ئەحلام مەنسور
ئەحلام مەنسور عەلی
لە ساڵی 1951 لەشاری
خانەقینخانەقین لە دایکبووە.
ساڵی 1962 قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1970 ئامادەیی و لە ساڵی 1974یش کۆلیژی ئەدبیاتی بەشی زمانی کوردی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1981 کۆمەلە چیرۆکی (پرد)ی چاپکردووە.
لەساڵی 1999 ماجستیری لە کورتە چیرۆکی کوردی دا وەرگرتووە.
ئەحلام مەنسور ناوێکی دیارە لەنێوەندی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی. ئەو وەک ژنێکی بوێرو یاخی و دژە باو لەگەرمەسێرەوە وەک یەکەم ژن هاتە ناو خەباتی سەختی رۆشنبیری و شارستانی و شوێن پەنجەی بەخزمەتکردنی ئەو بوارانەوە دیارە.
ئەحلام ساڵی 1951 لەشاری خانەقین لەدایک بووە. لەوشارە و بەغدا خوێندویەتی و ساڵی 1974 بەشی کوردی کۆلیجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە و هەرلەهەمان شار بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.
لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە وەک ژنێکی ئازا و پێشەنگ هاتۆتە ناو دنیای ئەدەب و نوسینەوەو وەک چیرۆکنوس و رۆماننوس و نوسەر خزمەتی کردووە و بەرهەمەکانی رەنگدانەوەی واقعی ژیانی کۆمەڵایەتی کوردەواری بەگشتی و شاری خانەقین بەتایبەتی بووە.
کۆمەڵە چیرۆکی (پرد) بەنۆبەرەی بەرهەمەکانی دادەنرێت و دواتر بەرۆمانەکانی (ئامە رەش)و (ئەڵوەن) توانا و سەلیقەی بەرزی ئەدەبی خۆی سەلماند.
بێ لە چیرۆک و رۆمان، ئەحلام مەنسور وتاریشی نوسیوە و وتارەکانی بەوپەڕی ئازایەتییەوە نوسیوە و رەخنەی لەدیاردە دزێوەکان گرتووە.
ئەحلام وەک کەسێکی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆش لەهەردوو زانکۆی
سلێمانیسلێمانی و کۆیە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و فێربوون کردووە.
بەداخەوە ئەو ژنە هەڵکەوتووەی کورد چوار ساڵ لەمەوبەر و لەرۆژی 10ی کانونی دووەمی 2013 بۆ دوا جار لەشاری سلێمانی ماڵئاوایی کرد و لەگۆڕستانی (خدر زندە) لە شاری خانەقینی زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.