مزگەوتی گەورەی #ئامەد# (بە کوردیی باکووری: Mizgefta Mezin a Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Ulu Camii). پێشتر کڵێسای ست تۆماس کریستیان بوو، کە یەکێبووە لە کۆنترین کڵێساکانی مێژوو. لە ئێستادا 2024، مزگەوتی گەورەی ئامەد شوێنی 5000 نوێژکەری تیادا دەبێتەوە و توانای میوانداریکردنی ھەر چوار مەزھەبەکەی ئیسلامی ھەیە. مزگەوتەکە حەوشەیەکی ھەیە کە 63 مەتر درێژە و 30 مەتر پانە.
ڕۆژی دامەزراندن: #01-01-1091#ی زاینی
ڕۆژی کۆتایی هینان بە کارکردن لێی: #01-01-1092#
ئەو مزگەوتەی کە ئەمڕۆ پێی دەناسرێتەوە، لەلایەن فەرمانڕەوای سەلجوقی مەلیک شا درووستکراوە. بیرۆکەی دیزاینی مزگەوتەکە، لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق وەرگیراوە. لەناو مزگەوتەکە چەندین نووسراو بە شێوازی کوفی ھەیە، وێنەی دوو شێر دەبینرێت کە پەلەماری دوو گامێش دەدەن.
مزگەوتەکە لە ساڵی 1155، تووشی سووتان ھاتووە. مزگەوتەکە بە یەکێک لە گرنگترین و ناسراوترین مزگەوتەکانی میسۆپۆتامیا دادەنرێت. لەو کاتەی ئەم شوێنە لە کڵێساوە کراوە بە مزگەوت، لەلایەن موسڵمان و کریستیانەکان بەکارھاتووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 89
Donnez votre avis sur ce produit!