بووکیان برد بەدزی، سەلکی هەمزەی بەقوزی
یاخود: بوکیان هێنا بەدزی، سەلکێ سابوون بە قوزی
هاوشێوەی: هەیاران مەیاران یاخۆ بیکاتە باران بۆ فەقیر و هەژارانە، یان کە بتڕێ دەڵێن بە گونی فڵانە کەسەوە، لێرەش منداڵان ئەو دوو نیوە دێرەیان وتووە: بووک بردن لە کوردەوارییدا هەر بەئاشکرا بووە، کەمجار هەبووە بەهۆی شەڕوشۆڕ و تازیە و تازیەباری و ناخۆشی و فیتنەوە بووک بەبێ دەنگی بردراوە، سەلکی هەمزەی دیارە هەمزە پیاوێکی هەپرەگون و لاپرەسەنگ و کەم ژیری و کەودەن و گێژ وێژ بووە، بۆیە گەورەکان ڕێکیان خستووە و منداڵەکان وتویانەتەوە: بووکیان برد بە دزی، سەلکی هەمزەی بە قوزی.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 23
Donnez votre avis sur ce produit!