🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,579)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,791)
English (# 2,767)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,844)
هەورامی (# 61,839)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,377)
فارسی (# 2,504)
Türkçe (# 1,659)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 279)
Deutsch (# 583)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🧩 مەڕ دەردەکرێ و حەوش دەدۆشرێ
مەڕ دەردەکرێ و حەوش دەدۆشرێ.
حەوش ئەو جێگەیەیە کە مەڕی تێداکۆدەکرێتەوە، بە تامان دەوری دەگیرێت، بۆ ئەوەی مەڕەکان بڵاونەبنەوە پاشان بێری دەیاندۆشێت، مەڕ دەردەکرێ و حەوش دەدۆشرێ، زیاتر بۆ سەرلێتێکدانی
🧩 مەڕ دەردەکرێ و حەوش دەدۆشرێ
🧩 مردووی تڕ بە قەو - مردووی تڕ گەورە
مردووی تڕ گەورە.
مردووی تڕ بە قەو.
مردوو بە جەستەیەکی بێگیان و ڕۆح دەوترێ، مەبەست لە تفەنگە کە گیانی تیانییە، تڕ گەورە یان تڕ بە قەو: (بە قەو: بەهێز یان گەورە) مەبەست لە دەنگی فیشەکە کە بە ت
🧩 مردووی تڕ بە قەو - مردووی تڕ گەورە
🧩 مردووی زۆر بەش - مردووی زار فش
مردووی زۆر بەش.
مردووی زار فش.
لە مەتەڵەکەدا مردوو مەبەست لە مەشکەیە کە بۆ درووست کردنی دۆ و ڕۆنەکەرە بەکاردێ، شتێکی بێ گیانە، زۆر بەش یان زار فش: مەبەست لە دەمی مەشکەیە، لە کاتی ژەنیندا تون
🧩 مردووی زۆر بەش - مردووی زار فش
📕 دەسەڵات و بەرەنگاری
ناونیشانی پەڕتووک: دەسەڵات و بەرەنگاری
ناوی نووسەر: میشێل فۆگۆ
ناوی وەرگێڕ: ئەبوبەکر حەسەن
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی[1]
📕 دەسەڵات و بەرەنگاری
📖 کێشەی ئاو له ئاسيای ناوەڕاست
ناونیشان: کێشەی ئاو له ئاسيای ناوەڕاست
ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 کێشەی ئاو له ئاسيای ناوەڕاست
📖 گواستنەوەی وشکانی (ڕێگای ئاسن)
ناونیشان: گواستنەوەی وشکانی (ڕێگای ئاسن)
ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 گواستنەوەی وشکانی (ڕێگای ئاسن)
📖 کاریگەریی کرداره جیمۆرفۆلۆجیەکان لەسەر توێکڵی زەوی
ناونیشان: کاریگەریی کرداره جیمۆرفۆلۆجیەکان لەسەر توێکڵی زەوی
ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 کاریگەریی کرداره جیمۆرفۆلۆجیەکان لەسەر توێکڵی زەوی
📖 گوندی سیتکان
ناونیشان: گوندی سیتکان
ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 گوندی سیتکان
📖 چەمک و پێناسەی جوگرافیای سیاسی و هۆکارەکانی سەرهەلدان و گەشەسەندنی
ناونیشان: چەمک و پێناسەی جوگرافیای سیاسی و هۆکارەکانی سەرهەلدان و گەشەسەندنی
ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 چەمک و پێناسەی جوگرافیای سیاسی و هۆکارەکانی سەرهەلدان و گەشەسەندنی
📖 سەرژمێری دانیشتوان
ناونیشان: سەرژمێری دانیشتوان
ناوی ئامادەکار: محەمەد عەبدولفەتاح عەبدولخالق [1]

📖 سەرژمێری دانیشتوان
👫 ئەبوبەکر حەسەن - ئەبوبەکر جاف
ناو: ئەبوبەکر
نازناو: ئەبوبەکر جاف
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1975
رۆژی کۆچی دوایی: 10-08-2022
شوێنی لەدایکبوون: گەرمیان
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی

ژیاننامە
ئەبوبەکر حەسەن، ناسراو بە
👫 ئەبوبەکر حەسەن - ئەبوبەکر جاف
📕 رەحمی خودا بەرامبەر بەندەکانی
ناونیشانی پەڕتووک: رەحمی خودا بەرامبەر بەندەکانی
ناوی نووسەر: ئەحمەد شایەن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 رەحمی خودا بەرامبەر بەندەکانی
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ ئیمبوو و ئێمبێرییەکان، وەک دڕەختێکی لێکئاڵاو بەرگی یەکەم، بەشی سێیەم
ناونیشانی پەڕتووک: گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ ئیمبوو و ئێمبێرییەکان، وەک دڕەختێکی لێکئاڵاو بەرگی یەکەم، بەشی سێیەم
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ ئیمبوو و ئێمبێرییەکان، وەک دڕەختێکی لێکئاڵاو بەرگی یەکەم، بەشی سێیەم
👫 ئەژی ئەمین - سەلمان ئەمین نادر
ناو: سەلمان
نازناو: ئەژی ئەمین
ناوی باوک: ئەمین نادر
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە

ژیاننامە
ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێمی کوردستان.

لە دوای رووداوەکانی 8ی تەمم
👫 ئەژی ئەمین - سەلمان ئەمین نادر
🧩 لە بازار سوورە و لە ماڵەوە زەردە
لە بازار سوورە و لە ماڵەوە زەردە.
نیسک یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە جوتیارانی کورد ساڵانە دەیکەن، لە کوردستان دوو جۆر نیسک هەیە، سوور و زەرد، مەتەڵەکە مەبەستی نیسکی سوورە، لە بازار سوورە، مەبەست لە نیس
🧩 لە بازار سوورە و لە ماڵەوە زەردە
🧩 لە بازار سەوزە، لە ماڵە وە سوورە
لە بازار سەوزە، لە ماڵە وە سوورە.
لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا ژنان هۆکاری جوانکاری و خۆڕازاندنەوە بەکاردێنن، ژنانی کورد بۆ ئەوەی تاڵی سپی سەریان دەرنەکەوێ، خەنە بەکاردێنن، لە بازار سەوزە مەبەست لە ڕەنگی خ
🧩 لە بازار سەوزە، لە ماڵە وە سوورە
🧩 لە سەردا، تیران داوێ بێکەوان
لە سەردا، تیران داوێ بێکەوان.
سیچڕ گیانلەبەرێکی کێوییە و لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستاندا هەیە، ناوقەد و پشتی بە سیخی نوک تیژ داپۆشراوە، کاتێ دڕندەیەک هێرشی دەکاتەسەر، سیچڕ بە پشتدا خۆی پێدا دەکیشێ
🧩 لە سەردا، تیران داوێ بێکەوان
🧩 گۆزەڵەی پڕ لە دانوو
گۆزەڵەی پڕ لە دانوو.
لە گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا، کاتێک گوندنشینان ساوەر درووست دەکەن، سەرەتا گەنم لە مەنجەڵی گەورەدا دەکوڵێنن، گەنمە کوڵاوەکە نەرم دەبێتەوە و پێی دەوترێ: دانوولە، هەروەها لە مەتەڵ
🧩 گۆزەڵەی پڕ لە دانوو
🧩 گەرمە و نەرمە، دێخون وەکە و تێی نیشە
گەرمە و نەرمە، دێخون وەکە و تێی نیشە.
دێخون: واتە: بەنەخوێن یان دووخوێنی شڕواڵی کوردیی، لە مەتەڵەکە بەو دەزووە چووێنراوە کە گیپەی پێ دەدووردرێتەوە, گەرمە و نەرم، مەبەست لە گیپەیە، دێخون وەکە و تێی ن
🧩 گەرمە و نەرمە، دێخون وەکە و تێی نیشە
🧩 گیاندارەکە لە کاتی نووستندا چاو داناخات
گیاندارەکە لە کاتی نووستندا چاو داناخات.
مار یەکێکە لەو خشۆکانەی لە گەرمیان و کوێستانی کوردستاندا بوونی هەیە، زۆریان ژەهراوی و کوشندەن، مەتەڵەکە مەبەستی لە مارە کاتێ دەخەوێ ئەڵقە ئەڵقە خۆی خڕدەکاتەو
🧩 گیاندارەکە لە کاتی نووستندا چاو داناخات
🧩 گەنجە ڕیشی سپییە کە پیریش بوو ڕەشە
گەنجە ڕیشی سپییە کە پیریش بوو ڕەشە.
ترێ یەکێکە لەو میوانەی لە مێژوویەکی دێرینەوە کورد ناسیویەتی، ڕەزی ناوەتەوە و بەرهەمی هێناوە، ترێ بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێ و ڕەنگی دەگۆڕدرێ، سەرەتا بەرسیلەیە، دو
🧩 گەنجە ڕیشی سپییە کە پیریش بوو ڕەشە
📕 دیوانی سالم
ناونیشانی پەڕتووک: دیوانی سالم؛ عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقران
ناوی نووسەر: سالم
ڕێککردن و لێکدانەوەی: ئیسماعیل کەسنەزانی
پێداچوونەوە: کامیل کاسنەزانی
شوێنی چاپ: سنە
دەزگای پەخش: ئاڵای ڕووناکی
ساڵی
📕 دیوانی سالم
📖 هاری لە ئیدیۆمی کوردیدا
هاری لە ئیدیۆمی کوردیدا
هاری نەخۆشیەکە تووشی گیانلەبەری سەگ دەبێت، ئه و نەخۆشیە(ڤایرۆسی)یە، کاریگەرییەکانی ڕەفتار و هەڵس و کەوتی سەگەکە دەگۆڕێت، کەم دەخەوێت، لە هیچ شتێک ناگەڕێتەوه و مل دەنێت ، خوارد
📖 هاری لە ئیدیۆمی کوردیدا
📖 بایەخی بەرد لە ژیانی کوردەواریدا
بایەخی بەرد لە ژیانی کوردەواریدا
لە دێهاتەکانی کوردستان بەرد زۆر بایەخی پێدراوە، کورد لەسەر بەرد دەڵێت: لە لادێ بەرد ژیانی تێدایە، چونکە لەبەرد زۆر پێداویستی دابینکردووە وەکو: ئاگرکردنەوە بە بەرد، در
📖 بایەخی بەرد لە ژیانی کوردەواریدا
📖 بەڕە لە ئیدیۆمی کوردیدا
بەڕە لە ئیدیۆمی کوردیدا
بەڕە، جۆرە ڕایەخ و فەرشێکی کوردەوارییە لە خوری ڕێستراو و تیلمە پەڕۆ و نایلۆن و بەنی جۆراوجۆر لە کارگەی(تەون)دا هەڵدەبەسترێت و ژنانی دەستڕەنگینی کورد وەستایەتی دەکەن و دروستی د
📖 بەڕە لە ئیدیۆمی کوردیدا
👫 کەسایەتییەکان
سابیر کوردستانی
👫 کەسایەتییەکان
هەژار سەلام
📜 هۆنراوە
من و بادی سەحەر یاران عەجای...
📖 کورتەباس
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد ...
👫 کەسایەتییەکان
ئەبوبەکر حەسەن
👫 گۆران | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

گۆران
ناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوکیشی و باپیریشی لە هۆنراوە و وێژەدا بەهرەیان هەبووە و بە کوردی و بە فارسی نووسیویانە و هۆنراوەیان وتووه، بەتایبەتی عەبدوڵڵا بەگی باپیری لە زمان و وێژەی فارسیدا دەستێکی باڵای هەبووە و هەر بۆیە بە کاتبی فارسی ناوبراوە.
گۆران لە ساڵی 1904 یان لە 1905دا لە هەڵەبجەهەڵەبجە لەدایکبووه. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی میران بەگی بوون لە ناوچەی مەریوانمەریوان و عینایەتوڵڵا بەگی کوڕی ئەمانوڵڵا بەگیان بە خۆی و خێزانیەوە دێتە سلێمانیسلێمانی و لە ناوچەی قەرەداخ ماوەیەک دائەنیشێ. زۆری پێ ناچێ کۆچی دوایی دەکات.
عەبدوڵڵا بەگی کوڕی (باپیری گۆران) لەگەڵ هەموو خێزانەکەیاندا، ئەوەی لە برایەکی بچووکی و دایکی و ژنەکەی و منداڵەکانی خۆی پێکهاتوە روودەکەنە هەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە و لەوێ جێگر ئەبن. لەو گەشتەدا دایکی عەبدوڵڵا بەگ و براکەی بە نەخۆشی سێبەڕۆ دەمرن و ئەمێننەوە عەبدوڵڵا بەگ و مناڵەکانی خۆی ئەمانە بوون: مستەفا بەگ، نووری بەگ، نەفێ خان، سلێمان بەگ و حەبیبە خان. لەمانە نەفێ خان شوو دەکات بە مەجید بەگی عوسمان پاشا. حەبیبە خانیش شوو دەکات بە یەکێ لە شێخانی خانەگای لای پاوەپاوە. مستەفا بەگ و نووری بەگیش کەسیان لەپاش بەجێنامێنێت. بەڵام سلێمان بەگ ئەم مناڵانەی ئەبێ: عەلی. شەمسه، موحەممەد، عەبدوڵڵا. عەلی و شەمسە بە لاوی مردوون. موحەممەدیش کە ناوبانگی بوو بە حەمە بەگە رووشە پاش مردنی باوکی بە دوو ساڵ ئەکوژرێ. بەم چەشنە لەم بنەماڵەیە هەر عەبدوڵلا (گۆرانی دواڕۆژ) دەمێنێتەوه.
گۆران لای باوکی قورئان و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشای هەڵەبجە بووە بە فەقێ و تەنانەت ماوەیەکێش بە فەقێ عەبدوڵڵا ناسراوە.
لە دوا ساڵەکانی جەنگی یەکەم و سەرەتای هاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک هەڵەبجە چۆڵ ئەبێت و خەڵک روودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەهاری 1919 وە تا پاییزی ئەو روودەکەن چەمی بیارە و لەوێ لە باخێکدا هەوار ئەخەون و بۆ پاییز ئەوسا ئەگەرێنەوە بۆ هەڵەبجه.
گۆران خۆی بۆ مامۆستا رەفیق حلمی گێڕاوەتەوە و وتوویە: لەبیرمه، کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە هەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیرام، بۆ پۆلێک وەرگیرام، ئەوەی بەڕێوبەرەکەمان بەڕەحمەت بێت تاهیر ئەفەندیی مەلا ئەمینی جەففار پێی ئەوت پۆلی ئیحتیات.
وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانەی فەڕمییشدا پچڕ پچڕ بووه. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی هەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیزەوە تەواو کردووه.

پاییز پاییز، بووکی قژ زەرد
من مات تۆ زیت، هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت


هەر لە 1919دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە 1921دا موحەممەد بەگی برای، بە هاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا ئەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکوککەرکوک بۆ خوێندن. بەڵام هەر لەوساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەهای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن هەڵئەگرێت و لە ساڵی 1922ەوە تا ساڵی 1925 گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.
گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1925دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی هەڵەبجە دامەزراوە و تا 1937 لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوه. پاشان گوێزراوەتەوە بۆ ئەشغاڵ - بەشی کاروباری رێگاوبان و تا گیرانی یەکەمی لە 1951دا، جگە لەو چەند ساڵەی، ئەوەی لەگەڵ چەند رۆشنبیرێکی تری کوردا ئەچێ بۆ یافا و لە ئێستگەی رادیۆی رۆژهەڵات نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لەدژی فاشیزم بەشی کوردستان ئەکەنەوه، لە ئەشغاڵدا ئەمێنێتەوه.
لە تەشرینی دووەمی 1952دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و ئەبێ بە بەرپرسی رۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی 1954 لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوه. لە 1954.10.17دا بۆ جاری دووهەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی ئەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەندو ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە و نوگرە سەلمان و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا.
لە 1956.09.12دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت و دەچێتە بەغدا و چەند رۆژێک لەوێ لەیەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار. زۆری پێناچێت دیسانەوە لە هێرشی میریدا بۆ سەر نیشتمان پەروەران بەبۆنەی دەستدرێژییە سێ قۆڵییەکەی سەر میسرەوه، ئەگیرێتەوە لە 1956.11.17دا دادگای عورفی لەکەرکوک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی هەزار دیناری کاتی دەسپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت و کردەوەی وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ.
گۆران نە هەزار دینارەکەی ئەبێ و ئە ئەشیەوێ گفتی وەها بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە و تا 1958.08.10 پاش سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووه.
پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت ئەوسا و چینی میللی و کۆریای دیموکراتی (باکووری) ئەدا.
لە سەرەتای 1959دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی 1960 کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێهێشتووە - کار بەجێهێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووهەمی مامۆستایانی کورددا - لەسەر کار لای دەبەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1960دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی ئازادی.
لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری پێ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووه. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام بەداخەوە پاش واده. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەرئەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بەماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرهەڵئەداتەوە و تەنگی پێ هەڵئەچنێ. لەبەرئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ.
لە کاژمێر نۆ و نیوی بەیانی 1962-11-18 چاوی یەکجاری ئەنێتەوه.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
📚 فایلی پەیوەندیدار: 13
بەڕێگادا بەرەو کۆنفرانس
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 39
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دەستنووسێکی محەمەد ساڵح دیلان لەسەر گیرانی گۆران و هەڵوێستی پارتی
2.👁️لە ئەندامانی سەرەکی لیژنەی ئاشتیخوازانی سلێمانی لە ساڵی 1950دا
3.👁️نامەیەکی دەستنووسی گۆرانی شاعیر بۆ ڕەفیق حیلمی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️60 چوارینەی خەییام
2.👁️ئافرەت لە مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا
3.👁️ئاوازی بەجۆش؛ گۆرانی و فۆڵکلۆری کوردی
4.👁️بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر لای پیرەمێرد، شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران
5.👁️پڕۆژەی رەخنەو لێکۆڵینەوە (1-گۆران)
6.👁️دیدە بونیادگەراییەکان - گۆران بەنمونە
7.👁️دیوانی گۆران
8.👁️دەقە شیعرییەکانی گۆران
9.👁️رەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعرەکانی گۆراندا
10.👁️گۆران.. سێبەری خەیاڵ
11.👁️گۆران-وەک زمانێکی ئەدەبی
12.👁️لیریکی گۆران
13.👁️لێکچوون و جیاوازییەکانی نوێکردنەوە لای گۆران و نیمایوشیج
14.👁️لە شاخەوە تا شار شیعری نوێی کوردی
15.👁️ڕەوڕەوەی ڕەنگەکان لە شیعری گۆراندا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-11-1962
📜 هۆنراوە
1.👁️بۆ گۆران
2.👁️هەڵبەستی دەروون
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئەندامانی کوردی شاندی ئاشتی ساڵی 1959 لە مۆسکۆ
2.👁️خێزانی مومتاز نوری عەلی ساڵی 1970
3.👁️رەمزی قەزاز، عەبدوڵڵا گۆران و رەفیق چالاک
4.👁️شاعیر کورد مامۆستا گۆران و دوکتور محەممەد سەعید و دوکتور نەسرین فەخری
5.👁️گۆران لە هەڵەبجە
6.👁️گۆران و دڵزار
7.👁️گۆران و رەفیق چالاک
8.👁️گۆرانی شاعیر و محەمەد سەعید و نەسرین فەخری ساڵی 1962 لە مۆسکۆ
9.👁️گۆرانی شاعیر، محەمەدی مەلا کەریم، ئەحمەد دڵزار و مامۆستا یەحیا
10.👁️ڕەمزی قەزاز و عەبدوڵا گۆرانی شاعیر و ڕەفیق چالاک
📖 کورتەباس
1.👁️ژینگە لەئەدەبیاتی کوردیدا گۆران و ژینگە
2.👁️عن الكردلوجيا في روسيا والإتحاد السوفياتي
3.👁️گورانی شاعېر یەک زوانش گەرەکەن پەی کوردی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Ebdulla Goran
2.👁️Абдулла Горан
3.👁️ئەژی گۆران
4.👁️هۆگر گۆران
5.👁️هێرۆ عەبدوڵڵا گۆران
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 18-11-1962
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 1:09PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2018 9:05AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 32,697 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Mar 5 2018 10:06AMبەناز جۆڵا
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رەحمی خودا بەرامبەر بە...
  📖 یەکەم ساڵی زانکۆم چۆن ...
  📖 پەیماننامەی لۆزان 24ی ...
  📖 تاوانی زمانیی لە ناو ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-08-2022
  🗓️ 09-08-2022
  🗓️ 08-08-2022
  🗓️ 07-08-2022
  🗓️ 06-08-2022
  🗓️ 05-08-2022
  🗓️ 04-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
سابیر کوردستانی
هەژار سەلام
ناو: هەژار
ناوی باوک: سەلام
شوێنی لەدایکبوون: شاری هەولێر
پیشە: دکتۆر
ژیاننامە
یوتوبەرە، دکتۆری گشتییە، ڕۆژانە چەندین زانیاری بەسوود بڵاو دەکاتەوە.[1]
هەژار سەلام
من و بادی سەحەر یاران عەجایب بێ قەرارێکین
من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین
بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی، مەشغووڵی کارێکین
لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت
لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین
لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات
بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین
سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران
وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین
تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن
لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەر کەنارێکین
لەگەڵ زاهید بە تەقدیری ف
من و بادی سەحەر یاران عەجایب بێ قەرارێکین
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد
هۆمەر دزەیی دەڵێ:
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد.
چەند سەرنجێک لەبارەی نووسینەکەی (پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح)
چەند رۆژێکە لە سۆشیال میدیا بابەتی کوردستان پیرۆزترە یان مەکە؟ بووەتە جێی گفتوگۆ، هەرچەندە نەمدەویست لەو یارییکردنە بە هەستی خەڵک جا چ نیشتمانی و نەتەوەیی بن یاخۆ ئایینی، قسەیەک بکەم، چونکە ئەو پرسیارە وەک ئەوەیە بە منداڵێکی بچووک بگوترێ دایکت خۆشتر دەوێ یان باوکت؟
بە دەگمەن کۆمێنت لەسەر پۆستی فەیسبووک دەنووسم. پۆستێکم بینی کە کەسێک بە ناوی پڕۆفیسۆر خالید محەمم
ئێستاش هەر بەردێکی هەڵگورد حەجەرولئەسوەدە لای کورد
ئەبوبەکر حەسەن
ناو: ئەبوبەکر
نازناو: ئەبوبەکر جاف
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1975
رۆژی کۆچی دوایی: 10-08-2022
شوێنی لەدایکبوون: گەرمیان
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی

ژیاننامە
ئەبوبەکر حەسەن، ناسراو بە ئەبوبەکر جاف، لە ساڵی 1975 لەدایکبووە.
دەرچووی زانکۆی سلێمانییە، بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
نوسەر لەبواری سۆسۆلۆژیا، فەلسەفە و هزری رەخنەیی.
کادیرێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان.
شەوی چوارشەممە 10-08-2022 لە نەخۆشخانەی بەخشین لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
ئەبوبەکر حەسەن


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)