📊 بابەت 374,164 | وێنە 58,975 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,498 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
👫 چراخان رەفیق عومەر | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چراخان رەفیق عومەر


فایلی پەیوەندیدار 📂
هاوژینی پێشووی ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی بوو و لە بواری بازرگانیی نەوتدا کاردەکات.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌎 هەندەران
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 9:40AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 624 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.230 KB May 28 2019 11:45AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB May 28 2019 9:40AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چراخان رەفیق عومەر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەی چراخان ڕەفیق بۆ مەسعود بارزانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاشتی هەورامی
📂[ زۆرتر...]
📝 نامەی چراخان ڕەفیق بۆ مەسعود بارزانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نامەی چراخان ڕەفیق بۆ مەسعود بارزانی


چراخان رەفیق:
بڕیارم داوە کە لەگەڵ خەڵکی غەدر لێکراو و پێشمەرگە و ماڵە شەهیدەکان ڕاستگۆ و ڕاشکاو بم و پێیان بڵێم کە چۆن ساڵانێکە سەروەت و سامانیان بە هەدەر دەبرێت لە لایەن وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەیەوە
بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی.
بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
بۆ کۆمەڵانی ستەم دیدە و غەدر لێکراو.
بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم لە ڕێگای ئەم نوسراوەوە هەندێک لە ئه و ڕاستیانە ئاشکرا بکەم و بیخەمە بەر دید و ویژدانی ئێوەی غەدر لێکراو کە ساڵانێکی زۆرە بە ناحەق غەدرتان لێ دەکرێت و سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەویتان بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵێک مافیای حوکمڕان و بێویژدان زەوت دەکرێت.
ئێستا جارێکی تر لە لایەن دەستێکی ڕەشی چەپەڵی باندێک لە دزی و تاڵانی غەدر و ناحەقیتان بەرامبەر دەکرێت.
هاونیشتمانیەکانم، دەمەوێت بێ دوو دڵی پشت ڕاستی بکەمەوە کە لە ڕێگای وەزیری سامەن سرووشتیەکان و باندەکەیەوە بە سەدان ملیار دۆلارتان بە تاڵان براوە و براوەتە دەرەوەی ووڵات لە کاتێکدا کە دانیشتوانی ناوچەکە موحتاجی بە دەست هێنانی ژەمێک نان بوون بۆ خۆیان و منداڵەکانیان، درووست کردنی قەیرانی دارایی
جەنابی سەرۆک بارزانی. مەبەستمە بە جەنابیشت بڵێم هەروەک چۆن غەدر لە میللەت کراوە بە هەمان شێوە غەدر لە جەنابیشت کراوە و دەیان بابەتی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵکیان لە جەنابیشت شاردراوەتەوە و بەڵام لە ئەنجامدا خەڵک ڕووی لە جەنابت ناوە کە تۆ هیچ پەیوەندیەکت بە درووست کردنی ئه و قەیرانەنەوە نەبوو، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە ئه و زوڵم و ستەمە بهێنرێت و ئەوانەی کە بوونە هۆی ئه و قەیرانە کوشندەیە دوور بخرێنەوە و بکرێن بە پەند بۆ ملەت.
لە ئێستادا خەڵک ناوێرێ مەعاناتی خۆی باس بکات چوونکە هەموو دەزگا حکومیەکان لە ژێر دەسەڵاتی مافیاکاندان، ڕۆژانە غەدر لە خەڵک دەکرێت و بەڵام بە هۆی ئەوەی کە مافیاکان دەسەڵاتدارن و لە سەرجەم حزبەکان بڵاو بونەتەوە ناتوانن تەنانەت بەرگری لە مافە ڕەواکانی خۆشیان بکەن،
من نموونەیەکی زیندووم کە غەدرێکی زۆرم لێ کراوە و لە ژێر ناوی مندا بە ملیۆنان دۆلار بە هەدەر براوە، لە کاتێکدا من بێ بەریم لە هەموو ئه و شتانەی کە لە ژێر ناوی مندا درووست کراوە. لە لایخڵکی و کۆمەڵگای کوردستان رون و ئاشکرایە کە ئە وە جێی باوەر نیە کە چۆن تاکە کەس و تاکە ئافرەت بم توهمەت بار کراوم بە تاڵان کردنی داهاتی کوردستان لە کاتێکدا ئەوانەی کە قوتی ملەت بە هەدەر دەدەن و هەرێم دەبەنە ژێر باری قەرزی گەورەوە وەک ئەو یاریەی کرا لەگەڵ دانا غا و دوو ملیار دۆلار حکومەت قەرزاری دانا غاز کرا و زۆر شتی کەش تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ئاو تێکەڵ بە بەشە سوتەمەنی و نەوتی هاوڵاتیانەوە بکرێ و لەوکاتە کە من بەم شتەم زانی من روبەروی ئەوان بومەوە کەویستم رێگیری بکەم لەو جۆرە غەدرە ئەوان هەستان بە دروسکردنی مەلەفی ساختە بۆ بە گەندەڵ کردنی من تەنانەت هەستان بە دروست کردنی فایلی ساختە لە چەند دام و دەزگایەک بە پارە سەرجەم فەرمان بەرەکانی دایرەکان کرران بۆ دروست کردنی ئەوراقی ساختە تا منی پێ گەندەڵ کەن. من پێش تریش و لە ئێستاشدا هەڕەشەی کوشتنم لێ دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارم داوە کە لەگەڵ خەڵکی غەدر لێکراو و پێشمەرگە و ماڵە شەهیدەکان ڕاستگۆ و ڕاشکاو بم و پێیان بڵێم کە چۆن ساڵانێکە سەروەت و سامانیان بە هەدەر دەبرێت لە لایەن وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەیەوە.
هەر بۆیە بریارم دا من لە ئێستاوە سەرجەم نهێنێکانی ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی و باندە مافیایەکەی بڵاو بکەمەوە بە بەڵگەو موستەمسەکات و ناوەکانیان و مەلەفە ئیمزا کراوەکانیان بڵاو بکەمە وە و ئەوەی چەندین ساڵە ترسی کوشتنم هەبوو لیێ بڵاوی بکەمەوە و بیخەمە روو و وە لەهەمان کات دا کەسانێک دوای نەمانی خۆم شتەکان بڵاو بکەنەوە وە لە کەناڵە تەلەفیزونەکانی جیهان. وە دەریخەم کە ئاشتی هەورامی پەڵەیەکی رەشە بۆ عراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
وەزیری سامانە سرووشتیەکان و باندەکەی لە ئێستاشدا وا پێدەچێت کە بڕیاریان دابێت بەردەوام بن لە زوڵم و زۆرداریەکانیان، بۆیە پێشوەختە پێویستە پێشیان لێ بگیرێت و دەستی ڕەش و جەپەڵیان لە کایەکانی حوکمڕانی دوور بخرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان و ستەم لێکراوان ئاسوودە بن و تووشی وەها قەیرانێک نەکرێنەوە کە لە سەر دەستی ئه و باندە چەتە و مافیایە درووست کرابوو.
لە کۆتایدا دووبارەی دەکەمەوە کە بەم زوانە بەڵگانامەکانم بڵاو دەکەمەوە بۆ ڕای گشتی، با ئه و کات میللەت خۆیان بڕیار بدەن بزانن چارەنسووسیان لە دەستی کێدا بووە و چۆن یاری بە ژیانی ڕۆژانەیان و ئه و لەتە نانەش کراوە بە زۆر بە زەحمەت پەیدا کراوە بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان...
وە دوا وتەم بۆ بەرێز
کاک نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە من دڵنیام لە دڵسۆز بون و مانووبونی جەنابتان بۆ کوردستان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێم.بۆیە دەزانم جەنابتان بێ ئاگان لەو یاریەی کە ئاشتی هەورامی دەیکات لە گەڵ جنابتان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی کوردوستان. ئاشتی هەورامی تواناکانی خۆی لە بواری نەوت دا بە کار هێنا بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی و ویران کردنی عراق و کوردستان.
وە دەمەوێ بە رون و ئاشکرا بیڵێم کە هەر کەسێک و وڵاتێک و حزبێک و داموو دەزگایەک روبەرم بێتەوە و دژم بوەستێ ئەوە شەریکە دزن لەگەڵ ئاشتی هەورامی و باندەکەی
چراخان رەفیق عومەرچراخان رەفیق عومەر
23-05-201923-05-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-05-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 26 2019 1:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 27 2019 9:48AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 9:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 441 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB May 26 2019 1:19PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نامەی چراخان ڕەفیق بۆ مەسعود بارزانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️چراخان رەفیق عومەر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,41 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574