ئەو نانە تیکەتیکە، ئەو نا یەکی دیکە.
پێشوان دەڵێن: جارێک گەنجێک دڵی شکابوو، ئەو کەسەی دەیویست مێردی پێنەدەکرد، جۆش دامابوو، پیرێکی لێ ڕاستبووەوە.
پیر وتی: وەرە با بچینە سەربان! ئێستا دەردت تیمار دەکەم، پیر و گەنج چوونە سەربان.
پیر وتی: سەیری شار بکە چەند ماڵە؟
گەنج وتی: هەزار ماڵ.
پیر وتی: دەی هەر ماڵەی کچێکی تێدایە، ئەم نا ئەو.
مەبەست لەوەیە لە ژیاندا هەر کەسێک ویستی ژیانی هاوسەریی پێکبهێنێت، گەر کەسێکی پێ ڕازیی نەبوو، با بچێت کەسێکی تر ڕازی بکات. خۆ دنیا هەر ئەو کەسە نییە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 24
Donnez votre avis sur ce produit!