ئاسنی سارد مەکوتە
وتراویشە: #ئاسنی سارد کوتانە#، ئاسنگەر ناتوانێت ئاسن بەساردی بکوتێت، بۆیە لە کورەدا ئاسنەکە گەرم دەکرێت، تاوەکوو نەرم دەبێت، ئینجا بە چەکوچ و تۆغماغ و کوین لێی دەدرێت بۆ ئەوەی بکرێتە ئەو شێوەی کە ئاسنگەر دەیەوێت، ساردی ئاسن کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کارێک کە هیچ لە جێگەی شین نەبێت یان قسەکردن لەگەڵ کەسێکی کەللەڕەق یان قەناعەت هێنان بە کەسێکی ناتێگەیشتوو دەوترێت: ئاسنی سارد مەکوتە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 17