یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراق ئەنجام دەدات.
لەو بارەیەوە #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە دووەم چالاکی وەرزی 2024ی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق دەبێت و تایبەتە بە سەرجەم یارییە جۆراوجۆرەکانی کوڕان و کچان بۆ ئاستەکانی (تازەپێگەیشتووان، لاوان و پێشکەوتوان).
نزار وتیشی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی و لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 07-03 دەست پێدەکات و لە #09-03-2024# کۆتایی دێت.
سەرپەرشتیارەکەی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە سەبارەت بە ئامادەکاری و بەشداری تیمەکەیان وتی بە 12 کیژە یاریزان بەشداری دەکەین و ڕکابەری بەهێزترین پاڵەوانێتی دەبین کە یانەکانی دیکە بە زۆرترین یاریزانەوە دێنە نێو کێبڕکێکان.
دواجار نزار بێ هیوا نەبوو لە پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن کیژانی یانەوە و وتی پشت بە خوای گەورە ڕکابەری بۆ زۆرترین ئەنجام دەکەین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 87
Donnez votre avis sur ce produit!