ناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوکیشی و باپیریشی لە هۆنراوە و وێژەدا بەهرەیان هەبووە و بە کوردی و بە فارسی نووسیویانە و هۆنراوەیان وتووه، بەتایبەتی عەبدوڵڵا بەگی باپیری لە زمان و وێژەی فارسیدا دەستێکی باڵای هەبووە و هەر بۆیە بە کاتبی فارسی ناوبراوە.
گۆران لە ساڵی 1904 یان لە 1905دا لە
هەڵەبجەهەڵەبجە لەدایکبووه. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی میران بەگی بوون لە ناوچەی
مەریوانمەریوان و عینایەتوڵڵا بەگی کوڕی ئەمانوڵڵا بەگیان بە خۆی و خێزانیەوە دێتە
سلێمانیسلێمانی و لە ناوچەی قەرەداخ ماوەیەک دائەنیشێ. زۆری پێ ناچێ کۆچی دوایی دەکات.
عەبدوڵڵا بەگی کوڕی (باپیری گۆران) لەگەڵ هەموو خێزانەکەیاندا، ئەوەی لە برایەکی بچووکی و دایکی و ژنەکەی و منداڵەکانی خۆی پێکهاتوە ڕوودەکەنە هەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە و لەوێ جێگر ئەبن. لەو گەشتەدا دایکی عەبدوڵڵا بەگ و براکەی بە نەخۆشی سێبەڕۆ دەمرن و ئەمێننەوە عەبدوڵڵا بەگ و مناڵەکانی خۆی ئەمانە بوون: مستەفا بەگ، نووری بەگ، نەفێ خان، سلێمان بەگ و حەبیبە خان. لەمانە نەفێ خان شوو دەکات بە مەجید بەگی عوسمان پاشا. حەبیبە خانیش شوو دەکات بە یەکێ لە شێخانی خانەگای لای
پاوەپاوە. مستەفا بەگ و نووری بەگیش کەسیان لەپاش بەجێنامێنێت. بەڵام سلێمان بەگ ئەم مناڵانەی ئەبێ: عەلی. شەمسه، موحەممەد، عەبدوڵڵا. عەلی و شەمسە بە لاوی مردوون. موحەممەدیش کە ناوبانگی بوو بە حەمە بەگە ڕووشە پاش مردنی باوکی بە دوو ساڵ ئەکوژرێ. بەم چەشنە لەم بنەماڵەیە هەر عەبدوڵلا (گۆرانی دواڕۆژ) دەمێنێتەوه.
گۆران لای باوکی قورئان و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشای هەڵەبجە بووە بە فەقێ و تەنانەت ماوەیەکێش بە فەقێ عەبدوڵڵا ناسراوە.
لە دوا ساڵەکانی جەنگی یەکەم و سەرەتای هاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک هەڵەبجە چۆڵ ئەبێت و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەهاری 1919 وە تا پاییزی ئەو ڕوودەکەن چەمی بیارە و لەوێ لە باخێکدا هەوار ئەخەون و بۆ پاییز ئەوسا ئەگەرێنەوە بۆ هەڵەبجه.
گۆران خۆی بۆ مامۆستا ڕەفیق حلمی گێڕاوەتەوە و وتوویە: لەبیرمه، کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە هەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیرام، بۆ پۆلێک وەرگیرام، ئەوەی بەڕێوبەرەکەمان بەڕەحمەت بێت تاهیر ئەفەندیی مەلا ئەمینی جەففار پێی ئەوت پۆلی ئیحتیات.
وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانەی فەڕمییشدا پچڕ پچڕ بووه. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی هەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیزەوە تەواو کردووه.
❞ پاییز پاییز، بووکی قژ زەرد
من مات تۆ زیت، هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت
هەر لە 1919دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە 1921دا موحەممەد بەگی برای، بە هاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا ئەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی
کەرکوککەرکوک بۆ خوێندن. بەڵام هەر لەوساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەهای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن هەڵئەگرێت و لە ساڵی 1922ەوە تا ساڵی 1925 گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.
گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1925دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی هەڵەبجە دامەزراوە و تا 1937 لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوه. پاشان گوێزراوەتەوە بۆ ئەشغاڵ - بەشی کاروباری ڕێگاوبان و تا گیرانی یەکەمی لە 1951دا، جگە لەو چەند ساڵەی، ئەوەی لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کوردا ئەچێ بۆ یافا و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژهەڵات نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لەدژی فاشیزم بەشی کوردستان ئەکەنەوه، لە ئەشغاڵدا ئەمێنێتەوه.
لە تەشرینی دووەمی 1952دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و ئەبێ بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی 1954 لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوه. لە 1954.10.17دا بۆ جاری دووهەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی ئەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەندو ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە و نوگرە سەلمان و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا.
لە 1956.09.12دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لەیەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار. زۆری پێناچێت دیسانەوە لە هێرشی میریدا بۆ سەر نیشتمان پەروەران بەبۆنەی دەستدرێژییە سێ قۆڵییەکەی سەر میسرەوه، ئەگیرێتەوە لە 1956.11.17دا دادگای عورفی لەکەرکوک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی هەزار دیناری کاتی دەسپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت و کردەوەی وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ.
گۆران نە هەزار دینارەکەی ئەبێ و ئە ئەشیەوێ گفتی وەها بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە و تا 1958.08.10 پاش سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووه.
پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت ئەوسا و چینی میللی و کۆریای دیموکراتی (باکووری) ئەدا.
لە سەرەتای 1959دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی 1960 کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێهێشتووە - کار بەجێهێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووهەمی مامۆستایانی کورددا - لەسەر کار لای دەبەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1960دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی.
لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری پێ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووه. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام بەداخەوە پاش واده. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەرئەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بەماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرهەڵئەداتەوە و تەنگی پێ هەڵئەچنێ. لەبەرئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ.
لە کاژمێر نۆ و نیوی بەیانی 1962-11-18 چاوی یەکجاری ئەنێتەوه.
[1]