رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری
هەولێرهەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ هەموو جۆرەمەقام و بەستەیەکی کوردیدا تاقیکردتەوەو هەستی کردووە لەحەیرانبێژیدا لەهەموو جۆرەکانی دیکەی گۆرانی کوردی سەرکەوتووتره، بۆیەخۆی داوەتەئەو هونەرەناسکەی کوردو بۆتەمەزنترین حەیرانبێژی کوردستان و لەهەموو لایەکی نیشتمانەکەی دەنگیداوەتەوه.
لەسەرەتای ساڵی 1947دا چۆتەبەغدا و لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا - بەشی کوردی هەفتانە ئاهەنگێکی گۆرانی راستەوخۆی پێشکەشکردووە و ناوبانگی هونەریی بەهەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبۆتەوه.
لەماوەی کارکردنی لەو ئێستگەیەدا پتر لە 680 گۆرانی و مەقامی رەسەنی کوردی تۆمارکردووەو زۆربەیان حەیران و بەستەن و لەپاڵ گۆرانی گوتنیشی دەستی شیعر هۆنینەوەیش بووەو نازناوی شاعیری بێزار بووه، بۆیەحەزی دەکرد پێی بڵێن رەسوڵ بێزار گەردی و لەماوەی ژیانیدا ئەم پەرتووکانەی لەشیعری خۆی و شیعری شاعیرانی دیکەی کورد چاپ و بڵاوکردۆتەوه:
1- بژاری لاوک و حەیران -- ساڵی 1957دا لەبەغدا چاپی کردووەو 106 لاپەڕەیه
2- گوڵە مێلاقەی کوردستان -- لە1960دا لەبەغدا چاپی کردووەو 154 لاپەڕەیه
3- شیلان و شلێر --- لە1967دا لەبەغدا چاپکراوەو 130 لاپەڕەیە
4- (دارەشەکران - 2007)
5- (پەنگر - 2008).
ئەم هونەرمەندەی کورد خاوەن هەڵوێستێکی نیشتمانی بوو، گەلێک دڵسۆزبوو بۆ نەتەوەنیشتمانەخۆشەویستەکەی، بۆیەلەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ماوەیەک چووەپاڵ شۆڕش بەتایبەتی دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لەبەهاری 1974دا وەک هەموو رۆشنبیران و هونەرمەندانی خۆی گەیاندەشاخ، ئەم هونەرمەندەهەر بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هونەردۆست و سەرجەم رۆڵەکانی گەلی کورد دەمێنێتەوه.