لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی سێی سەرەتاییی خوێندووە. هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکیدا
رەسوڵە خڕەرەسوڵە خڕە کاری باخەوانی و پاشان بووەتە وەستای بیناسازی و بەیەکێک لە وەستاباشییەکانی سلێمانی دادەنرێت.
لە ساڵی پەنجاکاندا وەک چالاکێکی کرێکاری کاری سەندیکای کرێکارانی سلێمانیی کردووە و ماوەیەکیش سەرۆکی ئەو سەندیکایە بووە.
زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و
سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد لە جادەی کاوە ئەم دروستی کردووە.
لە هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکاندا، لەگەڵ کۆمپانیا رووسییەکاندا کاری کردووە. تەواوی پاشکۆکانی بەنداوی دوکان و سایلۆی سلێمانی بە بەڵێندەرایەتیی ئەم دروستکراوە.
لە کۆتایی هەفتاکاندا رەتی ئەوەی کردووەتەوە کە وەک بەڵێندەرێکی سەرکەوتوو و بەناوبانگ بەشداری لە دروستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێیەکاندا بکات.
لە دامەزراندنی
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانیەکێتی بەڵێندەرانی کوردستاندا خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.
رۆژی
17-04-200617-04-2006 لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 67 KB |
| |
Apr 28 2018 3:30PM | هاوڕێ باخەوان |