پیاو دەبێتە دەرمان ژن دەبێتە خەرمان
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەکەمدا لەنێوان ساڵانی (1914-1918)دا، کە کوردستان بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان، هەموو گەنج و لاو و پیاوی کورد لە سوپای زۆرەملێدا بەزۆر کرابوون بەسەرباز و دوور خرابوونەوە بۆ بەرەکانی جەنگ، شار و شارۆچکەکان بەتەواوەتی هەستی پێدەکرا کە ڕێژەی ژنانی زۆرە و تاک و تەرا لێرە و لەوێ پیاوێک یان کیرمیزێک دەبینرا، ئەوە بووە گۆتەیەکی کوردەواری ئیدیۆم ئامێز و دەوترا: پیاو دەبێتە دەرمان ژن دەبێتە خەرمان یان پیاو بووە دەرمان، ژن بووە خەرمان، بۆ گاڵتە و گەپی کوردەواریش لە سنووری گوندەکانی شارەدێی #تەقتەق# لەبەر ئەوەی ئەڵمانییەکان لەگەڵ عوسمانییەکان یەک بەرە بوون، وتراوە: هەی ئارەمان هەی ئارەمان پیاو بووە دەرمان قوز بووە خەرمان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 17
Donnez votre avis sur ce produit!