کورد بۆ شوێنکەوتووان و نەوەکانی کاوە بەکار هاتووە، کە ئێستا کۆی میللەتەکە بە “کورد” ناوزەند دەکرێن. ئەم جۆرە لە گۆڕانی زمان زۆر باوە لەناو نەژادە ئارییەکاندا و گرووپەکانی دیکەشدا.

=KTML_Bold=ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردی=KTML_End=
نەورۆز بە ساڵی نوێی کوردی دەژمێردرێت. ڕۆژژمێری کوردی بەگوێرەی یەکسانبوونی شەو و ڕۆژ لە بەهاردا نوێ دەکرێتەوە و یەکەم ڕۆژی بەهار 1 ی خاکەلێوەیە، کە لەوانەیە بکەوێتە ڕێککەوتی 19، 20 یان 21 ی ئادار. سەرباری ئەوەش، بەگشتی کوردان 21 ی ئادار وەک یەکەم ڕۆژی نەورۆز دەبینن. نەورۆزی کوردی گرینگییەکی زۆری کلتوری و سیاسی ھەیە. بە کردنەوەی ئاگر و بازدان بەسەریدا لە ئێوارەی 20 ی ئادار دەستپێدەکات. لەو ڕۆژەدا خەڵکی بە جلوبەرگی کوردییەوە لە دەوری ئاگرەکە کۆ دەبنەوە و ھیوا بۆ ژیانێکی باشتر دەخوازن. هەندێک لە توێژەران پێیان وایە، کە ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی ئاگر لە ئایینی زەردەشتییەوە ھاتووە کە ئایینی کۆنی ئارییەکان بووە. ئەم یادە دەوڵەمەندە بە لایەنە کلتورییەکانی دیکەش، بۆ نموونە؛ بەخشینەوەی دیاری و خواردن و …هتد.

کورد لە مێژووی هاوچەرخدا دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نەبووە، لەبەر ئەوە دابوونەریتەکانی لەژێر کاریگەریی کلتورە زاڵەکانی چوار دەوڵەتی سەرەکیی ناوچەکەدا بوون. بارودۆخی سیاسی لە ھەر بەشێکی کوردستانی گەورە فاکتەری سەرەکییە بۆ چۆنییەتی بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆز. لەبەر ئەوە بە پێچەوانەی ئاھەنگگێڕانی نەورۆزی نەتەوە و نەژادەکانی دیکە، نەورۆزی کوردی ڕەھەندی سیاسییش لەخۆدەگرێت. لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و درووستکردنی چەند دەوڵەتێکی نەتەوەیی، کوردەکان نەیانتوانی خەونی درووستکردنی دەوڵەتی کوردی بەدی بھێنن. لەوانەیە هەر ئەمەش هۆکار بێت بۆ ئەوەی، کە کوردەکان فیستیڤاڵی نەورۆز وەک فیستیڤاڵێکی سیاسی سەیر دەکەن نەک تەنیا وەک فیستیڤاڵێکی کلتوری. هەروەها، نەورۆزی کوردەکان بۆخۆی لە ئەفسانەیەکی سیاسییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بریتییە لە لابردن و کوشتنی زۆردارێک بە دەستی ئاسنگەرێک. ئەمەش خۆی لە خۆیدا چالاکییەکی سیاسییە.

شاعیر و سیاسەتمەداری بەناوبانگی کورد پیرەمێرد لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی لە “ئەستەمبوڵ”ەوە گەڕایەوە بۆ #سلێمانی#. ئاھەنگی نەورۆزی بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوە دەبرد و خەڵکی ناوچەکەی بانگێشت دەکرد. پیرەمێرد لەسەر گردی “مامەیارە” خواردن و خواردنەوەی پێشکەش دەکردن. دوای چەندین ساڵ ئەم جۆرە ئاھەنگگێڕانە بووەتە دەستووری ئاھەنگگێڕانی نەورۆزی کوردی. ئاھەنگی نەورۆزی 1945 بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئاھەنگەکانی نەورۆز دادەنرێت لە مێژووی کورد دا. ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئێراق سێسیل جەی ئەدمۆندز، کە پارێزگاری بەوەکالەت بوو، بۆ کۆتا جار سەردانی سلێمانی کرد. لە ماوەی مانەوەی لە شارەکەدا بەشداری ئاھەنگی نەورۆزی کرد کە شاعیری کورد فایق بێکەس لە بەردەمیدا وەستاو و شعرێکی شۆڕشگێڕانەی بۆ خەڵکەکە خوێندەوە.

ئەم جۆرە ڕێوڕەسمەی نەورۆز لەلایەن کوردەکان بەردەوام نوێ دەکرێتەوە و بووەتە نەریتێکی نەتەوەیی. لە سەردەمی #بەعس#دا، قەدەغەکردنی نەورۆز لەلایەن حکومەتی ئێراقی ئەو کاتەوە ڕەھەندی سیاسی نەورۆزی کوردی بەھێزتر کرد.

ھەرچی دەربارەی کوردەکانی تورکیایە، لەبەر ئەوەی حکومەتی تورکی دەیان ساڵە مافی کلتوری و سیاسیی لێ سەندونەتەوە، هاوکات جلوبەرگ و زمان و نەریتەکانیان و لە ناویشیاندا جەژنی نەورۆز، چەندین ساڵە بە یاسا بەرکارەکانی ئەو ڕژێمە قەدەغە یان سنوردار کراوە. دەوڵەتی تورک لە سەرەتادا هەوڵی دا، کە ئەو ئاهەنگە بسڕێتەوە یان تێکەڵ بە نەورۆزی فارسی بکات. چونکە گەلی کورد ئاھەنگی نەورۆز تەنیا وەک ئاهەنگێکی کلتوری نابینن، بەڵکوو وەک ڕۆژێک بۆ نوێبوونەوەی خەونی سەربەخۆیی و بەرخۆدانی خۆیان دەبینن، کە ئەمەش تێڕوانینێکی سیاسییە.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا، سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە تورکیا ناچار بوون لە جیاتی وشەی نەورۆز وشەی نڤروز بەکار بھێنن، ئەمەش بەھۆی قەدەغەکردنی پیتی ‘ق، خ، و’ بوو بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی ئەوسای تورکیا. چونکە ئەو پیتانە لە ئەلفبێی کوردی دا ھەن و لە ئەلفبێی تورکی دا نین. یەکەم مۆڵەتی فەرمی بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە تورکیا لە 1992 بوو؛ کە بووە هۆی ئەوەی سەربازانی تورکیا ئاهەنگگێڕان کۆمەڵکوژ بکەن. لەو یادەدا، ھێزەکانی تورکیا لە شارۆچکەی جەزیرەی بۆتان چەندین خەڵکی مەدەنیان کوشت، کە دواتر بە نەورۆزی خوێناوی ناسرا. هەروەها زۆربەی ئاگربەستەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا لە نەورۆز دا بوون. لەم ساڵانەی دواییشدا، ئەمە بووە بە نەریت کە گەلی کورد لە هەر شارێکی باکووری کوردستان ڕۆژێک بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز دیاری دەکەن و ئەم ئاهەنگگێڕانانە نزیکەی هەفتەیەک بەر لە نەورۆز دەست پێ دەکەن. هەتا ئێستا لە تورکیا ھیچ پشوویەکی فەرمی نییە کە تایبەت بێت بە نەورۆز. لەگەڵ ئەوەشدا شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی کورد یان حیزبە کوردییەکانی وەک #هەدەپە# و دەبەپە بەبەرپرسیارەتی خۆیان هەڵدەستن و ئاهەنگە جەماوەرییەکان ڕێک دەخەن. ئەوان نەورۆز بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی خەڵکی ئاگاداربکەنەوە دەربارەی سیاسەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکی. هەر ساڵێک درووشمێک دەلکێنن بە ناوی نەورۆزەوە، بۆ نموونە “نەورۆزی ئازادی”، “نەورۆزی ئاشتی”، “نەورۆزی بەرخۆدان” و هتد. لە ئێستادا، ساڵانە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر (#ئامەد#) ئەنجام دەدرێت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە 21 ی ئادار دا بەڕێوە دەچێت. لە ئامەد، ملیۆنان کورد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆ دەبنەوە و داواکارییەکانیان بۆ بەدەستھێنانی ئازادی و ئاشتی و سەربەخۆیی دووپات دەکەنەوە.

کوردەکانی ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر کاریگەریی فارسەکان دا بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، تا ڕاددەیەکی زۆر کلتوری خۆیان پاراستووە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە، هاوشێوەی فارسەکان، کورد لە ئێران بەگوێرەی یەکسانبوونی شەو و ڕۆژی بەهار ئاھەنگی نەورۆز دەگێڕن. لە دوایین ئێوارەی مانگی ڕەشەمێ ئاگری نەورۆز ھەڵ دەکەن و و لە یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوە دەست بە ئاهەنگگێڕان دەکەن و سەردانی یەکتر دەکەن. لە ئێستادا نەورۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر کاریگەریی کۆمەڵەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کورد دایە. ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) ناوی نەورۆز بە گوێرەی بارودۆخی سیاسیی کورد لەو پارچەیەی کوردستان دەنێن و داوا لە دانیشتووانی ناوخۆ دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند شوێنێکی وەک نێی و سلڤانا و نەستان و …هتد کۆ ببنەوە. هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەمە نمایشێکی سیاسییە لە دژی ستەم و زۆرییەکانی ڕژێمی ئێران.

دەیان ساڵە کوردەکانی سووریا لە ڕووی سیاسییەوە کەمتر چالاک بوون بە بەراورد بە پارچەکانی دیکەی کوردستان. ھەرچەندە ئەوانیش کاتێک ھەوڵیان داوە ئاھەنگی نەورۆز بگێڕن، بەردەوام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە. بەهۆی ئەوەی عەلەوییەکانی سووریا خۆشیان ئاھەنگی نەورۆز دەگێڕن، ئەمە وای کردووە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان چاوپۆشی لە ئاهەنگە کوردییەکانیش بکەن. دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆییی سووریا، کوردانی سووریا بوون بە گرووپێکی سیاسیی گرینگ. هەر زوو توانیان ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان کە بە “ڕۆژاڤا” ناسراوە لە باکووری سووریا کۆنترۆڵ بکەن. هاوشێوەی کوردەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ڕۆژاڤاش نەورۆز بەیاسایی کرا. لە ئێستادا، لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە بۆنەی جەژنی “نەورۆز”ەوە پشووی نەتەوەییە. کاتێک تورکیا و بەکرێگیراوەکانیی تورکیا بەشێک لەو شارانەیان داگیر کرد، کە دانیشتووانەکەیان کورد بوون؛ وەک #عەفرین#، سەرەتا پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان لە ناوەندی شاردا شێواند. چونکە ئەوانیش پێیان وابوو کە بەم جۆرە شکستی هێزە کوردییەکان ڕادەگەیەنن و دەبنە هۆکاری سڕینەوەی ناسنامەی کورد. ئەمەش مانایەکی گرینگی هەیە و دەیسەلمێنێت؛ کە نەورۆز و چوارچێوە مێژوویی و ئەفسانەییەکەی، کە خۆی لە کاوەی ئاسنگەردا دەبینێتەوە، نەک هەر وەک ڕەمزی نەتەوەیی لەلایەن کورد خۆیەوە سەیر کراوە، بەڵکوو لەلایەن گرووپە نەژادییەکانی دیکە و نەتەوە دراوسێکانی کوردیشەوە وەکوو ڕەمز و ناسنامەی نەتەوەیی کورد سەیر دەکرێت.

=KTML_Bold=ڕێوڕەسمی نەورۆزی فارسی=KTML_End=
نەورۆز بۆ فارسەکان یەکێکە لە گرینگترین ڕێوڕەسمەکان، وەک کورد. ئەم فیستیڤاڵە سامانێکی زۆری وەک نەریت و جلوبەرگی کۆن لە خۆ دەگرێت. ئاماژە بە بەردەوامیی کلتوری کۆنی فارسی دەکات، کە لە چەندین کوێرەوەری و بارودۆخی گوماناوی ڕزگاری بووە. ھەروەھا نەورۆز دەستپێکی سەری ساڵی “فارسی”یە. نەورۆز زیاتر لە 3000 ساڵە لە یەکەم ڕۆژی بەهار یان لە کاتی یەکسانبوونی شەو و ڕۆژدا بەڕێوە دەچێت، کە بە زۆری دەکەوێتە 19-20 ئادار و لە یەکەم ڕۆژی فەروەردین لە ساڵنامەی هەتاویی ئیسلامیدا دێت.

جەژنی نەورۆز لە چەندین ڕێوڕەسم و نەریت پێک دێت، ئەو نەریتانە بە تێپەربوونی کات، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و کلتورییانەی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەدی کراون، گۆڕاون. لەناو فارسەکان دا ئاھەنگی یەکەم ڕۆژی نەورۆز بە سەردانکیردنی خێزان و ھاوڕێیان و گۆڕینەوەی دیاری دەستپێدەکات. فارسەکان لەو باوەڕە دان نەورۆز بەبیرهێنەرەوەی بەهاکانە، کە دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتن و یەکگرتن و ئاشتی و لەم ڕێگایەوە هەموو خەڵک پێکەوە دەبەستنەوە. لە کلتوری فارسی دا ئامادەکاریی نەورۆز بە پاککردنەوەی ناو ماڵ دەستپێدەکات، کە پێی دەڵێن ‘خانە-تەکانی’. ئەمەش بە مەبەستی پاککردنەوەی ماڵە لە ناڕێکی و تەپوتۆز، کە لە ساڵی ڕابردووەوە لەوێ کۆبووەتەوە. ھەروەھا بەگوێرەی بۆچوونی فارسەکان، نەورۆز و ساڵی نوێ پاکی و تازەگەری بۆ خێزانەکان دەھێنێت.

بەر لە نەورۆز گژوگیا گەشە دەکات و سرووشت نوێ دەبێتەوە. هەر بۆیە، گیا یەکێکە لە توخمەکانی سفرەی ‘حەفت-سین’. خوان یان سفرەی حەفت-سین لە حەوت کەرەستەی ڕەمزی پێک دێت کە لە ئەلفبێی فارسی دا بە پیتی ‘س’ دەست پێ دەکەن. ھەر پارچەیەک مانایەکی تایبەتیی ھەیە و ڕەمزێکی گرینگە. لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵی نوێ ئەندامانی خێزان لە دەوری خوانی حەفت-سین کۆدەبنەوە و ھیوا بۆ ساڵێکی تەندرووست و بەختەوەر دەخوازن. لەوانەیە هۆکاری هەڵبژاردنی حەوت کەرەستە لە حەفت- سیندا پەیوەندی بە گرینگی ژمارە حەوتەوە هەبێت لە ئەفسانە فارسییەکان دا. حەوت ئاست بۆ بەدەستهێنانی پاکییەتی یان گەیشتن بە خوا لە ئایینی زەردەشتی دا هەیە و بە پشتبەستن بەو ئایینە زەوی لە 7 چین پێکھاتووە. خەڵک نیو کاتژمێر پێش ڕۆیشتن بۆ ناو ساڵی نوێ لە دەوری ئەم خوانە یان سفرەیە کۆ دەبنەوە.

مەراسیمی تەواوەتیی نەورۆز لە ئێوارەی چوارشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەکات، کە بە ‘چهارشنبەسووری’ ناسراوە. لە کاتی خۆراوابووندا مەڕاسیمی ئاگرکردنەوە بەڕێوە دەچێت و خەڵکی ھاوار دەکەن و باز بەسەر ئاگردا دەدەن و دەڵێن: “زردی من از تو سرخی تو از من”، واتە: ڕەنگە زەرد و لاوازەکەی من بۆ تۆ، ڕەنگە سوور و جوانەکەی تۆ بۆ من. ئامانجی ئەم مەڕاسیمە بەھێزکردنی پەیوەندیی نێوان خەڵکە.

یادکردنەوەی چوارشەممە سووری کە پێش نەورۆز ئەنجام دەدرێت، چەندین نەریت لە خۆ دەگرێت. هەندێک پێیان وایە، کە چوارشەممە سووری لە ئایینی زەردەشتییەوە سەرچاوەی گرتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 1725 ساڵ پ.ز.. چوارشەممە سووری لە چالاکیی جۆراوجۆر پێک هاتووە، کە ئاگر کردنەوە و بازدان بەسەریدا بەشی سەرەکییە، بەدوای ئەویشدا ئەمانە هەن ‘قاشق زنی’، ‘ئاشی موڕاد’، ‘فال‌گوشی و شل-اندازی’. لە دوای ئەم چالاکییانە، نەورۆز بە سیزدەبەدەر کۆتایی دێت، کە ئەویش بە ڕۆژی سرووشت لە ئێران ناسراوە. خەڵک لەگەڵ کەسوکارەکانیان دەچنە دەشت و ڕۆژێک لەناو سرووشتدا بەسەر دەبەن و یاری دەکەن و دیمەنی جوان دەبینن. کچ و ژنە گەنجەکان لە کاتی وتنی گۆرانییە کۆنەکان گژوگیای نەورۆز لە قژی یەکتر دەبەستن، بە هیوای ئەوەی پێش نەورۆزی داهاتوو هاوسەرگیرییەکی باش بکەن یان منداڵێکی نوێ بخەنەوە.

ئەنجامی دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی دەری دەخەن؛ کە نەورۆز بۆ گەلی کورد بۆنەیەکی سیاسییە، بەتایبەتیی لەم ساڵانەی دواییدا چونکە لەم ڕێگەیەوە خواستی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی دەر دەببڕن. بەڵام بۆ فارس، بۆنەیەکی کلتوریە و بەبێ ھیچ زەخت و زۆرێکی سیاسی ھەموو بەھارێک یادی دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئاھەنگی سەری ساڵی نوێ بگێڕن. لەوانەیە ئەمە بەهۆی ئەوە بێت کە فارسەکان دەوڵەتی تایبەت بە خۆیانیان هەیە و کوردەکان نییانە.

=KTML_Bold=نەریت و چالاکییەکانی نەورۆز=KTML_End=
خاڵی ھاوبەش و جیاوازیی زۆر ھەیە لەنێوان هەر دووک کلتوری کوردی و فارسی دا سەبارەت بەو چالاکییانەی لە فیستیڤاڵی نەورۆز دا ئەنجام دەدرێن. لە کلتوری کوردی دا نەورۆزی هەیە. منداڵان دەچنە دەرەوە و لە دەرگای ماڵان دەدەن، ئەمەش پێی دەگوترێت هەلاوە و مەلاوە. ھەلاوە مەلاوە ناوی گۆرانییەکە کە لەو ڕۆژەدا منداڵان دەیڵێن. خەڵک دیاری جۆراوجۆریان دەدەنێ، بە تایبەت هێلکەی ڕەنگا و ڕەنگ. هێلکەکان لەگەڵ پیاز دەکوڵێنن بۆ ئەوەی هێلکەکان ڕەنگ بگرن. لە ئێستادا، خەڵک ڕەنگی جیاواز بۆ هێلکەکان بەکار دەهێنن. هەروەها جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی دەپۆشن، کە زۆربەیان ڕەنگی سەوز و سوور و زەردن. چونکە ئەو ڕەنگانە هێمای ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانن. کاتێکی خۆش و پڕ لە هەڵپەڕکێ بە بۆنەی سەری ساڵی کوردییەوە بەسەر دەبەن. کچ و کوڕە دڵدارەکان سێوی مێخەکڕێژ وەک دیارییەکی بەنرخ و بێهاوتا بە یەکتری دەدەن، کە لەم ساڵانەی دواییدا ‘ڤین-سێڤ’یشی پێ دەگوترێت.

لە کلتوری فارسی دا، هەندێک لە چالاکییەکان بەر لە هاتنی نەورۆز ئەنجام دەدەرێن، وەکوو پاککردنەوەی ماڵ، چاندنی گژوگیا، چوارشەممە سووری و کڕینی جلوبەرگی نوێ. هیچ یاسایەک نییە بۆ ماڵ پاککردنەوە. ئەمە پەیوەستە بە بارودۆخی ئابووری خەڵکی، بەڵام جلوبەرگی نوێ پێویستە پێش نەورۆز بکڕدرێت. لەنێو فارسەکان دا، دیاریی نەورۆز و سێوی مێخەک ڕێژیان نییە، کە لە جەژنی نەورۆزی کوردان دا هەیە. بە پێچەوانەوە، ماڵ پاککردنەوە و چاندنی گژوگیا لەنێو کوردەکان دا بەدی ناکرێت. لە هەر دووک کلتورەکەدا، لە ڕۆژی نەورۆز دا خەڵکی ئاگر دەکەنەوە. فارسەکان لە چوارشەممە سووریدا، کە دەکەوێتە کۆتا چوارشەممەی ساڵ بەسەر ئاگرەکەدا باز دەدەن و هیوای تەندرووستی و دڵخۆشی دەخوازن.

بۆ فارس ئاگر ڕەمزی پاکییە کە پەیوەندی بە ئایینی زەردەشتییەوە هەیە. بە شێوەیەکی ئاسایی لە کۆتا چوارشەممەی هەموو ساڵێک لە کاتی خۆراوابووندا ئاهەنگ دەگێڕین و لە گۆڕەپانی ماڵەوە و شوێنی جیاواز یان لەسەر شەقام ئاگری بچووک دەکەنەوە. پاشان لەگەڵ ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان کۆدەبنەوە و لە کاتی بازدان بەسەر ئاگردا ‘زەردی من بۆ تۆ، سووری تۆ بۆ من’ دەڵێینەوە. وا بیردەکەنەوە، کە ئەم نەریتە لە ئایینی زەردەشتییەوە وەرگیرابێت.

لەلایەکی ترەوە، گەلی کورد شەوێک بەر لە نەورۆز ئاگر دەکەنەوە و لە دەوری ئاگرەکە گۆڤەند و شایی دەگێڕن و هیوا بۆ ئاشتی و ئازادی دەخوازن. بەهەمان شێوەی فارسەکان، هەندێک لە کوردەکانیش باوەڕیان وایە بنەچەی کردنەوەی ئەم ئاگرە لەم ڕۆژەدا پەیوەندی بە ئایینی زەردەشتییەوە هەیە.

هەرچەندە، هەندێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات باوەڕیان وایە چوارشەممە سووری بەشێک نییە لە کلتوری ئەوان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە نەوەی نوێی کوردانی ئێران هاوشێوەی فارسەکان ئاهەنگ دەگێڕن. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر کاریگەریی کلتوری زاڵ بەسەر کلتوری کەمینەکان لە ڕووی ژمارەوە.

فارسەکان بۆ چوارشەممە سووری “ئاش ڕێشتی” ئامادە دەکەن کە سوپێکی تایبەتیی فارسییە، هەروەها لە ڕۆژی نەورۆزدا “سەبزی پۆلۆ ماهی” ئامادە دەکەن، کە برنجە لەگەڵ سەوزەوات و ماسی تێکەڵ کراوە. هەروەها، چەندین جۆری جیاوازی شیرینی و شەکرۆکە لە ماوەی نەورۆز دا پێشکەش دەکرێن.

بەر لە نەورۆز، کوردەکان گۆشت و چەرەسات دەکڕن. بە پێی بارودۆخ و خواستی خێزانەکان هەندێک خواردنی دیکەش دەکڕن. لەناو کوردان دا، دۆڵمە و گۆشتی برژاو و بریانی خۆشترین و باوترین خواردنن لە ڕۆژی نەورۆز دا.

فارسەکان لە 13 یەمین ڕۆژی مانگی فەروەردین کە دەکاتە 13 ڕۆژ دوای دەستپێکی نەورۆز دەچن بۆ سەیران. کوردەکان بەنزیکەیی لە هەر سێ ڕۆژی نەورۆز گەشت دەکەن و دەچن بۆ سەیران. لە کلتوری فارسی دا ماوەی نەورۆز لە سێزدەبەدەر کۆتایی دێت، هەروەها ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی سرووشت ناسراوە. ئاو ڕەمزی گەشانەوە و ڕووناکییە. بە خستنە ئاوی هەندێک گژوگیای بەهاری ئاواتەکانیان لەوانەیە بێتە دی. فارسەکان خوانی حەفت-سین یان لە نەورۆزدا هەیە بەڵام کوردەکان باسی حەفت-سین ناکەن.

بەکوورتی، جیاوازیی زۆر ھەیە لە چۆنییەتی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆز لەنێوان کورد و فارس دا. بۆ کورد کە گەلێکی بێ دەوڵەتە، لەپاڵ باکگراوندی کلتوری و چاندیی خۆیدا، نەورۆز هێمای بەرخۆدانە. لە کاتێکدا، نەورۆز بۆ فارس تەنیا فێستیڤاڵێکی کلتورییە. ھەرچەندە دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی و فارسییە لە هەمان کاتدا، ڕێککەوتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە، ئەفسانەی سەرھەڵدانی، شێوازی ئاھەنگگێڕانیان و تێگەیشتنیان بۆ بنەچەی ئەو یادە جیاوازە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1
HashTag
Sources
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 19-03-2024
Les éléments liés: 2
Biographie
Dates et événements
Groupe: Articles
Publication date: 19-03-2024 (0 Année)
Livre: Enquête
Livre: Histoire
Province: United States
Publication Type: Born-digital
Type de document: Langue originale
Technical Metadata
Point qualité: 99%
99%
Ajouté par ( هومام تاهیر ) sur 09-07-2024
Cet article a été examiné et publié par ( زریان سەرچناری ) sur 11-07-2024
Cet article a récemment mis à jour par ( هومام تاهیر ) sur: 09-07-2024
URL
Cet article selon Kurdipedia de Normes n'est pas encore finalisé!
Cet article a été lu fois 1
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs

Actual
Bibliothèque
L\'Arménie dans le folklore Kurde
17-02-2014
هاوڕێ باخەوان
L\'Arménie dans le folklore Kurde
Bibliothèque
Documents du VIème Congres du PDK-I
28-01-2014
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIème Congres du PDK-I
Bibliothèque
Les Kurdes d\'Irak
11-04-2014
هاوڕێ باخەوان
Les Kurdes d\'Irak
Bibliothèque
L\' Homme Debout
14-10-2016
هاوڕێ باخەوان
L\' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres du PDK-I
31-08-2017
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIIème Congres du PDK-I
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 522,390
Images 105,707
Livres 19,690
Fichiers associés 98,576
Video 1,419
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Folders
Bibliothèque - Livre - Mémoire Bibliothèque - Type de document - Langue originale Bibliothèque - Publication Type - Bibliothèque - Dialect - Française Bibliothèque - Published more than once - Yes Bibliothèque - Province - Switzerland Bibliothèque - PDF - Non Bibliothèque - Folders - Bibliothèque - Province - À l'extérieur Bibliothèque - Livre - Voyage

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contactez | CSS3 | HTML5

| Page temps de génération: 0.828 seconde(s)!