لە درێژەی یارییەکانی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی سێیەمی خولەکەدا، تیمی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کە لە کۆمەڵەی تیمە ئاگرینەکانە، لەسەر یاریگەی یانەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە لاوانی #یانەی زاخۆ# دەکەن.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #09-03-2024# بەڕێوە دەچێت و تێیدا پێشمەرگە بەو ڕۆحە گەرمەی لە بەرانبەر #دهۆک# هەیبوو دەچێتەوە نێو یاریگە و بۆ دووەم سێ خاڵی جەنگاوەر دەبێت لەنێو هاندەرانی دا.
جێگەی باسە تیمی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەم وەرزەی خولی پیشەگەران بە یاریزانانی یانەکەی و بە سەرکردایەتی، ڕاهێنەری لاو، #سۆران سەلیم# بەشدارە و خەونی گەیشتن بە لوتکەیان هەیە و وەک ڕاهێنەری تیمەکەش بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئامادەکاری ئەم وەرزەمان جیاوازە و لە خولێک بەشدارین کە لە ئاستی خولەکانی دەرەوە دەبینرێن و هەر بۆیە دەمانەوێت بە پلانی نوێ و جیاوازەوە یاری بۆ یاری بە ئامانجەکانمان بگەین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 54
Donnez votre avis sur ce produit!