لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و لە جەولەی چوارەمی قۆناغی دووەمی خولەکە، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگەی خۆی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە یانەی مەسافی جنوب دەکات.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:00 پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #05-04-2024# بەڕێوە دەچێت و پێشمەرگەکانی لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم بە 25 خاڵەوە دەیانەوێت بە هەمان هەگبەی پڕەوە و لە لوتکەی تیمەکان بمێننەوە و بەو ئامانجەش دەچنە نێو یاریگەکەیان و ڕووبەڕووی یانەی مەسافی جنوبی شاری بەسرەی خواری ئێراق دەبنەوە.
یانەی پێشمەرگە لە یاری یەکەمی قۆناغی یەکەمی خۆی لە بەرانبەر ئەو یانەیە، یارییەکەی بە یەکسان بوون کۆتایی هات و بۆ ئەم یارییەی دەیەوێت سێ خاڵەکەی مسۆگەر بکات.
هەروەک یانەی مەسافی بە 21 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی ئەنجامەکەی تەنیا دڵخۆشکردنی هاندەرانێتی و بەو مەبەستەش ڕووی لە شاری #سلێمانی# کردووە.
=KTML_Bold=خشتەی یارییەکانی جەولەی چوارەمی قۆناغی دووەم بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=:[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 47
Donnez votre avis sur ce produit!