لە نیوە شەوێدا بتبینم
شەو لەناو کورداندا زۆر لە ئیدیۆمدا بەکارهێنراوە دیارترین ئیدیۆمی: #شەو قەڵای مێردانە#، ئەگەر پیاو هەبێت تاریکەشەو زۆرە، شەو سەتری گوناحکارانە و...تاد، هەندێک کەس هەیە لە ماوەی ڕۆژ و ڕووناکییدا زۆر بەخۆیدا هەڵدەدات و خۆهەڵکێشە، کە ئێوارە داهات و خۆر بارگەی پێچاییەوە و تاریکی باڵی بەسەر دونیادا هێنا، ترس و لەرز دای دەگرێت و ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، بە پێچەوانەشەوە خەڵک هەیە تا شەو نەیەت ناجوڵێت، کە شەو داهات دەبێتە شەوڕۆ، لە ماوەی ڕۆژدا کەسێک خۆی هەڵبکێشێت و بزانرێت کە ترسنۆکە بە گاڵتە و تەوسەوە پێی دەوترێت: لە نیوە شەودا بتبینم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 29
Donnez votre avis sur ce produit!