هەولێر
زانایان بۆ ئەوە دەچن
هەولێرهەولێر لە سنووری (6000) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان بووبێ تا ئەمرۆش هەر بەردەوامە.
لە ساڵەکانی (2371-2316 پ.ز) و بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داهات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری هێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە هەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.
لەساڵانی (2150-2050پ.ز) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گووتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن.
لە ساڵانی (2050-1950 پ.ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێهەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.
لەساڵی (1600-پ.ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە هۆزە دێرینەکانی کورد بووبن.
هاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند هۆزێکی تری وەکومیتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و هەولێر و
کەرکوککەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.
لە رۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (2500-612 پ.ز) هەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی هەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی-کشان-کلاما) هاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی هەرێم) کە سەرچاوە و هێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا)ش خوداوەندی ئەڤین و رابواردن بووە.
ساڵانی (705-681 پ.ز)، لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (20) کیلۆمەترەوە لە رووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شارو قەڵای هەولێر راکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە.
ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و هەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.
دوای ئەمە هەولێر بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی هەخامەنشی (هەخامەنی).
لە ساڵی (331پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر هەخامەنییەکان زاڵبوون و هەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.
لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (323-پ.ز) لە شاری بابل، هەولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە هەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە.
لە ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی هەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکهاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەها، تەدمور، شنگار، حەزەر، دواتریش حەدیاب)، هەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لە نێوان هەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی هەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم)، کە هاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی.
ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوەی (10) ساڵێک لە رۆژگاری (نیگران شا)ی ئەرمەنی هەولێر کەوتە ژێر رکێفی سوپای ئەرمەنەوە.
لە دوای چەن پەلامار و هێرشێکی رۆمانەکان و بەناوبانگترینیان هێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (2167ز) هەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی هەڵتەکاندوون، ساڵی (226ز) لە رۆژگاری (شا ئەردە شێر)ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری هەلێر دراو، هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا، هەندێ لە پادشاکانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرهەق بە گاور و فەلەکان کردوون، لە دوایین ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئەم دەوڵەتە، هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هەڵکەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
ساڵی (612 ز) لەترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و هەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێهێشتن.
ساڵی (16ی کۆچی) و لە رۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو هەرێمە و هەولێر و نەینەوا و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.
ساڵی (132ی کۆچی) و لە نزیک هەولێر و لەشەڕی (زاب)ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە.
لە رۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیەییەکان لە بەغدا (333-447ی کۆچی) کوردە هەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە هەولێر دابمەزرێنن، هەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمدانیەکان و عوقڵییەکاندا لە
موسڵموسڵ و شام هەبوون.
ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا هەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (521ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بهێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ساڵی (539ی کۆچی/1144 زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە هەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا.
ساڵی 1168 زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کرد و کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (568ی کۆچی/1190 مزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی هەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی هەولێر بوو بە بەهێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی هەبوو، ماوەی حوکم
رانیەرانیەتی لە نێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون)ی خوشکی سەڵاحەدین، لە رۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی هەولێر گەیشتە ئەوپەڕی هێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی
شارەزوورشارەزوور کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە هەر لە زێی گەورەوە تا
سلێمانیسلێمانی و
داقوقداقوق دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە رۆژگاری ئەودا یادە ئاهەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان هەڵکراون و ئاهەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، هەولێر بووە بە رووگەی زانا و دانا و ەزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری هەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە،هەولێر لەو رۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازارگاکانی قەیساریەی هەولێرن.
دوای وەفاتی سوڵتان موزەفەرەدین لەساڵی 1233 میرنشینی هەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلالی عەباسی و لەساڵی 1235 لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر هەولێر و داگیری کرد.
هەولێر لە رۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر ئەو دوو پەلامارەدا خەڵکی هەولێر وەستاون و داکۆکی جوامێرانەیان لە شارەکە کردووە و نەبەزیون، هەر بۆیەش هەولێر بە شاری هۆلاکۆ بەزێن ناسراوە.
دواتر لە دوای رووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (656ی کۆچی/ 1258 ئیتر هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە.
لە ساڵی 1337 کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان.
پاشان کەوتە ژێر رکێفی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بەرخە رەش وئینجا لە ساڵی (1410 کەوتە ژێر دەوڵەتی بەرخە سپی.
ساڵی 1508 کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرامبەر هێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.
ساڵی 1514 لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، هەولێر و ئینجا هەموو عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە.
ئەم هەرێمانە تاساڵی (1917 لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە، کەلە سەردەمی ئەواندا دان بە نیمچە سەربەخۆیی میرنشینەکانی کورد نرابوو، لەوانە میرنشینی
سۆرانسۆران لە ناوچەی هەولێر، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەهێزترین و پێشکەوتووترینی میرنشینەکانی کورد بوو.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و لەپاش پەیمانی سایکس-پیکۆ و لە بەهاری ساڵی (1916 بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) هێزەکانی روسیای هاوپەیمانی لە رێگەی
خانەقینخانەقین و
ورمێورمێ بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا رەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە روسیا لەو هەرێمە کشانەوە.
ساڵی (1918ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو بە حوکمڕانی هەولێر.
ساڵی (1921ی زایین) لە دوای دروستبوونی حکومەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق، هەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار)ی هەولێر بووە.
ساڵی (1858 شارەوانی هەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.
ساڵی 1913 یەکەم شەقام لە نێو شاری هەولێر قیرتاوکراوە.
ساڵی 1928 یەکەم یانەی فەرمانبەران لە هەولێر کراوەتەوە.
ساڵی 1932 و بۆ یەکەمجار کارەبا گەیشتۆتە شاری هەولێر.
ساڵی 1775 گەرماوی قەڵاتی هەولێر درووستکراوە و خەڵکی هەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێک لە قەڵات لێدراوە کە قووڵییەکەی 60مەتر و کەمەرەکەی 5 مەتر بووە.