ناوی ساڵح کوڕی ئەحمەده، نازناوی "ئاهی"یه، لەساڵی 1845 لەسلێمانی لەدایکبووه. قۆناغەکانی خوێندنی حوجرەی تەواو کردووه.
وەک دەستووری ئەو سەردەمانە بۆ وەرگرتنی زانستی هەندێ گوند و ئاوایی کوردستان گەڕاوە ئەوانەی مەدەرسەی عیلمی ئایینی و مەلای گەورەیان لێ بووه. دوا قۆناغی خوێندنی لەکۆیەبووە و ماوەیێکی زۆر بەمەلایەتی لەوێ ژیاوه.
لەئەنجامدا گەڕاوەتەوە مەڵبەندی خۆی لەسلێمانی، لەساڵی 1906 کۆچی دواییکردووە و لەگۆڕستانی گردی سەیوان نێژراوه. ئاهی پاش خۆی کۆمەڵە شیعرێکی بەناوی ئاهییەوە بۆ بەجێهێشتووین.