ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد جەلیزادە
ناوی باوک: #مەسعود محەمەد#
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
محەمەد جەلیزادە، ناوی تەواو محەمەد مەسعود محەمەد جەلیزادەیە، مەسعود محەمەد نەوەی مەلای گەورەی کۆییە، لە ساڵی 1964 لە شاری کۆیە لە دایکبووە، تەمەنی چوار مانگ بووە بەهۆی بارودۆخی سیاسی کوردستانیان جێهێشتووە و لە بەغدا ژیاوە، سەردەمی گەنجی لە بەغدا بەسەربردووە، بەهۆی کوردایەتی لە قۆناغی دووەمی پەیمانگا دەستگیردەکرێت لەلایەن ڕژێمی #بەعس# ماوەی پێنج مانگ لە خوێندن دابڕاوە، شارەزاییەکی زۆری هەیە لە بوارەکانی (مێژوو، توێژینەوە، نووسین و وەرگێڕان).
ساڵی 2003 وەک وەرگێڕ لە دەزگای CNN لە کوردستان کاری کردووە، محەمەد خێزاندار و خاوەنی کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی (#ڕەوا جەلیزادە# و ڕەسەن).
محەمەد جەلیزادە هەمووکات ئامۆژگاری گەنجانی کوردی کردووە کەوا کچانی شارەکانی جیا لە شاری خۆیان بهێنن و هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن بۆ ئەوەی بازنەی شارچێتی لەناو بچێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 109
Donnez votre avis sur ce produit!