#هێمن هەورامی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق، تێڕوانینی پارتی بۆ پرسی گەنجان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، (5ی ئایاری 2024)، بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی لاوانەوە، بە ئامادەبوونی ستیفن ھیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە #هەولێر# دانیشتنێکی تایبەتیی ڕێکخستبوو بۆ ژمارەیەک لاوی خاوەن بەھرە و شارەزا و چالاکوانی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا، تاوەکوو گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کۆمەڵێک پرسی ھەنوکەیی بکەن.
لایەنێکی سەرەکیی گفتوگۆکە کە دوو کاتژمێری خایاند، بریتی بوو لە ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و تێیدا بەوردی سیاسەت و بۆچوون و تێڕوانینی پارتی لەسەر پرسی گەنجانی کوردستان، بەشداریی سیاسییان، بنەماکانی حوکمڕانیی باش، بەرنامە و سیاسەتی پارتی بۆ ئەم بوارانە و پێشخستنی زیاتر خستەڕوو.
ھەر لەو دانیشتنەدا، ھەورامی ڕوانینی پارتی بۆ پرسە جیاجیاکانی پەیوەست بە گەنجان ڕوون کردەوە و بەوردی وەڵامی تێبینی و سەرنج و پرسیاری بەشداربووانیشی دایەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 23
Donnez votre avis sur ce produit!