قون دەهۆڵە
دەهۆڵ، دۆڵ، دۆر، تەپڵ: چەرمێکی خاوی ئاژەڵی خۆشکراوە، بەدەم و سەری دەفرێکی قوڵەوە تووند کراوە، ئەگەر بە دار لێی بدەیت، دەنگ دەداتەوە، لە زۆر ئیدیۆمیشدا بەکاهاتووە وەکوو: دەنگی دۆڵ لە دوورەوە خۆشە، دۆڵ دڕا، تەپەی بڕا، دەهۆڵ کوتانە، دەهۆڵ هەرچەندی گەورەتی بێت، ناوی بۆشترە، لە سنووری #ڕانیە#ی دەوترێت: قون دەهۆڵ، دەهۆڵ گەورەیە کەواتە بۆ گەورەیی قون بەکاردەهێنرێت، دەهۆڵ دەنگ دەداتەوە کەواتە بۆ کەسێکی تڕکەنیش دەبێت، دەهۆڵ زۆری سەرە دار پێ دەکەوێت کەواتە بۆ قوندەریش دەکرێت بەکاربهێنرێت، هەندێک جاریش بەهۆی زۆر بەرکەوتنەوە دەدڕێت، کەواتە وەکوو ئیدیۆم دەکرێت بۆ کەسێکی قون گەورەی تڕکەنی قوندەری قون دڕاو بەکاربهێنرێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 32
Donnez votre avis sur ce produit!