🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
👫 کەسایەتییەکان
محەمەدی ماملێ
👫 کەسایەتییەکان
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
👫 کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -...
✌️ شەهیدان
نەوال کۆبانی
🏰 هەولێر | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

هەولێر
زانایان بۆ ئەوە دەچن هەولێرهەولێر لە سنووری (6000) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان بووبێ تا ئەمرۆش هەر بەردەوامە.
لە ساڵەکانی (2371-2316 پ.ز) و بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داهات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری هێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە هەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.
لەساڵانی (2150-2050پ.ز) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گووتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن.
لە ساڵانی (2050-1950 پ.ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێهەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.
لەساڵی (1600-پ.ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە هۆزە دێرینەکانی کورد بووبن.
هاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند هۆزێکی تری وەکومیتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و هەولێر و کەرکوککەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.
لە رۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (2500-612 پ.ز) هەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی هەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی-کشان-کلاما) هاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی هەرێم) کە سەرچاوە و هێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا)ش خوداوەندی ئەڤین و رابواردن بووە.
ساڵانی (705-681 پ.ز)، لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (20) کیلۆمەترەوە لە رووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شارو قەڵای هەولێر راکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە.
ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و هەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.
دوای ئەمە هەولێر بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی هەخامەنشی (هەخامەنی).
لە ساڵی (331پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر هەخامەنییەکان زاڵبوون و هەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.
لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (323-پ.ز) لە شاری بابل، هەولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە هەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە.
لە ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی هەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکهاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەها، تەدمور، شنگار، حەزەر، دواتریش حەدیاب)، هەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لە نێوان هەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی هەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم)، کە هاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی.
ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوەی (10) ساڵێک لە رۆژگاری (نیگران شا)ی ئەرمەنی هەولێر کەوتە ژێر رکێفی سوپای ئەرمەنەوە.
لە دوای چەن پەلامار و هێرشێکی رۆمانەکان و بەناوبانگترینیان هێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (2167ز) هەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی هەڵتەکاندوون، ساڵی (226ز) لە رۆژگاری (شا ئەردە شێر)ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری هەلێر دراو، هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا، هەندێ لە پادشاکانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرهەق بە گاور و فەلەکان کردوون، لە دوایین ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئەم دەوڵەتە، هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هەڵکەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
ساڵی (612 ز) لەترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و هەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێهێشتن.
ساڵی (16ی کۆچی) و لە رۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو هەرێمە و هەولێر و نەینەوا و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.
ساڵی (132ی کۆچی) و لە نزیک هەولێر و لەشەڕی (زاب)ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە.
لە رۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیەییەکان لە بەغدا (333-447ی کۆچی) کوردە هەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە هەولێر دابمەزرێنن، هەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمدانیەکان و عوقڵییەکاندا لە موسڵموسڵ و شام هەبوون.
ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا هەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (521ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بهێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ساڵی (539ی کۆچی/1144 زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە هەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا.
ساڵی 1168 زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کرد و کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (568ی کۆچی/1190 مزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی هەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی هەولێر بوو بە بەهێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی هەبوو، ماوەی حوکمرانیەرانیەتی لە نێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون)ی خوشکی سەڵاحەدین، لە رۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی هەولێر گەیشتە ئەوپەڕی هێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی شارەزوورشارەزوور کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە هەر لە زێی گەورەوە تا سلێمانیسلێمانی و داقوقداقوق دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە رۆژگاری ئەودا یادە ئاهەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان هەڵکراون و ئاهەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، هەولێر بووە بە رووگەی زانا و دانا و ەزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری هەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە،هەولێر لەو رۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازارگاکانی قەیساریەی هەولێرن.
دوای وەفاتی سوڵتان موزەفەرەدین لەساڵی 1233 میرنشینی هەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلالی عەباسی و لەساڵی 1235 لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر هەولێر و داگیری کرد.
هەولێر لە رۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر ئەو دوو پەلامارەدا خەڵکی هەولێر وەستاون و داکۆکی جوامێرانەیان لە شارەکە کردووە و نەبەزیون، هەر بۆیەش هەولێر بە شاری هۆلاکۆ بەزێن ناسراوە.
دواتر لە دوای رووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (656ی کۆچی/ 1258 ئیتر هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە.
لە ساڵی 1337 کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان.
پاشان کەوتە ژێر رکێفی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بەرخە رەش وئینجا لە ساڵی (1410 کەوتە ژێر دەوڵەتی بەرخە سپی.
ساڵی 1508 کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرامبەر هێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.
ساڵی 1514 لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، هەولێر و ئینجا هەموو عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە.
ئەم هەرێمانە تاساڵی (1917 لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە، کەلە سەردەمی ئەواندا دان بە نیمچە سەربەخۆیی میرنشینەکانی کورد نرابوو، لەوانە میرنشینی سۆرانسۆران لە ناوچەی هەولێر، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەهێزترین و پێشکەوتووترینی میرنشینەکانی کورد بوو.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و لەپاش پەیمانی سایکس-پیکۆ و لە بەهاری ساڵی (1916 بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) هێزەکانی روسیای هاوپەیمانی لە رێگەی خانەقینخانەقین و ورمێورمێ بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا رەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە روسیا لەو هەرێمە کشانەوە.
ساڵی (1918ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو بە حوکمڕانی هەولێر.
ساڵی (1921ی زایین) لە دوای دروستبوونی حکومەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق، هەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار)ی هەولێر بووە.
ساڵی (1858 شارەوانی هەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.
ساڵی 1913 یەکەم شەقام لە نێو شاری هەولێر قیرتاوکراوە.
ساڵی 1928 یەکەم یانەی فەرمانبەران لە هەولێر کراوەتەوە.
ساڵی 1932 و بۆ یەکەمجار کارەبا گەیشتۆتە شاری هەولێر.
ساڵی 1775 گەرماوی قەڵاتی هەولێر درووستکراوە و خەڵکی هەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێک لە قەڵات لێدراوە کە قووڵییەکەی 60مەتر و کەمەرەکەی 5 مەتر بووە.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هەولێر
📚 فایلی پەیوەندیدار: 51
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 118
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️تێچووی رۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە
2.👁️لیژنە تایبەتمەندەکان هۆکاری بۆنە ژەهراوییەکەی هەولێر ئاشکرادەکەن
3.👁️لە 8 رۆژی یەکەمی مانگی 2ی 2019 زیاتر لە 90 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
4.👁️لە ساڵی 2017دا 18 کەس بە هۆی ئاگر کەوتنەوە مردوون
5.👁️هەولێر: 21 دەرمانخانە داخران
6.👁️وەزیری شارەوانی: 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەکاد
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاکامە کۆمەڵایەتییەکانی گرفتی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر ؛ توێژینەوەییەکی کۆمەڵایەتی مەیدانییە لە شاری هەولێر
2.👁️بەرپرسارێتی کۆمەڵایەتی کارمەندانی دەزگا فەرمییەکان ؛ توێژینەوەییەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر
3.👁️بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە پاراستنی ژینگەی شار
4.👁️پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ؛ لێکۆڵینەوەییەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر
5.👁️چەند بابەتێک لەبارەی زمانی کوردی
6.👁️ڕۆڵی پۆلیسی پارێزگای چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی خۆپیشاندانەکان؛ توێژینەوەیەکی مەیدانییە شاری هەولێر
7.👁️ڕۆڵی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییەکانی شاری هەولێر؛ توێژینەوەیەکی مەیدانییە 
8.👁️کاریگەری هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ڕەفتاری سیاسی ؛ لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️شاری هەولێر و بەغدا لە لیستی پیسترین شارەکانی جیهاندان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️قەڵای هەولێر
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئایندە 1
2.👁️ئایندە 2
3.👁️ئیسکان
4.👁️بابەگوڕگوڕ
5.👁️بازاڕ
6.👁️بلێ
7.👁️بلێ ژێری
8.👁️بنێ
9.👁️بڕگە هەنسۆک
10.👁️بیران
11.👁️بێرکۆت
12.👁️بەحرکەی نوێ
13.👁️بەختیاری
14.👁️بەهار
15.👁️پئشەسازی باشوور
16.👁️پارکی شەهید سامی
17.👁️پیشەسازی باشوور
18.👁️پەرلەمان
19.👁️تاتی پان
20.👁️تەعجیل
21.👁️تەیراوە
22.👁️چاربۆتیا
23.👁️چنار
24.👁️چوارچرا
25.👁️حەمرین
26.👁️خانزاد
27.👁️خانەقا
28.👁️خەبات
29.👁️دووبرادن
30.👁️راپەرین-هەولێر
31.👁️زاگرۆس
32.👁️زانایان
33.👁️زانکۆ 1
34.👁️زانکۆ 2
35.👁️زانیاری
36.👁️زیفکی
37.👁️زیلان
38.👁️سێ بەردان
39.👁️سێتاقان -1
40.👁️سەربەستی
41.👁️سەروەران
42.👁️سەفین 1
43.👁️سەفین 2
44.👁️سەفین 3
45.👁️سەلاحەدین
46.👁️سەیداوە
47.👁️شادی
48.👁️شاری ئاشتی
49.👁️شاری ئەندازیاران
50.👁️شاری خەون
51.👁️شاری لاوان
52.👁️شیراوا
53.👁️عەرەب
54.👁️گردجوتیار
55.👁️گروپی ئەندازیاران
56.👁️گولان 2
57.👁️گوڵان 1
58.👁️گۆجاڕ
59.👁️گۆڕستانی باشوور
60.👁️گەلاوێژ
61.👁️گەلاڤا
62.👁️ملێ خەلیفانێ
63.👁️مهاباد-هەولێر
64.👁️ناز
65.👁️نیشتیمان
66.👁️هیران سیتی
67.👁️هەولێری نوێ
68.👁️هەڤاڵان
69.👁️ڕاستی
70.👁️ڕزگاری 1
71.👁️ڕووناکی
72.👁️ڕۆشنبیری
73.👁️کارێزان
74.👁️کانی
75.👁️کوردستان
76.👁️کوڕانی عەنکاوە
77.👁️کوێستان
78.👁️کۆماری
79.👁️کۆمەلگای پیرزین
80.👁️کۆمەلگای شاخۆلان
81.👁️کۆمەلگای شاخۆڵان
82.👁️کۆمەڵەی ژین
📷 وێنە و پێناس
1.👁️11ی ئازار لە هەولێر
2.👁️نەورۆزی هەولێر 1975
3.👁️هەولێر
4.👁️هەولێر - 1800
5.👁️هەولێر - 1836
6.👁️هەولێر - 1918
7.👁️هەولێر - 1930
8.👁️هەولێر - 1930 - 3
9.👁️هەولێر - 1933
10.👁️هەولێر 1938
11.👁️هەولێر 3
12.👁️هەولێر لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا - 1918
13.👁️هەولێر لە ساڵی 1920دا
14.👁️ویستگەی شەمەندەنەفەری هەولێر
15.👁️وێستگەی شەمەندەنەفەری هەولێر 2
16.👁️کۆچی جولەکەکان لە شاری هەولێرەوە بۆ ئیسرائیل - 1960
17.👁️کۆمەڵێک پیاوماقوڵی شاری هەولێر
18.👁️کۆڕەوەکەی شاری هەولێر 31-03-1991
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێمن مەهدی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⛰️ تۆپۆگرافی: ➖ دەشت
⛰️ تۆپۆگرافی: ~ گردۆڵگەیی
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: 🌆 شار
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
# ژمارەی دانیشتووان: زۆرتر لە یەک ملیۆن

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 9 2008 11:16AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 27 2018 10:50AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 27,914 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە 02-06-1925 لەشاری مەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی شاری مەهابادی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدی ماملێیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین گۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار
محەمەدی ماملێ
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی بوو. خاوەنی چەندین کتێبە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە لە 25-01-1936 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە پیرمەسور لەدایک بووە، لەساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغداد خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەرێوەبردنی سینەما رەشیدی گرتۆت
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
نەوال کۆبانی
شەڕڤانێکی یەپەژە بوو، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24-01-2018 لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبووە.
نەوال کۆبانی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,531 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574