🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
پێشمەرگەی کۆن دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. رۆژی 03-12-2021 بە هۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایکردووە، ناوبراو دانیشتووی شارۆچکەی کفری بووە. ئامۆزای شاعیری ناسراو فەرهاد شاکەلییە.
[1]
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا دیاریکرد و هەر گەراجێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دیار جەمال، ئەندامی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
✌️ حەبیب حەقموراد ڕۆستەمی
کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، بە گوللەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی نزیک مەرزی پەروێزخان لە قەسری شیرین شەوی 04-12-2021 شەهید بووە. هاوژینی هەبووە، خاوەنی 2 منداڵ بووە. تەرمەکە
✌️ حەبیب حەقموراد ڕۆستەمی
👫 محەمەد لەتیف
ئەفسەرێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بووە، ئەمشەو ڕێکەوتی 04-12-2021 لە ناوچەی تانجەرۆی باشووری سلێمانی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، بە گوللەی تۆمەتبارەکە شەهید بووە.
[1]
👫 محەمەد لەتیف
📕 مۆزەخانەکان و خەڵاتی پریتزکەر
نووسینی: رزگار سەعید [1]
📕 مۆزەخانەکان و خەڵاتی پریتزکەر
📕 ڕێگای سیلڤەر
ناوی پەرتووک: ڕێگای سیلڤەر
بابەت: هونەری کاریکاتۆر
نووسینی: ستیڤان سیلڤەر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: رزگار سەعید
تایپ و مۆنتاژ: رزگارسەعید [1]
📕 ڕێگای سیلڤەر
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
پەرتووک: چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم.
نووسەر: سلوە ئەلهوساوی
وەرگێران: ئارام عوسمان[1]

منداڵ دیاری خودایە بۆدایک و باوک...
هەروەکو چۆن هەوڵی پارووە نانێک ئەدەی بۆ مناڵەکانت،
دڵنیابە ئ
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
ئەمڕۆ نێوەندی روناکبیری کوردی لەکۆمیدیایەکدا ژیان دەکات، بەدەست دەردێکەوە دەناڵێنێت کەدەتوانین بەپەتای نەخوێندنەوە ناوزەدی بکەین! دەیان روژنامەی زەردو سەدان کتێبی هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەکەون، دەزگاگەلێ
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
📕 ئاسۆ روونە
ناونیشان: ئاسۆ ڕوونە
بابەت: ئەدەبیاتی فارسی – سەدەی 20ی میلادی
ژانر: ڕۆمان
نووسەر: قودسی نەسیری
وەرگێڕانی: کارزان خدر
پێداچوونەوە: کەیوان هەورامی
دیزاینی بەرگ: عیسا عوسمان
دیزاینی دەق: ئارام مە
📕 ئاسۆ روونە
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
نووسینی: د. مارگریت ڕۆدینکۆ
و.لە ڕووسییەوە: د.شوکرییه ڕەسوڵ
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
📖 سکرتێرە 30
سکرتێرە 30

لەگەر ئەو قسەی کابتنی بووە قوون بادان و هەلهەلە لێدان، ئەمنیان ڕاکێشا بمبەنەوە جێی خۆم، ئارەقەکی زۆرم کردبوو، چونکە زۆر هەرپەڕیبووم، کە لەژۆری کابتنی هاتمە دەرێ و چوومە ناو جەماعەتی، دیت
📖 سکرتێرە 30
📖 سکرتێرە 29
سکرتێرە 29

گەیشتینە فڕۆکەخانەی و لەپێش دەرکەی ڤی ئای پی ڕاوەستاین، سەت هەزار دینارم دا جەعۆی و گۆتم بیکە مەسرەف لۆ مندارەکانت، هەر چەند گۆتی : وەرناگرم، گۆتم : چشتی وانیە و هەر دەبی وەریگری، بەزۆری
📖 سکرتێرە 29
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
شێخ بابە عەلی قەرەداغی یەکێک بووە لەو زانایانەی لەپێش سەدە و سەردەمەکەی خۆیەوە بۆ بابەتەکانی شەریعەتی ئیسلامی و ئیلاهیات و ئوسول و مەنتیق و فەلسەفە دەیڕوانی و خاوەنی دیگا و دونیا بینی تایبەت بەخۆی بوو
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگەەوە، تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵان، بەڕێوەبەرەکەی (د. ئاری عەبدوڵڵا عەزیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، نزیک نەخۆشخانەی مناڵیوون. بەڕێوەبەرەکەی
(بەیان عەبدولڕەحمان ئیبراهیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی (مەلیک مەحموود) تەنیشت نەخۆشخانەی شار، بەڕێوەبەرەکەی
(سامان نارد عەلی)یە.
[
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی عەلی کەمال بەڕێوەبەرەکەی (د.هاوار عەلی ئیحسان)ە.
[1]
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم پاشاوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی ئیبراهیم پاشایە.بەڕێوەبەرەکەی
(ئومێد مستەفا محە
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
- ناساندن :
سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایکرۆسکوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەکانیشەوە وەک چاندنی لوولێچی گوێ، هەرو
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
- ناساندنی سەنتەرەکە:
سەنتەری ڕاهێنانی فێرکاری منداڵان، سەنتەرێکە بۆ چارەسەر و ڕاهێنانەوەی سروشتی و دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی کەم توانا لەتەمەنی یەک ڕۆژیەوە هەتا 12 ساڵی.
ئەم سەنتەرە لەڕۆژی د
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
سەنتەری گورچیلەی دەستکرد یەکێکە لەو سەنتەرانەی خزمەت بەو نەخۆشانە دەکات کە گورچیلەکانیان دووچاری لەکارکەوتن یاخود سست بوون دەبێت بەهەر هۆیەک بێت، چونکە گورچیلە ئەندامێکی گرنگی لەشی مرۆڤەو بەلەکارکەوتن
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کارێزەوشکەوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک، بەڕێوەبەرەکەی (هێژا سامان مەولود)ە.
سە
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگە، نزیک تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵبوون، بەڕێوەبەرەکەی (عەبدولفەتاح حەمە ڕەحیم)ە. ژمارە
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کازیوەەوە، بەڕێوەبەرەکەی (دیار ئەنوەر محەمەد)ە.
-ناساندنی سەنتەر:
سەنتەری پزیشکی خێزانیی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەد رەبیعی
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
📷 وێنە و پێناس
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
👫 فەرەیدون عەلی ئەمین | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
11 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

فەرەیدون عەلی ئەمین
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە 29-04-193329-04-1933 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانیسلێمانی، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواو کردووە. لە ساڵی 1953 دا (خانەی مامۆستایان)ی لە بەغدا تەواوکردووە. بۆتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی، لە قوتابخانەکانی شارباژێر و چوارتاچوارتا و سلێمانی مامۆستا بووە، مامۆستایەکی لێهاتوو و سەرکەوتوو بوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، پیاوێکی باڵا شەنگ و بەژن رێک بوو، رووخسار شیرین بوو، هێمن و لەسەرخۆ بوو، سادە و خاکی بوو، قسەزان و خۆشدوو بوو، بڕوابەخۆ و گەشبین بوو، خاوەنی هەڵوێست بوو، راستگۆ و راشکاو و قسە لە ڕوو بوو، رەوا پەرست بوو، مامە حەمەیی لە بەردەم کەسدا نەکردووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، لە ساڵی 1970 دا، چۆتە بەغدا، وەکو (توێژێنەری زانیاری) لە (وەزارەتی کاروباری باکوور) دامەزراوە، دواتر گوێزراوەتەوە بۆ (بەڕێوەبەرێتی گشتیی خوێندنی کوردی) لە بەغدا، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بوو. کرا بە (بەڕێوەبەری هۆی فێرکردن). ئەندامی لیژنەی دانان و وەرگێڕانی حەوت پەرتوکی کوردی بوو، کە لە قوتابخانەکانی کوردستان دا دەخوێندران.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی 1972 دا، لە گەڵ خاتوو (ناهیدە جەمال تاڵەبانی خۆشکی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانیموکەڕەم تاڵەبانی) دا هاوسەرگیرییان کرد. دوو کوڕیان هەیە (ئاسۆ : 1973) کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە، پارێزگاریی پێشووی سلێمانی بوو. (ئالان: 1976) لە دایکبووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی (1975) بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردە لە قوتابخانەکانی سلێمانی دا.
لە هەمان ساڵدا واتە لە (1975) دا لە (زانکۆی موستەنسیرییە) لە بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی (پەروەردە و دەروونناسی) دا وەرگرت.
لە ساڵی (1982) دا، لەسەر داخوازی خۆی خانەنشین کرا.
لە ساڵی (1985) دا، بوو بە (مامۆستای وانەبێژ) لە بەشە کوردییەکەی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا، تا ساڵی (1989) بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی ئیفلیجی و ئازاری پێيەکانییەوە نەیتوانی زیاتر بمێنێتەوە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، لە لای قوتابییەکانی زۆر خۆشەویست و رێزدار بوو، ئەو هەر ئەوە نەبوو کە وانەی پێدەوتنەوە، بەڵکو بە هەستێکی پاکی کوردایەتی زاخاوی هۆش و بیری داون، بە سۆز و خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستانی شیرینمان گۆش و پەروەردەی کردوون، هەمیشە هانیانی دەدا کە بخوێننەوە و بنووسن، ئەو بەو هەستەوە لە منداڵە چاوگەشەکانی کوردمانی دەڕوانی کە هیوا و نەوەی داهاتووی کوردستانن.
خوالێخۆشبوو مامۆستا (نوری عەلی ئەمین) کە هاوڕێیەکی نزیکی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بوو، دەڵێ: لە یادمە هەموو جارێ کە دادەنیشتین، دەیوت: گەلەکەمان هەر بە خوێندن لەدەست کوێرەوەری و نەبوونی و نەخوێندەواری و براکوژی رزگاری دەبێت و رێی راست و سەرکەوتن بەدی دەکات، تامی بەختیاری و سەرفرازیی دەچێژێت” بۆیە هەمیشە دەیوت:
ئاخ! خوێندەواری داخ خوێندەواری!
بۆ کورد دەبیتە مایەی بەختیاری

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، چەند نەوەیەکی بە بیری کوردایەتی و بە کوردستان پەروەریی پێگەیاند، کە لە ئەمڕۆدا مامۆستای باڵا و کاربەدەستن، بەڵام لە ئاستی توانای مامۆستا فەرەیدون دا، هەمیشە خۆیان بە قوتابی ئەو دەزانن، بە شانازیشەوە دەڵێن کە ئەلف و بێی کوردایەتی لە مامۆستا فەرەیدونەوە فێربووین، بە ئەوپەڕی رێزەوە ناوی دەبەن و یادی دەکەنەوە. مامۆستا فەرەیدون بەم جۆرە ئامۆژگارییانە رێنمایی و ئاراستەی قوتابییەکانی دەکرد: رۆڵە جگەرگۆشەکان، نیشتمان چاوەڕوانی هیمەت و بازووی ئێوەیە، دڵپاک بن لەگەڵ یەک، دووربن لە کینە و دژایەتی، هەوڵ بدەن و پێبگەن و ببنە پێشڕەو..”
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین کوردێکی زۆر پاک و دڵسۆز بوو، شۆڕەسوارێکی دلێر و بوێر و چاونەترسی گۆڕەپانی کوردایەتی بوو، کوردستان پەروەرێکی سەرسەختی تا سەر ئێسقان بوو، تێکۆشەر و پێشمەرگە و سیاسییەکی ناسراو بوو. خۆزگە و ئاواتی هەرە گەورەی یەکێتی و یەکڕیزی گەلەکەمان بوو. مرۆڤێک بوو پڕاوپڕ لە دڵسۆزی و لە کوردپەروەری. هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کورد و کوردستان بەخت کردبوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، یەکێک بوو لەو کوردپەروەرانەی، کە لە ساڵی (1957) دا کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاژیککاژیک) یان لەدامەزرند.
لە ساڵی (1976) دا پەیوەندی بە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کرد.
لە ساڵی (1984) یشدا، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد، لە ناوچەی (ماوەت) ی سەر بە سلێمانی بوو بە پێشمەرگە.. یەکێک بوو لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (دەنگی پێشمەرگە) کە لە شاخ دا دەردەهێنرا.
ئەوەی ئێمە لەم نووسینەماندا مەبەستمانە، بەسەرکردنەوەی توانا و داهێنانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینە لە بۆرای ئەدەبی منداڵانی کورد دا.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کەڵە نووسەرێکی هۆنراوە و چیرۆکە بۆ منداڵان، ئەستێرەیەکی هەمیشە گەش و ووشەدارە لە ئاسمانی ئەدەبی منداڵانی کورد دا. شوێن پەنجە و شەقڵی شێوازی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ئەدەبی منداڵانی کوردا دا هەرگیز کاڵ نابنەوە، تا ئەمڕۆش منداڵانی کوردمان چێژ و خۆشییەکی زۆر لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانی وەردەگرن.
مامۆستا فەرەیدون بەشی هەرە زۆری هۆنراوە و نووسینەکانی بۆ منداڵان تەرخان کردبوون، چونکە منداڵان بە لای مامۆستا فەرەیدونەوە: منداڵ پێوەری سامان و سەرمایەی نەتەوەیە، ئەو نەتەوە دەوڵەمەندە کە منداڵانی بە جوانی پەروەردە کراون”
مامۆستا فەرەیدون زۆر بە جوانی هۆی پێشکەوتنی گەلانی دەستنیشان کردووە. بەڵی لە ئەمڕۆدا ڕادەی دەوڵەمەندی و پێشکەوتن و شارستانی گەلان، بەوە دەپێورێ کە تا چ رادەیەک ئاوڕیان لە منداڵەکانیان داونەتەوە و بە دروستی پەروەردەیان کردوون.
بە لای ئێمەشەوە، منداڵانی کوردمان، گرنگترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن، کە لە سامانی نەوت و زێڕ و دوڕ و هەر سامانێکی تر زۆر بەنرخترن.
هۆنراوە جوان و ناسک و شیرینەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵانی کوردمان، لە نوقڵ و گەزۆ شیرینترن، چیرۆکە خۆشەکانیشی لە خۆشی خۆشترن، منداڵانی تامەزرۆی هۆنراوە و چیرۆکی خۆش پێیان خەنی ببوونە. نووسینەکانی بۆ منداڵان لە ناوەڕۆک و فۆرم دا، داهێنان و تازەگەرییان پێوە دیارن. توانی وەرچەرخانێک لە ئەدەبی منداڵانی کورد دا بکات و، تەکانێکی گەورەی بەرەو پێشەوە پێبدات، لە راستیدا مامۆستا فەرەیدون پێشەنگ و پێشڕەوی قۆناغێکی نوێی ئەدەبی منداڵانی کوردە، کە لە سەرەتای حەفتاکانەوە سەری هەڵدا. بوو بە سەرمەشقی نووسەرانه ئەم بوارە.
بەو پێیەی کە مامۆستا فەرەیدون مامۆستا بووە، زیاتر لە جیهانی وەنەوشەیی پڕ لە هیوا و خەونی سەوز و لە راز و نیازی پاکی منداڵانەوە نزیک بووە، زیاتر لە هەست و سۆز و حەز و خواست و خۆزگە و ئارەزووەکانیان و لە زمانیان گەیشتبوو. بۆیە زمان و حەزی ئەوان، بوونەتە ئیلهامی بیری و بە هەوێنی نووسینەکانی بۆ منداڵان. هەر لە ژینگەی ئەوانیشەوە بابەتەکانی بۆ هەڵهێنجاندوون. شایەنی باسیشە مامۆستا فەرەیدون زمانزانێکی زمان پاراو و بە توانا بوو، بە کوردییەکی پەتی و رەوان و ناسک و شیرین و بێ گرێ و گۆڵ دەینووسی، بە پێێ قۆناغەکانی منداڵی، رستەکانی بابەتەکانی لە زمان و لە فەرهەنگی منداڵانەوە وەرگرتوون. ئەمەو مامۆستا فەرەیدون شارەزا و پسپۆر بوو لە پەروەردە و دەروونناسی منداڵان دا، دەیزانی چۆن و چییان بۆ بهۆنێتەوە و بۆ بنووسێت. شارەزاییەکی باشی لە بنەماکانی ئەدەبی سەرکەوتووی منداڵان دا هەبوو.
مامۆستا فەرەیدون زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی بە باشی دەزانی، کۆمەڵێک چیرۆک و چیرۆکەشیعری بۆ منداڵان، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیمان، کە تام و چێژێکی ئەوتۆی پێبەخشیون، لە دەقە ئینگلیزییەکەش شیرینتری کردوون.
هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵان، زۆر ناسک و سادە و ئاسان و شیرینن، بە ئاسانی بوونەتە وێردی سەر زمانی منداڵانی کوردمان، هەر لەبەر کورتی دێڕەکانیان و ناسکی و ئاوازی شیرینی ترپە و سەرواکانیان، بەشێکیان کراون بە گۆرانی و بە سروود، منداڵان بە ئاوازەوە دەیان چڕن. کام منداڵی باخچەی منداڵان هەیە کە هۆنراوەی ” سمۆرە”ی لەبەر نەبێت، کام منداڵی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی هەیە کە هۆنراوەی ” کوڕە کوردم”ی مامۆستا فەرەیدونی لەبەر نەبێت و بە ئاوازەوە نەیڵێت.
ناوەڕۆک و فۆرمی هۆنراوەکان و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون، زۆر گونجاون و بوونەتە دووانە و تەواوکەری یەکتری. بە زمانێکی کوردی رەوان و تەڕ و پاراو، بە شێوازێکی شیرین و ئاسان هۆنراوەکانی بۆ هۆنیونەتەوە و چیرۆکەکانی بۆ داڕشتوون، زمانەکەی پڕ بە پێستی بابەتەکانین. مامۆستا فەرەیدون خاوەنی خەیاڵێکی فراون بوو، وەکو زۆربەی شاعیران و چیرۆکنووسانی منداڵانی جیهانی ناسراویش، سوودی لە کەلەپوور و لە فۆلکلۆر و لە لە پەندی پێشینانی کوردیمان وەرگرتووە، لە هەندێ لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانیدا رەنگیان داوەنەتەوە، بەڵام بە زمانی منداڵییەوە. بۆ نموونە ئەمانە ناونیشانی هەندێ لە چیرۆکەکانین:
“کاکە ئالان مار هات، ماری ژەنگ و ژار هات”، “تامی تامی گەنمەشامی”، ” پشکۆ و شێرکۆ شەڕیانە، لەسەر دەنکێ زەنگیانە”

کارەکتەری چیرۆک و هۆنراوەکانی، چ مرۆڤ و چ باڵندە و ئاژەڵ بن، بە لای منداڵانی کوردەوە نامۆ نین، بینراون و ناسراون. لە ژینگەی کوردەواری و کوردستانەوە وەریگرتوون. وەک (منداڵ، ئاسکە، بەرخۆلە، کارژۆلە، چۆلەکە، سمۆرە، هەنگ، بۆق، جووجەڵە، پەپوولە، رێوی، کۆتر، کوندەپەپوو، دار گوێز، زەنگوڵە و.. تاد.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی نووسەر و رەخنەگر، لە ساڵی (1954) دا، یەکەمین نووسینی خۆی لە رۆژنامەی” ژین “ی سلێمانی دا بڵاوکردەوە، هەر لە ژین دا چەند نووسینێکی تری بڵاوکردەوە.
لە ساڵی (1970) دا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد بوو.

ئەمانە ناوی بەرهەمە چاپکراو و بڵاوکراوکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ن:
1- پاڵەوانی دواڕۆژ، ئەدەبیاتی منداڵان، لەساڵی (1958) بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستا عومەر عەبدولڕەحیم نووسیوێتی.
2- پیاوە بچکۆلەکە، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، بەغدا ساڵی (1973)
3- کارژۆلە، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، ساڵی (1972)
4- پاکژی، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
5- سێو، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
6- گەنمەشامی، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
7- جووجەڵە و بێچوەمراوی، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
8- چەند سەرنجێک لە پیرەمێردپیرەمێردی نەمر، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ساڵی (1971)
9- پیرێکی ریش درێژ بوو، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، هەڵبەستەکان لە ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی، ساڵی (1985)
10- کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لە رۆژنامەی ژین و هاوکاری و لە گۆڤارەکانی نووسەری کورد، بەیان، رۆشنبیری نوێ، رەنگین، لە بڵاوکراوەکانی تردا.
11- ئەندامی دەستەی وەرگێڕانی کۆمەڵێک پەرتوکی خوێندنی قوتابخانەکان بوو بۆ سەر زمانی کوردی لە بابەتی پەروەردە و جوگرافیا و زانیاری دا.
12- پەخشان لە ئەدەبی کوردی دا (بە رۆنیۆ) لە ساڵی (1987)
13- کۆمەڵێک هۆنراوە و چیرۆک و شانۆگەری بۆ منداڵان نووسیون، چاپ نەکراون.

سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، زۆربەی کاتەکانی بۆ نووسینی ئەدەبی منداڵانی کوردمان تەرخان کردبوو، بەڵام وەکو لە پێشەکی (پیاوە بچکۆلەکە) دا نوسیوێتی، هەر خۆی بە قەرزاری منداڵانی کورمان دەزانی، دەڵێ: ئێمە هیچی ئەوتۆمان بۆ مناڵانی کورد نەکردووە کە شایانی باس بێت، بگرە قەرزارباریشیانین، دەبا رێگای دانەوەی ئەو قەرزە بگرین و دواڕۆژێکی وایان بۆ ساز بکەین کە ئەو بەندانە مەبەستی لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵانە لەوانەش زیاتریان بۆ بهێنینە دی. چونکە مناڵانی کوردیش وەکو هەموو مناڵانی جیهان جوانکیلە و ئێسک سووکن و شایانی خزمەتن.

دەشڵێ: با راست و رەوان پێتان بڵێم: خوڕەی قەڵبەزەی کوێستانەکانمان پولێک ناهێنێت ئەگەر قاقا و تریقەی مناڵەکانمانی لەگەڵدا نەبێت، قاقا و تریقەی مناڵەکانیشمان نابێت، ئەگەر ئێمە نەبین”
دەشڵێ: “مناڵەکان: نازانم چ بەهرەیەکی خوایی و چ هێزێکی نادیار و تەلیسماویتان پێیە هەرچەند سەیرتان ئەکەم، هێمنی و دڵنیایی و بێخەتایی و ئێسک سووکی و جوانکیلەیی و ساکاری و گەشی و رووناکی و هیوا و زەردەخەنە ئەبینم، ئێوە بەو مناڵییە وەک ئەستێرەیەکی جریودار، پرشنگی ئەو هەموو شتانە بە دەوری خۆتاندا ئەپرژێنن.

تا ئێستا ئەوەی بەرچاوی ئێمە کەوتووبێت، دەربارەی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و رەخنە و هەڵسەنگاندنی چیرۆک و هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین:
1- چیرۆکی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، د. عەبدولستار تاهیر شەریف.
2- هەڵبەستی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار.
3- مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی، لە بەرگی یەکەمی کتێبەکەی “پێگەی شیعری منداڵان لای شاعیرانی کورد: هەولێرهەولێر 2012 ” یەکێک لەو دە شاعیرانەی کە باسی کردوون و ئاماژەی بە نموونەی هۆنراوەکانی داون، مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ە.
4- مامۆستا حەمەکەریم هەورامی، لە بەشی یەکەمی “ئەدەبی منداڵانی کورد” وەکو شاعیرێکی لێهاتووی منداڵان، ناوی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی هێناوە، لەگەڵ نموونە لە هۆنراوەکانی.
مامۆستا فەرەیدون گەنجینەیەکی پڕ لە گەوهەری هێندە بەنرخی بۆ منداڵانی کوردمان بەجێهێشتووە، دەبوایە تا ئێستا چەند خوێندکارێکی باڵای ئەدەبی کوردی، هۆنراوە و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بۆ منداڵان، بیان کردایە بە توێشەبەری ماستەرنامە و دکتۆرا. هیوادارین رۆژێک بێت و ئەم هیوایەمان بێتەدی.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کە بۆ ماوەی چل ساڵ نووسینی هەمەچەشنەی لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا بڵاوکردەوە. هۆنراوە و چیرۆکی بۆ منداڵان نووسی. لە رۆژی چوار شەممە، رێکەوتی 25-11-199125-11-1991 لە شاری بەغدا، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد، بۆ رۆژی دوایی بردیانەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گردی (سەیوان) بە ئامادەبوونی دەیان رۆشنبیر و نووسەری کوردستان بە خاک سپێرا.
() بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوون:
1- پەرتوکی” فەرەیدون عەلی ئەمین” دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی
بەغدا (1993) ئەو وتارانەشی تێدایە کە لە چلەی مامۆستا فەرەیدوون لە بەغدا خوێندرانەوە.
2- (پیاوە بچکۆلەکە) هەڵبەست و چیرۆک بۆ منداڵان، فەرەیدون عەلی ئەمین، بەغدا (1972)[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | رەزا شوان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بارانی ڕەنگاوڕەنگ
2.👁️پیاوە بچکۆلەکە
3.👁️فەرەیدون عەلی ئەمین
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-11-1991
2.👁️29-04-1933
📖 کورتەباس
1.👁️بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین
2.👁️فەرەیدون عەلی ئەمین و هونەری پەخشان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاسۆ فەرەیدون عەلی ئەمین
2.👁️فريدون علي امين
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 29-04-1933
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 25-11-1991 (58 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2008 3:33PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (یاد هێرش)ەوە لە: Nov 26 2020 12:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 278,931 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.330 KB Nov 23 2018 3:48PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.228 KB May 4 2018 11:58PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.123 KB May 4 2018 11:58PMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 386,251
  
وێنە 65,318
  
پەڕتووک PDF 12,670
  
فایلی پەیوەندیدار 53,777
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,618

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 پاش تموز
  📖 بۆ ئەوەی مێژوو بە چەوا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوون
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
مەلا محەمەد رەبیعی
مامۆستا محەمەد رەبیعی کوڕی مەلا عەبدولحەکیم لە ساڵی1311 هەتاویدا لە ئاوایی دەرەئەسپ سەر بە ناوچەی دیواندەرە لە دایک بوو. لە پێنج ساڵیدا لە لای دایکی قورئانی خوێندنی دەست پێ کرد، دوای فەوتی دایکی لە لای باوک و مامۆی واتە مەلا محەمەد رەبیعی درێژەی بە خوێندن دا و فێری سەرف و نەحو بوو. دواتریش لە لای مامۆستایانی ئایینی ئێران و عێراقدا فێری زانستی ئایینی بوو.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا حەزی لە نووسین دەکرد و هەر بۆیە بەسەرهات و رووداوەکانی رۆژی لە شێوەی چێرۆک لە چوارچێوەی نەزم و پەخشاندا دەهۆنیەوە. دواتر ل
مەلا محەمەد رەبیعی
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)