📊 بابەت 375,967 | وێنە 59,701 | پەڕتووک PDF 11,153 | فایلی پەیوەندیدار 44,506 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,078
لەم کاتەدا 10 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📆28-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 جەلال محەمەد - جەلال باڵان
خەڵکی گوندی حجرانی شاری پیرانشار، پیشەی کۆڵبەر بووە، دوای ئەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێ، بیریندار دەبێت. پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە ڕێکەوتی 02-08-2017 لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەست دا.
📅 03-08-2014 - رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی
باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی رابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی داعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی شنگال بێ ئەوەی زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵ کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەرلەمانتا
👫 سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.
👫 ماجید مستەفا
کوڕی مستەفا ئەفەندی کوڕی مەحمود مورادی مەردۆخییە و بنەماڵەکەیان هاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بوون، خوێندنی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و لەساڵانی جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک ئەفسەرێک لەبەرەکانی خۆرهەڵاتدا بەشداری شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی کردووە.پاش هەرەس هێنانی دەوڵەتی عوسمانی گەڕایەوە سلێمانی و هێندەی نەبرد بوو بە شەخسیەتێکی سیاسی ناسراو. ئەو ساڵەی کە بەریتانیا عێراقی داگیر کرد، مێجەرسۆن لە سلێمانی ئەم ئەفسەرە لاوەی زیندانی کرد چونکە ئامادە نەبوو سڵاوی سەربازی بۆ مێجەرسۆن بکات. پاشان ناچار
👫 لەتیف شێخ عومەر | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

لەتیف شێخ عومەر


فایلی پەیوەندیدار 📂
لەتیف عومەر مستەفا، کادیری ڕێکخستن و ئەندامی سەرکردایەتی ناسراو بە لەتیفی شێخ عومەر.لەشاری سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی لە ساڵانی شەستەکاندا چۆتە ڕیزی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە پاشان بۆتە ئەندام لەپارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 1972 پەیوەندی بە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کردو خرایە ئەڵقە ڕۆشنبیریەکانەوە. ساڵی 1976 لەگەڵ هەر یەک لە شوان عەلی سەعید رەئوف ئاکرەیی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی و محەمەد خورشید لە دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی بوو.
لە 5ی ئایاری ساڵی 1977 لەگەڵ پۆلێک لە ئەندامانی ڕێکخستن لەلایەن دەزگای ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیر کراو و بە پێنج ساڵ زیندانی حوکم درا، ساڵی 1979 بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرا و دوا بەدوای ئەمە بەردەوام بوو لەسەر کارکردن لەناو ریزی رێکخستن.
پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بووەتە ئەندامی لیژنەی ڕووناکبیری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی لە قەڵاچوالان و هەر لەو ساڵەدا بەشداربوو لە دەرکردنی بەرنامەی پەیامی نوێ دواتر لێپرسراویەتی بەڕێوەبردنی کۆمیتەی 2ی پێ سپێردرا.
ساڵی 1992 بە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵبژێردرا لەهەمان کاتدا بووە کارگێر لەمەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، لە ساڵی 1996 دا گواسترایەوە بۆ دەزگای زانیاری لەقەڵاچوالان لەماوەی نێوان 1997/2004 لە ئەمریکا ژیا لەو ماوەیەدا کاروباری هەڵبژاردنی تاوتوێ کردو و وەک شارەزا لە بواری هەڵبژاردن دەرکەوت.
ساڵی 2004 گەڕایەوە بۆ کوردستان و کرایە یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کاروباری هەڵبژاردن و دواتریش بووە ئەندام لە دەزگای هەڵبژاردن.
ساڵی 2010 بووە بەڕێوەبەری ئوفیسی تایبەتی سەروک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی سرکردایەتی هەڵبژێردرا.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوڵاتی - 28-10-2013

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⏫ پلەی پارتایەتی: ئەندامی سەرکردایەتی
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 9 2011 10:13AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2019 1:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,853 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB May 9 2011 10:13AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

لەتیف شێخ عومەر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-02-2019
2.👁️28-10-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,549 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574