پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (حەمەدۆک)م نووسی؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (حەمەدۆک)م نووسی؟

چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (حەمەدۆک)م نووسی؟
چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی (حەمەدۆک)م نووسی؟
#یەشار کەمال#
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: #بەکر شوانی#

ساڵانی 1946-1947 دەستم کردبوو بە چەند تاقیکردنەوەیەکی نووسینی ڕۆمان. حەمەدۆک - Ince Memed یەکێک بوو لەوانە. هەروەها دەستم دابووە نووسینی ڕۆمانی کاریتە و بە نیوەچڵی جێم هێشتبوو. کاتێک ساڵی 1951 گەیشتمە ئیستانبوڵ، تەنانەت یەک لاپەڕەی ڕۆمانی حەمەدۆکم پێ نەبوو. بەڵام بابەتەکە وەک خۆی لە سەرمدا بوو و دەمویست حەمەدۆک“ بنووسمەوە. پێویستم بە پارە بوو. ئەو ڕۆژانە دەرهێنەرێکی سینەماییم ناسیبوو و ڕۆژێک داوای سیناریۆیەکی لێم کرد. کەمێک ئاشنای سیناریۆ ببووم. لەگەڵ عابیدین دینۆدا لە یەک دوو سیناریۆدا کارمان کردبوو. ناوەڕۆکی حەمەدۆک“م بۆ یارۆی سینەماکار باس کرد. گوتی: ئەوەم بۆ بنووسە سێ هەزار لیرەت دەدەمێ. منیش سیناریۆکەم لە ماوەی مانگێکدا نووسی و دام بە کابرا. دواتر لێم ون بوو. هەر کاتێک دەچووم، لە شوێنی خۆی نەبوو. هەر جارێک تەلەفۆنم دەکرد، کابرا هێشتا نەهاتبوو بۆ شوێنی کار. دوای چەند ڕۆژێک دەستم هەڵگرت لە گەڕان بەدوایدا. تا ئەو کاتە تووشی کەسی لەو جۆرە نەببووم. ئەگەر بە دڵی نەبووە، با ڕاشکاوانە بیگوتبایە. بەڵام کابرا بەجارێک ون بوو. دوای چەند ساڵێک و پاش ئەوەی حەمەدۆک دەنگی دایەوە، کابرا لە کۆبوونەوەیەکدا منی دی و بەدوای کۆنێکدا دەگەڕا خۆی تێدا بشارێتەوە.
دوای ئەوەی لە یارۆی سینەماکار بێ ئومێد بووم، مەسەلەکەم بۆ جەواد بەگ (یەکێک لە لێپرسراوانی ڕۆژنامەی جمهورییەت) گێڕایەوە. زۆر دڵتەنگ بوو. فرە بێ پارە بووین. تیلداش (هاوسەری پێشووی نووسەر) بەهۆی منەوە لە کار دەرکرابوو. سەد و هەشتا لیرەی ڕۆژنامەی جمهورییەتمان بۆ مابووەوە. ڕۆژێک بە جەواد بەگم گوت: من خۆم ئەو بابەتەم لە شێوەی ڕۆماندا ئامادە کردووە و چەند بەشێکم لێ نووسیوە. دەمەوێت ئەمساڵ تەواوی بکەم. بەڵام پێویستم بە پارە هەیە. ئەگەر پێشەکی هەزار لیرەم بدەنێ... جەواد بەگ کاغەزێکی خستە بەردەمی خۆی، شتێکی لەسەر نووسی و گوتی: بڕۆ هەزار لیرە لە زیا بەگ وەربگرە. چووم، هەزار لیرەم وەرگرت و خۆم بە خاوەنی دنیا دەزانی. لە سەرەنجەبەی بێشکتاش خانوویەکی نوێ بنیاتنراو و هێشتا تەواو نەکراومان گرت. دەستم بە نووسین کرد. چەند ساڵ بوو لە بیری خۆمدا هێنابووم و بردبووم و ڕۆمانەکەم لەبەر دەزانی. بۆچی ساڵی 1953 ئەو زستانە سەخت و پێشتر نەبیندراوە دەست پێ نەکات؟! جگە لە سۆپایەکی بچکۆڵانە، هیچی ترمان نەبوو. خەڵووزمان لە سۆپاکەدا دەسووتاند. لوولەی سۆپای ماڵەکەی ژێرمان بەناو دیواری خانووەکەی ئێمەدا تێدەپەڕی. تیلدا لە ناو پێخەوەکەی خۆیدا دادەنیشت، پشتی دەنا بەو شوێنەی دیوارەکەوە کە لوولەی سۆپاکەی پێدا تێدەپەڕی و کتێبی دەخوێندەوە. منیش جووتێک دەستکێشی ئەستوور کە لە ئەرزەڕووم کڕیبووم، کردبووە دەستم و هەوڵم دەدا حەمەدۆک بنووسم. ئەگەر جاروبار کەمێک خەڵووزمان دەست بکەوتبایە، لە ماڵەوە دەبوو بە جەژن و ئاهەنگ.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی شوباتدا هەوا ساردتر بوو. شەختەی لە تووناوە هاتوو گەیشتە تەنگەی بۆسفۆر و زەوی و ئاسمان بەستی. دانیشتووانی ئیستانبوڵ دەچوونە سەر شەختەکانی ناو بۆسفۆر و وێنەیان دەگرت. لەو زستانە تۆفەدا و لە ماڵی شەختەبەستوودا من بە سێ مانگ حەمەدۆکم تەواو کرد و بردم بۆ جەواد فەهمی باشکوت. ئەگەر جەواد بەگ ڕۆمانەکەی بەدڵ بوایە، بڕیار بوو هەزار و هەشتسەد لیرەی تر وەربگرم. ئەگەر بەدڵیشی نەبوایە، قەرداری ڕۆژنامە دەبووم. ئەو سەردەمە ئۆرهان کەمال پەیوەندی لەگەڵ یەشیلچام دانابوو و بێوچان سیناریۆی دەنووسی. بڕیار بوو منیش دەست پێ بکەم و هێدی هێدی بکەومە سەرپێ. دوای پازدە ڕۆژ لە جەواد فەهمی بەگم پرسی: ڕۆمانەکەتان خوێندەوە؟ گوتی: تا نیوەیم خوێندەوە. نەچووە ئەقڵمەوە و لە وەڵامدا گوتم: ڕاست نییە جەواد بەگ، نەتانخوێندووەتەوە. بە گاڵتەوە پرسی: لەبەرچی ڕاست نییە؟ من گوتم: بەڕێزم، ئەگەر دەستتان بکردایە بە خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە، تا کۆتایی دەستتان لێ هەڵنەدەگرت. جەواد بەگ بۆمی ڕوانی و گوتی: هەی لاسار، خۆت بەچی دەزانیت! جارێ ئەمە یەکەم ڕۆمانتە.
...پاش دەستکردن بە بڵاوکردنەوەی حەمەدۆک لە جمهورییەتدا، داواکاری گشتیی ترسناکی ئەو سەردەمە حیجابی دینچ هاتبوو و گوتبووی: جەواد بەگ، لە ئەنقەرەوە فەرمان هاتووە، پێویستە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕۆمانە ڕابگرن. لەو کاتەدا بەدری ڕەحمی و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس لەوێ دەبن. جەواد بەگ بە تووڕەبوونەوە هەڵدەسێتە سەرپێ و هاوار دەکات: حیجابی، حیجابی، ئەوانەی لە ئەنقەرەوە تەلەفۆنیان بۆت کردووە، با بۆ منی بکەن. تۆ لە ڕۆمان تێدەگەیت، یان من؟ ئەوان تێدەگەن، یان من؟ دە ئەگەر لە دەستتان دێت ئەو ڕۆمانە لە ڕۆژنامە ببڕن. لەبەرئەوە جەواد بەگ و من و ئۆرهان ئاپئایدنی پارێزەری ئەو سەردەمی جمهورییەت کون و کەلەبەری حەمەدۆک گەڕاین و تەنیا پارچەیەکی بچووکمان دیتەوە کە بۆی هەبوو بخرێتە خانەی تاوانەوە. کاتێک کتێبەکە دەرچوو، ئەو پارچەیەم خستەوە سەری. ڕۆمانی حەمەدۆک ساڵانی 1953-1954 بە زنجیرە لە جمهورییەتدا بڵاو کرایەوە و ساڵی 1956 خەڵاتی گۆڤاری ڤارلکی وەرگرت. گۆڤارەکە ئەو ساڵە ئەو خەڵاتەی دانابوو و بە بەخشینی بە حەمەدۆک، قیامەت ڕابوو. لە هەر چوار لاوە گوشارێکی هێندە زۆر و بەتین هات تا یاشار نەبیی خاوەنی گۆڤارەکە ناچار بوو یەکسەر خەڵاتەکە پووچەڵ بکاتەوە و لەو ڕۆژە بەدواوە خەڵاتی گۆڤاری ڤارلک بۆ ڕۆمان هەرگیز نەبەخشرا. ئەمە بەمەرجێک یاشار نەبی هیچ تاوانێکی نەبوو لەو کارەدا. دەستەی ناوبژیکار لە بژاردەترین ئەدیبانی تورکیا پێکهاتبوو و کەسانی وەک یاقوب قەدری قەرەعوسمانئۆغڵو، نوروڵا ئاتاچ، ڕەشاد نوری گونتەکەن، ئەحمەد حەمدی تانپنار و سعوود یەتکینی تێدابوو. لە کۆی نۆ ناوبژیکار، حەوتیان دەنگیان بە „حەمەدۆک“ دابوو. هەر ئەو ساڵە فۆرمێکی ڕاپرسی لە ڤارلکدا بڵاو کرایەوە بۆ ئەوەی خوێنەران باشترین ڕۆمانی تورکیا هەڵبژێرن. بۆچی بەشی زۆری خوێنەرانیش نووسەری حەمەدۆک هەڵنەبژێرن! پێم وابێت یاشار نەبی ئەو ساڵە بەدژواری گیانی خۆی لە دەستی هەندێک نووسەر ڕزگار کرد. تا مردیش هەرگیز جارێکی تر فۆرمێکی لەو جۆرەی بڵاو نەکردەوە.
حەمەدۆک ساڵی 1957 لە یەکیەتیی سۆڤیەت و بولگارستان بڵاو کرایەوە. نازم حیکمەت بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکەی لەو وڵاتانە مسۆگەر کردبوو. هەروەها نازم نامەیەکی سەبارەت بە حەمەدۆک بۆ برادەرێکی خۆی نووسیبوو و ئەویش نامەکەی بۆ من خوێندەوە. کاتێک زانیم پیاوێکی وەک نازم شتی وای سەبارەت بە کتیبەکەم گوتووە، ڕۆمانەکەم لەکن شیرینتر بوو. ئیدی پێویست بوو بەشەکانی تریشی بنووسم. حەمەدۆک ساڵی 1961 لە بەریتانیا چاپ و بڵاو کرایەوە و ماوەیەکی درێژ لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبدا مایەوە. یەکەمجاریش هەر ئەو کاتە وەک پێویست پارەم دەستکەوت. بەفرگرە و سۆپای گاز و کورسی و مێز و بڕێک قاپ و قاچاخم بۆ ناوماڵ کڕی. دوای ئەوە ڕێگە بەباشی کرایەوە و حەمەدۆک لە ئەسکەندناڤیایش زۆر ناوبانگی دەرکرد. دواتریش لە فەرەنسا و ئەمریکا بڵاو کرایەوە. بەتەواوی نازانم تا ئێستا بە چەند زمان بڵاو کراوەتەوە. پێم وابێت لە سەرووی 30 زمانەوەیە.[1]

سەرچاوە: یاشار کەمال سەبارەت بەخۆی دەدوێت: هەڤپەیڤین لەگەڵ ئالان بۆسکێ. و. لە تورکییەوە: بەکر شوانی. لە چاپکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی #سلێمانی#، 2011.
ئەم بابەتە 881 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 881 جار بینراوە
حەمەدۆک - بەرگی 1
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram1
LinkedIn1
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
12 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمەدۆک - بەرگی 1

حەمەدۆک - بەرگی 1
نووسینی: #یەشار کەمال#
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا حەسەن زادە
دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
هەولێر - 2011
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: حەمەدۆک - بەرگی 1
ژمارەی داونلۆد: 7,863 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 32,876 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ساڵی چاپکردن: 00-00-2011 (13 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-05-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 32,876 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.157 MB 274 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حەمەدۆک - بەرگی 2
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمەدۆک - بەرگی 2

حەمەدۆک - بەرگی 2
نووسینی: یەشار کەمال
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا حەسەن زادە
دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
هەولێر-2011 [1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: حەمەدۆک - بەرگی 2
ژمارەی داونلۆد: 4,910 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 31,176 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-05-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 31,176 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.168 MB 275 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حەمەدۆک - بەرگی 3
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمەدۆک - بەرگی 3

حەمەدۆک - بەرگی 3
نووسینی: یەشار کەمال
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا حەسەن زادە
دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
هەولێر - 2011
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: حەمەدۆک - بەرگی 3
ژمارەی داونلۆد: 5,338 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 26,250 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-05-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,250 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.192 MB 354 29-05-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حەمەدۆک - بەرگی 4
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمەدۆک - بەرگی 4

حەمەدۆک - بەرگی 4
نووسینی: یەشار کەمال
وەرگێڕانی: عوسمان ئیسماعیلی (ئاشق)
دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
هەولێر - 2011
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: حەمەدۆک - بەرگی 4
ژمارەی داونلۆد: 4,911 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 26,121 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-06-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,121 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 16-06-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.198 MB 361 16-06-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆ...

گفتوگۆیەک لەگەل گوندنشینەکانی ساریباخچە لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆ...
ناونیشانی بابەت: گفتوگۆیەک لەگەڵ گوندنشینەکانی ساریباخچە، لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆک
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: #ڕێباز مستەفا#

کەمال سادق گۆکچەلی، ناوی نووسین #یەشار کەمال#' لە ساڵی 1923 لە گوندی 'حەمیدەی پارێزگای عوسمانیە لە باشووری تورکیا، لە دایک و باوکێکی کوردی خەڵکی شاری #وان#ی باکووری کوردستان لەدایک بووە. باوکی یەشار کەمال لە سەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، وانی زێدی خۆی جێ دەهێڵێت و لە چوکوراوا دەگیرسێتەوە. یەشار کەمال لە چوکورئاوا گەورە دەبێت و لە ژیانی خۆیدا زۆر سەختی و کوێرەوەری بینیوە. ئەو وەک نووسەرێکی گەورە لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان هەر زوو ناوبانگی دەرکردووە و سەرەتا بە چیرۆکی 'گەرمای زەرد' و دواتر چیرۆکی 'تەنەکە دەستی بە نووسین کردووە و پاشان بە نووسینی ڕۆمانی حەمەدۆک بووە یەکێک لە نووسەرە دیار و ناودارەکانی هەموو تورکیا. ئەو لە درێژەی کاری نووسیندا زیاتر لە 60 پەڕتووکی نووسیون و خۆشبەختانە بەشێک لەو ڕۆمانانەی کراونەتە کوردی، کە ڕۆمانی حەمەدۆک، چیرۆکی دوورگە، ئەودیو چیا، کوێرئۆغلی، ئاغاکانی ئاقچاساز لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی ناوبراون، کە کراونەتە کوردی. یەشار کەمال لەپای ئەو کار و خەباتە نەپساوەیەی خۆی لەبوردی نووسین و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین لە تورکیا دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی وەرگرتوون.
یەشار کەمال دوای تەمەنێک لە کاری بەردەوام و نووسینی ئەو خەرمانە ئەدەبییەی، لە ڕۆژی# 28-02-2015# لە شاری ئەستەنبوڵ و لە تەمەنی 91 ساڵیدا دوا ماڵاوایی لە ژیان کردووە.
ئەو نووسینەی خوارەوە هەڤپەیڤینێکە لەگەڵ حەوت کەس لە گوندنشینەکانی ناوچەی چوکوراوا لەبارەی یەشار کەمال و ڕۆمانی حەمەدۆکەوە.
$ئوکشش مەمەد:$
پلەی خوێندەواری: سەرەتای
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات.
زۆر شتم لە بارەی یەشار کەمالەوە بیستووە. سەرنجڕاکێشە، تۆ سەیر کە لە کێڵگەکانی (قەدیرلی) میراو بووە، پاشان یەکسەر خاکەناز دادەنێت و ڕوو دەکاتە ئەستەنبۆل. دەست دەداتە قەڵەم و قاقەز، لاپەڕەیەک پڕ دەکاتەوە، دوو لاپەڕان پڕ دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەیدا زۆر سەرەتاییانە دەست پێدەکات، هەر زوو دەبێتە پیاوێکی مەزن. خودایە چەند مرۆڤێکی سەرنجڕاکێش! ئەو لە قەدپاڵی چیاکانی (توورۆس) ەوە بەڕی کەوت، بەنێو دڕکوداڵ و بەسەر بەردەڵانە سەختەکاندا بە پیی پۆرگاوی ڕێگای بڕی، ئەوەندە ڕۆیشت تاکو بووە چیرۆکنووسێکی مەزن. خەڵک چییان دەوێت بلا بێژن، بەڵام بە ڕاستی بەهرەیەکی سەیری هەبووە. بە کوورتی و کرمانجی ڕۆڵەگیان، لەم هەرێمەدا قەدری پیاوی جوامێر نازانن، چونکە بیستوومە ئەو پیاوە لە (قەدیرلی) عەرزوحاڵنووس بووە، بەڵام ئاغاکان لێی نەگەڕاون، نەیانهێشتووە ئاسوودە بێت، هەردەم گیروگرفتیان بۆ درووست کردووە و داویان بۆ ناوەتەوە، بۆیە وازی لێرە هێناوە و چووەتە وڵاتی غەریبیان، لێ چما ئەو کۆڵی دا! نا، تۆ بەرێ خۆ بدێ کە ئەو پیاوێکی چەند چاکە، لەبری عەرزوحاڵنووسی لە قەدیرلی، چوو دەرد و گرفتاری و کێشە و ئاستەنگەکانی وڵاتەکەی خۆی کردنە عەرزوحاڵ و بەسەر دنیایدا دابەشینەوە.
ئەمن حەمەدۆکم خوێندووەتەوە. ئاخر من وەختی کارکردنم زۆرە و دەرفەتی شتی دیکەم نییە، نزیکەی سێ مانگی پێچوو تا تەواوم کرد. لە ماوەی ئەو سێ مانگە هەموو هۆش و بیرم هەر لای ئەو پەڕتووکە بوو.
نەنکم ناوی (قەمەر) بوو، کە ناوی لە ڕۆمانەکەدا هاتووە. پێم وایە هەر دەبێت خۆی بێت. لەو شوێنەی کە باسی هاتنی حەمەدۆک بۆ گوندی (وایوایلی) و سووتاندنی (دڕکەڵانەکە) دەکات، ئەنگوستەکانی قەمەر، بە ڕەگی درەخت و دەوەن دەشوبهێنێت، بە ڕاستی ئەوەی زۆر جوان نووسیوە و زۆرم پێ خۆشە، چونکە ئەنگوستەکانی داپیرەشم وابوون.
لێت پرسیم داخۆ حەمەدۆک دەناسم، یان نا؟
لە منداڵییەوە زۆر شتم لە بارەیەوە دەزانی، باپیرم هەمیشە کە باسیی دەکرد، دەیگوت: مێرخاسێکی چوست و چالاک بوو، چەند ستەمکاری لەنێوبردن، ئەو لایەنگری هەژاران بوو.
$مەمەد چاخیر:$
پلەی خوێندن: سەرەتای
زەوی نییەلە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
یەشار کەمال نووسەری گەورەی شۆڕشگێڕی ناوچەی ئێمەیە. لە پەڕتووکەکانی، تەنیا پێڕاگەیشتووم 'حەمەدۆک' بخوێنمەوە. ئەو ڕۆمانە، باسی تێکۆشانی گوندییەکانی نێو چیاکانی 'توورۆس' دژی دەرەبەگ و ستەم و بێدادی خاوەن زەوییەکان دەکات، باسی ئەوە دەکات کە ئاغاکان چۆن دەستیان بەسەر زەویوزاری دێنشینە هەژارەکاندا گرتووە و بۆ خۆیان بەکاریان هێناون، چۆن ئەو خەڵکە بێدەرەتانەیان هەڵخەڵەتاندووە، چۆن بەهۆی هەژاری و نەداریی دێنشینەکان، خۆیان دەوڵەمەند دەکەن. حەمەدۆک یەکێکە لە خەڵکی ئەم دەڤەرە، ئەو کەسێکە لە خۆمان. یەشار کەمال ئەوەی کە خۆی بینیویە بۆمان دەگێڕێتەوە، ئەو کارەساتانەی نووسیونەتەوە کە لە (ئاقتوزلوو، حاجیلار و ئایشەئوجاغی) و گوندەکانی ئەو دەوروبەرە ڕوویان داوە. لە منداڵییەوە لەبارەی خەبات و ململانێی گوندنشینەکان دژی دەرەبەگەکان شتم بیستووە... لەو کاتانەدا مرۆ دەیەوێت جوامێرێکی وەک حەمەدۆک پەیدا ببێت و ڕابپەڕێت. بە ڕای من حەمەدۆک قارەمانێکە کە خەڵکی هەژار و بێپەنای وەک ئێمەمانان دژی ستەم و زۆرداری درووستیان کردووە.
$جەلال گولەر:$
پلەی خوێندن: سەرەتای
کرێکار لە ئەڵمانیا کار دەکات
زەوی نییە
حەمەدۆکم خوێندووەتەوە. چیرۆکەکانی دیکەیشم خوێندوونەتەوە. ئەو چیرۆکە، بیرەوەرییەکانی حەمەدۆک دەگێڕێتەوە. لە منداڵییەوە لەگەڵ ئەو چیرۆکە ئاشنام. یەشار کەمال، زۆر باش باسی ئەوە دەکات کە حەمەدۆک نەیدەتوانی ئەو ستەم و زۆردارییەی ئاغا و دەرەبەگەکان بەرانبەر خۆی و گوندنشینەکانی دیکەی گوندەکەی خۆی قبووڵ بکات، باسی ئەوە دەکات کە چۆن یاخی دەبێت و تا کۆتایی لە هەمبەر زۆرداران ڕادەوەستێت و ململانێیان لەگەڵدا دەکات. من چەندین ساڵە لە ئەڵمانیا کار دەکەم، ئەو کاتانەی بە مادۆنی دێمەوە گوندەکەم، ڕۆمانەکانی یەشار کەمال دەکڕم و لەگەڵ خۆمیان دەبەمەوە. کاتێک لە هەندەران، دوور لە زێدی خۆم دەیانخوێنمەوە، نیشتمانەکەم و گوندەکەم و (ئاناڤارزا) م دێنە بەر چاو، هەر وەک ئەوەی دۆستێکی خۆشەویستم لە گوندەکەمانەوە هاتبێتە لام، وەک ئەوەی زێدی خۆم و گوندەکەم و شینایی و قامیشەلانەکانی (یەیلان قەڵا) ، (دوملوقەڵا) و (ئالیکەسیکی) م لەبەرانبەر بن و بیانبینم وایە. هەتاو، گەرما، بۆن و بەرامەی گیا بۆنخۆشەکانی وڵاتەکەم، هەمووی هەست پێدەکەم و بە یەکجاری مەست دەبم و خوێنم دێتە جۆشوخرۆش.
$مەمەدۆ:$
نەخوێندەوار
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
ڕۆڵە گیان، ئەز نەخوێندەوارم، هیچ کات فێر نەبووم قەڵەم بگرمە دەست، لێ هەم یەشار کەمال دەناسم و هەم حەمەدۆک.
پێم وا نییە لە چوکوراوا کەسێک هەبێت شتێکی لەبارەی حەمەدۆکەوە نەزانیبێت. بەڵێ، ڕۆژاگارێک حەمەدۆک دژی ئاغاکانی چوکوراوا ڕاپەڕیوە و یاخی بووە. لەو کاتەوە ناوی بووەتە وێردی سەر زاری خەڵک. ئەوەی کە ئەو کردی زۆر گرنگ و مەزن بوو، ئەوەندەی من تێبگەم هەر کەسێک ڕووبەڕووی ستەم و زۆرداری ڕاوەستێت کارێکی گرنگ دەکات. من زۆر ڕێز بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە دادەنێم.
یەشار کەمالم بینیوە... چەند ساڵێک لەمەوبەر دەیانگوت بەتەمایە داستانیکی دیکە لەبارەی حەمەدۆک بنووسێت، هاتە ئەم گوندەی ئێمە و لەم ناوچەیەی ئێمە قسەی لەگەڵ گوندنشینان کرد و گوێی لە پیر و ڕیشسپییان ڕاگرت. بینیم یەکێکە وەکوو ئەم خەڵکە، خۆپەسند و خۆهەڵکێش نییە.
ئەگەر بینیت، سڵاوی منی پێ ڕابگەیەنە.
$زەینەل بەکر:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
کێڵگەی هەیە
کاتێک بۆ کوێخای گوند پێشنیاز کرابوو
هەر کە ناوی یەشار کەمال هات، پیاو دەکەوێتەوە یادی حەمەدۆک. ئێمەش وەکوو یەشار کەمال خەڵکی ئەم دەڤەرەین. ناوی گوندەکانی وایوایلی، ئایشەمووسا، حاجیلار، ئاقدام، ئاقتوزلوو، ساریباخچە هەموویان لە چیرۆکەکەی حەمەدۆکدا هاتوون. سێ جارانم خوێندووەتەوە. تا ئەو شوێنەی بە بیرم مابێت، زۆر جوان باسی ئاناڤارزای کردووە. لە ناساندنی دارو دەستەی 'عەبدی ئاغا'دا ئەوە دەخوێنینەوە کە حەمەدۆک و دێنشینەکان چەندە دەردەسەری و کوێرەوەریان بینیوە و چۆن ئاغاکانی چوکوراوا بۆ دژایەتیکردن و لەنێوبردنی حەمەدۆک، دەستیان خستووەتە نێو دەستی یەکدی. پیر و بەساڵاچووانی ئەم ناوچەیە، هێشتا ڕووداوەکە و ئەو کەسانەیان هەر لەبیرە کە باسیان لێوە دەکرێت، بۆ نموونە چۆن حەمەدۆک دێتە گوندی 'ئاقتوزلوو'، کە عەبدی ئاغا بکوژێت و چۆن خەڵکی گوند هەموو گوندەکە دەسووتێنن، تا عەبدی ئاغا ناچار بێت لە بەر چڕەدووکەڵ لە خانووەکەی خوارێ بێتە دەر. ئەو کەسەی کە ئاگرەکەی ئەو ڕۆژەی بینیوە، هێشتا ماوە و لەنێو ئێمەدایە و لەم گوندەی ئێمەدا دەژییت. کاتێک کە باسی ئاگرەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: (من لە ژیانمدا ئاگری وام نەبینیبوو) . بە تایبەت باسی ژنێک دەکات، ئەو ژنەی کە عەبدی ئاغا لەنێو پەتۆیەک دەپێچێت و لەنێو گڕ و بڵێسەی ئاگرەکەدا دەربازی دەکات. بە ڕاستی ئەم باسەی جوان نووسیوە و گێڕاویەتەوە.
یەشار کەمال، خەڵکی گوندێکی نزیکمانە و هی ئەم دەڤەرەیە. زمانی ئێمە، شێوەزاری ئێمە و تایبەتمەندییەکانی ئێمە باشت دەزانێت و شارەزایە. هەر لەبەر ئەوەشە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی بۆ ئێمە، تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە. وەک ئەوە وایە کە تەماشای ئاوێنە بکەین و ژیان و ژیار و سیمای خۆمانی تێدا ببینینەوە. بە خوێندنەوەی نووسینەکانی یەشار کەمال، هەست بەشادی و شانازی دەکەین. نەخاسمە بۆ حەمەدۆک. ئەو لە چێرۆکەکەیدا باسی قەڵای ئاناڤارزا دەکات. من ئەو قەڵایەم زۆر خۆش دەوێت، تاکە شتێکی دیدەنی لەو دەشتە کاکی بە کاکییەدا هەر تەنیا ئەو قەڵایەیە، قەڵایەکی بەردین و پڕ ئەشکەوت. دەڵێن هەر کاتێک حەمەدۆک ڕایکردبا و یاخی بووبا، لەم ئاناڤارزایە خۆی دەگرتەوە و لێرە پەنای دەگرت. کاتێک کە لەگەڵ دۆستانم بۆ پیاسە و گەشت دەچینە قەڵاکە، کە بەسەر بەردەلانەکاندا هەنگاو دەنێین، هەر لەبیری ئەوەداین، کە ڕەنگە حەمەدۆک لەسەر ئەم شکێڕە سەختانەدا هەنگاوی نابێت و بەم ڕێچکانەدا هاتوچووی کردبێت، حەمەدۆک ڕەنگە لەم ئەشکەوتە ئاگرێکی کردبێتەوە و لێرە خۆی بۆ هێرشبردن حەشار دابێت. لە دڵەوە ئافەرین بۆ حەمەدۆک دەنێرم.
$ئیسماعیل قەساب ئۆغلوو:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
زەوی نییە
حەز لە خوێندنەوە دەکات و هۆنراوەش دەنووسێت
چەند ساڵ لەمەو بەر نووسینەکانی یەشار کەمالم خوێندوونەتەوە. سەرەتا بە نووسینی (تەنەکە) پێی نایە نێو جیهانی ئەدەبیات و ئینجا دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڕیپۆرتاژێک، ڕۆمانی حەمەدۆکی بلاو کردەوە. بێگومان یەشار کەمال نووسەرێکی بەرزە. من پێم وایە یەکێکە لە نووسەرە هەرە بەرزەکانی ئەم سەردەمە. بە بڕوای من ئەو یەکێکە لە باشترین چیرۆکنووسەکان. تا ئێستا نۆ ڕۆمانیم خوێندوونەتەوە و خەریکی خوێندنەوەی ڕۆمانی دەیەمیم.
یەشار کەمال ڕاستییەکان بێپێچوپەنا و بێپەردە دەردەبڕێت. بە واتایەکی دیکە ڕاستی دەڕازێنێتەوە، بەڵام شتی درووستکراوی ناخاتە سەر. شێوازی دەربڕینی ، کە خوێنەر وا هەست دەکات تەماشای وێنەیەک، ئەویش وێنەیەکی زیندوو دەکات، نەک پەڕتووکێک دەخوێنێتەوە. دەنگێکی ئارام و لەسەرخۆ لە چیرۆکەکانیدا هەست پێدەکرێت. گوێت لە شەپۆلە هێمنەکانی ڕووبارێک، یان جۆگە و جۆبارێک دەبێت، بەڵام نە ڕووبارەکە دەبینیت و نە جۆگە و جۆبارەکەش. نووسینەکانی تەواو بەو شێوەیەن. بۆ نموونە لە پەڕتووکی (تاوانەکانی بازاڕی ئاسنگەران) دا ڕوونی کردووەتەوە، کە ئاغاکان چۆن شارەزای تاوان و ئەشکنجە و ستەم و زۆردارین و لە ئازاردانی هەژاراندا چۆن بوونەتە شارەزا و پیتۆڵ، کاتێکیش کە دەبینن هیچ کەس نییە ئازاری بدەن، وەکوو دووپشک بەردەبنە گیانی یەکدی و بەگژ یەکدا دێن. هەموومان بینیومانە، کە ئاغاکان لەگەڵ یەکدیدا چۆن و چی دەکەن، دەبێت ئەوەش باش بزانین، کە لەگەڵ خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ناوچەکە چەند دڵڕەق و بەدڕەفتارن.
من پێم وایە یەکێک لەو هۆیانەی کە یەشار کەمال توانیویەتی ئاوا سەرکەوتووانە ڕووداوەکان باس بکات، ئەوەیە کە لە چوکوراوا هەموو جۆرە ئادەمیزادێک هەیە، لێرە تێکهەڵچوون، بەرخۆدان، بێدادی و ستەم و زۆرداری هەیە. هەر کەس لەوی دی لەبارفێڵە.
'ئۆرهان کەمال'یش لەبارەی چوکوراوای نووسیوە، ئەو مەزرایەی کە لە چیرۆکی (مەزرای خانمەکە) دا باسی لێوە دەکات، نزیکی گوندەکەی ئێمەیە. 'ئۆرهان کەمال'یش مامۆستایەکی مەزنە، چونکە باش شارەزای چوکوراوایە و لەبارەی خاکە پڕپیتەکەی چوکوراوا، کە بەداخەوە بە بێدادی و گەندەڵکاری ناخۆش کراوە، نووسیویەتی.
تەنیا دوو نووسەری گەورەی وەک ئۆرهان کەمال و یەشار کەمال دەشێن لەبارەی دەرد و کۆڤانەکانی چوکوراواوە شت بنووسن. تەنیا خاکە بەپێتەکەی چوکوراوایە، کە ئاوا تژی دلاوەری و تێکۆشانە دەتوانێت ئەم دوو نووسەرە مەزنە پێبگەیەنێت. خەم و کۆڤان، دەرد و شادی، هەمووی لە چوکوراوا ئاوێتەی یەکدی دەبن، گریان و پێکەنین پێکەوەن. دەتوانم بێژم حەمەدۆک ئەوەی کردووە کە یەشار کەمال نووسیویەتی و یەشار کەمالیش شتێکی نووسیوە کە حەمەدۆک توانای ئەنجامدانی هەبووە.
ئێمە وەک گوندنشینانی ئێرە -چوکوراوا- شانازی بە یەشار کەمال و نووسینەکانییەوە دەکەین. هەر وەک پێش ئێستاش گوتم، ئەو نووسەرێکی مەزنە و بەها و گرنگیی کارەکەی لەڕادەبەدەرە. یەشار کەمال چوکوراواییێکە، کە بەڕاستی هەر ئەو توانیویەتی لە چیرۆکێکدا کە پەیوەندیی بە هەرێمێکی ئاوا پڕ تێکەڵچوون و دژایەتییەوە هەیە، ئاوا دادگەرانە و بە ویژدانەوە بنووسێت.
$ئەحمەد دەوران ئاخر:$
پلەی خوێندن: سەرەتایی
زەوی نییە، لە کێڵگەی خاوەن زەوی کار دەکات
لە کێڵگەی (ئاندریان) دا چاوم بە دنیا هەڵێناوە، واتە لە کێڵگەی یەکێک لە ئاغاکان لە دایک بووم. ڕۆژگارێک دایک و باوکیشم سەپان و ڕەنجبەری ئاغا بوون. مەبەستم ئەوەیە بڵێم تاکە شتێک کە لە باوکمەوە بە میرات بۆم مابێتەوە، سەپانییە. دایک و باوکم لەو کەسانە بوون کە ئەو زەویوزارەیان بۆ کشتوکاڵ ئامادە کرد. ئەو زەویوزارەی کە ئەمڕۆ بە هەقی خۆمانی دەزانین داوای بکەین و خۆمانی لێ بە خاوەن بزانین، ئەو زەوییانە سەردەمانێک لە دارستان و دەوەن و دڕکوداڵ و زەڵکاوی مەلاریاهێنەر پێک هاتبوون. کاتێک کە باوکم کۆچی دوایی کرد، مامەم بچووک بووە، بۆیە ئاغاکان توانیان ئێمە لەسەر زەوییەکەمان وەدەرنێن و وەکوو خەڵکی دیکەی بێزەوی لە 'ساریباخچە' نیشتەجێ بووین.
ئەو دەمەی کە منداڵ بووم، واتە زۆر بەر لەوەی یەشار کەمال چیرۆکەکەی بنووسێت، دایکم زۆر جار چیرۆکی حەمەدۆکی بۆ دەگوتم، لە بیرمە وا دەستی پێ دەکرد: ڕۆڵە گیان! حەمەدۆکێک هەبوو، هەردەم دژی ئاغاکان ڕادەوەستا و بەردەوام لەگەڵیاندا لە شەڕ و شۆڕدابوو. ئەوکات کە ئێمە هێشتا منداڵی سەرکەوبنکە بووین، زۆر جار دایکان زارۆکەکانیان بە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی حەمەدۆک ژیر دەکردنەوە و لایلایە و سترانیان بۆ هەڵدەبەستن. بەڵێ ئەمن یەکێک لەو منداڵانەم کە بە لایلایەکانی حەمەدۆک گەورە بووم و ئێستاش ئەو لایلایە و نزم و سترانانەم لە گوێدا دەزرنگێنەوە. دایکم سەردەمی حەمەدۆک و تێکۆشانەکانی دژی دەرەبەگەکانی زۆر باش لەبیرە، بە تایبەت کە بۆ کوشتنی عەبدی ئاغا دێت و گەمارۆی گوند دەدات و کاتێک کە ئاگر بەردەداتە خانووەکەی عەبدی ئاغا، ژنەکەی عەبدی ئاغا چۆن مێردەکەی لەپەتۆ دەپێچێت و دەربازی دەکات. جگە لەوانەش، دایکم ئەوەشی دەزانی کە حەمەدۆک، کچێک لە جادەی خوارەوەی ئاناڤارزا لە دەست چەندرمەکان دەردێنێت و لەگەڵ خۆی دەیبات. کاتیک کە گەورە بووم و چیرۆکەکانی یەشار کەمالم خوێندنەوە، دەستی خۆش بێت و بەرەکەت بکەوێتە قەڵەمەکەی، ڕێک وای نووسیوە کە من لای خۆم وێنام کردبوو. بە ڕاستی هەست بە سەربڵندی دەکەم و ڕێزی لێ دەگرم، ڕێز بۆ یەشار کەمال دادەنێم، چونکە نووسەرێکی مەزنە.
لەبەر ئەوەش کە خەڵکی یەک ناوچەین و هاوشارین، شانازی پێوە دەکەم. یەشار کەمال، کە دەیەوێت پەڕتووکێک بنووسیت، دێتە ئێرە و لە پیر و بەساڵاچووانی ئێرە سەبارەت بەو خەڵکەی لێرە ژیاون دەپرسێت و هەموو بەسەرهاتەکانیان تۆمار دەکات و لەبەریان دەکات. ئەمە خۆی مانای ئەوەیە کە نووسەرێکە بەهای خەڵک دەزانێت، نووسەرێکە ڕاستی و واقعییەت دەنووسێت. جگە لەوە بەوەش کە خاکی ئەم ناوچەیە نووسەرێکی وا مەزنی پەروەردە کردووە، شانازی دەکەم و هەست بە سەرفرازیێکی زۆر دەکەم. کاتی خۆی کە چوومە 'قەدیرلی' زۆر شتیم لەبارەی یەشار کەمالەوە بیست، کە چۆن ئاغاکان ملیان لەبەر ملی ناوە و دژایەتییان کردووە. ئەوکات لە دڵی خۆمدا دەمگوت دەبێت مرۆڤێک بووبێت کە بەرانبەر ستەمکاری و بێدادی ڕاوەستابێت. ئەوکات تێگەیشتم کە جگە لە چیرۆکنووسی، ئەو تایبەتمەندییەشی تێدایە. من ڕێزێکی یەکجار زۆرم بۆ یەشار کەمال هەیە.
$سەرچاوە:$
ماهنامە زمان- ویژە یاشار کمال، چاپ تهران.[1]
ئەم بابەتە 737 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: وان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 20-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 737 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!