ژیاننامە
ناوی عەبدولڕەحمانی
شەرەفکەندیشەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری
مەهابادمەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی
پێشەوا قازیپێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش ڕووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە
سلێمانیسلێمانی و پاشان لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ڕیزی شۆڕش و نزیکی بارزانی بووە. هاوینی 1964 گەڕایەوە بەغدا. ساڵی 1966 دیسانەوە دەچێتەوە پاڵ شۆڕش.
کاتێکیش کە ڕێککەوتتنامەی
11ی ئازار11ی ئازاری 1970 لەنێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کەتازە لە 1970-02-10دا دامەزرا بوو، لەکۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بەسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لەهەمان کاتیشدا کرا بەئەندام لە
کۆڕی زانیاری کوردکۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی 1972دا پەرتووکی
شەرەفنامەشەرەفنامەی شەرفخانی بتلیسی لەفارسییەوە بکاتە کوردی و لەچاپخانەیەکی شاری نەجەف لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
بڵاوکراوەکانی
1- دیوانی هەژار بۆ کوردستان- 1965
2-
کۆشکی بلوورینکۆشکی بلوورین. - لە ساڵی 1957 لە شام چاپیکردووه
3- هۆزی لەبیرکراوی گاوان - لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردی و لە نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواده
4- دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوه
5- فەرەنگی
هەنبانە بۆرینەهەنبانە بۆرینە، کوردی - کوردی - فارسی لە ساڵی 1995 چاپکراوه
6- پەرتووکی چێشتی مجێوەر - ئەمەیان یادداشتەکانی خۆیەتی
7- وەرگێڕانی
قورئانقورئان بۆ سەر زمانی کوردی
8- وەرگێڕانی قانون در طب لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
9- مەم و زین
وەرگێڕانی دیکەی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عربی بۆ فارسی، تاریخ سلێمانیه، ئاڵە کۆک، (برگ سبز) ، مەم و زین لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی، شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسی بە کوردی، چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی چوارینەکانی عومەر خەیام) ، مێژووی ئەردەڵان (تاریخ خاندان اردلان) ، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ برانەوە دایه، باوه، کێ خراوه؟.
لە 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1991دا لە تەمەنی هەفتا ساڵیدا کۆچی کردووە و لە شاری مەهاباد نێژراوە.
[1][2][3]