دەزانم چ مەعدەنەکه
وتراویشە: مەعدەنەکەی دەناسم، مەعدەن: کانزا، لێرە بەمانای کانی کانزاکە، کانگاکەی بەکارهاتووە، هەموو مرۆڤێک پێکهاتە و خوڕەوشت و ئەدگار و خاسییەت و خاسڵەتی تایبەت بەخۆی هەیە، وەکوو چۆن ئاسن و مس و نیکل هەر یەکە و لەیەکتری جیاوازە، ئینجا ئەگەر کەسێک کەسێک بەتەواوەتی بناسێت و بزانێت بایی چەندە؟ وەکوو ئەوەی کە دەوترێت: دەزانم چەند داوە موو بە قونتەوەیە، لێرەش وەکوو ئیدیۆم بە تەوسەوە دەوترێت: زۆرچاکت دەناسم و دەزانم چ مەعدەنێکی؟.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 10
Donnez votre avis sur ce produit!