پیاوی فەقیر بکۆخێ دۆخینی دەپسێ
پیاوی هەژار لەبەر نەبوونی و کەم خۆراکی و بەدخۆراکی بێ تەنگ و تۆشە و لەڕ و لاواز و کەم گۆشتە و ئێسکەکانی پەراسووی بەدیارەوەن و چیلکەیی و ڕەقەڵە و ڕەنگ زەردە وەکوو گژوگیای بن بەردان، بۆیە شەڕواڵ و دەرپێ بەقونییەوە خۆی ناگرێت و دێتە خوارەوە هەرچەندە بەنەخوێن و دۆخینەکەشی تووند بکات، لەبەر بێ گۆشتی دێتەخوارەوە و لەبەر نەبوونیش ئەو داوەی کراوە بە بەنەخوێن لەوانەیە تەنک و پسۆک بوو بێت یان مووخۆرکە لێی دابێت هاوشێوەی گوریسی پەتە بۆ ئەمانە کوردەواری لە سنووری #هەولێر#ێ دەڵێت: پیاوی فەقیر بکۆخێ دۆخینی دەپسێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 31
Donnez votre avis sur ce produit!