$ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاساییشی هەرێمەوە:$
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ #2024-07-14# کاتژمێر 8ی بەیانی لە شارەدێی (#قەرەهەنجیر#)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییشی #کەرکووک# لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێریی ورد و بەدواداچوون، بە مەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری #داعش#، ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی دا، لە ئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بەبرینداری دەستگیرکرا.
ئەم دوو چەکدارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا چەند کردەیەکی تیرۆرستیان ئەنجام دابوو. لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەروەها لە کردەوەی سێیەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکووک لەناو بازاڕی کەرکووک شەهید دەکەن، لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی کۆماری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.
بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لە قەرەهەنجیر، کارمەندێکی ئاساییش بەناوی (#جوامێر عەزیز ڕەشید#) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 27
Donnez votre avis sur ce produit!