یاسین سەردەشتی
لە ساڵی 1970 لە شاریی سڵیمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1995 لیسانسی لە بواری مێژووی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگرتووە، لە ساڵی 2002 دوکتۆرای لە بواری مێژووی رۆژهەلاتی کوردستان وەرگرتووە و ئیستا مامۆستای زانکۆییە لە کۆلیژی زانستی مرۆڤایەتی لە زانکۆی سلێمانی. ناوبراو لە بنەماڵەی ئیبنولحاجی ئالانی سەردەشتی یە، کە دەیان ساڵ پێش هاتوونەتە باشوری کوردستان. دوکتۆر یاسین سەردەشتی خاوەنی دەیان پەرتووک و وەرگێرانەوهەروەها ناوبراو بە سەردان وتاری مێژووی وزانستی لە رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکاندا بلاوکردوەتەوە، ئەمەش ناوی بەشێک لە پەرتووکەکانی دوکتۆر یاسین سەردەشتییە.
1. کورد، عەرەب، بەریتانییەکان بیرەوەرییەکانی کاپتن لاین لەمەڕ رووداوەکانی باشوری کوردستان 1919 تا 1929
2. چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان نووسینی: دکتۆر یاسین سەردەشتی
3. ژیان و تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق "عەبدوڵڵای ئیسحاقی" (1931/1973)
4. خوێندنەوەیەکی مێژوویی روداوە نێو خۆییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا) و جوڵانەوەی چەکدارانەکەی ساڵانی 1967-1968ی کوردستانی ئێران
5. خوێندنەوەیەکی مێژوویی روداوە نێو خۆییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا) و جوڵانەوەی چەکدارانەکەی ساڵانی 1967-1968ی کوردستانی ئێران.
6. کۆماری میللی دیموکراتی کوردستان
7. هەڵوێستی حیزبی تودە لە ئاست کێشەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە ئێران (1941-1983)