شەهاب نوری ساڵح - خاڵە شەهاب
خاڵە شەهاب کوڕی
شێخ نوری شێخ ساڵحشێخ نوری شێخ ساڵح-ە، ساڵی 1932 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، شێخ نوری باوکی شاعیرێکی گەورەی کوردستانە و لەگەڵ عەبدوڵڵا
گۆرانگۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا، لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا سەرنووسەری رۆژنامە رەسمییەکەی حکومەتی شێخ مەحمود بوو.
شیهاب شێخ نوری ساڵی 1939 چۆتە قوتابخانەی (فەیسەڵی)یە لە سلێمانی و ساڵی 1946 لە کۆلیژی فەیسەڵییە لەبەغدا وەرگیراوە.
لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1950دا لە بەغدا بەشداریکردووە و بریندار بووە، بەهۆی ئەم بریندارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە.
خاڵە شیهاب هەر لەتەمەنی لاوییەوە پەیوەندیکردووە بە ریزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە و لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆی چەندین جار زیندانی کراوە و تووشی ئازارو دوورخستنەوە بووە.
خاڵە شەهاب لەناو ریزەکانی پارتی-دا هەوڵیداوە برە و بە بیروڕای سۆسیالیستی بدات و لەم پێناوەشدا ماوەیەک لە بەغدا کتێبخانەیەکی دانا بۆ بڵاوکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکانی سۆسیالیست، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوودا رۆڵێکی گەورەی بینی لەدامەزراندنی (کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان)دا.
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری تردا بۆ پەیوەندیکردن بەسەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، ویستیان لەئێران-ەوە خۆیان بگەیەننە دەرەوەی عێراق تا سەبارەت بەبارودۆخی تازەی کوردستان و ئەرکە رێکخراوەیی و سیاسیەکان بیرورایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی رژێمی شای ئێران ئەم پۆلە تێکۆشەرەیان دەستگیرکرد و رادەستی کاربەدەستانی عێراق.
ئەم سەرکردە گەورەیە رۆژی 21-11-1976 و لەگەل شەهیدان
جەعفەر عەبدولواحیدجەعفەر عەبدولواحید و
ئەنوەر زۆرابئەنوەر زۆرابدا لەسێدارەدران.