نەجمەدین عومەر کەریم لە ساڵی 1949 لە کەرکووک لەدایکبووە.
خوێندن
سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە
کەرکووککەرکووک تەواوکردووە، پاشان کۆلێژی پزیشکی زانکۆی
موسڵموسڵی تەواوکردووە.
چالاکی
لە تەمەنی گەنجێتییەوە لەڕیزەکانی
یەکێتیی قوتابیانی کوردستانیەکێتیی قوتابیانی کوردستاندا کاریکردووە.
لە ساڵی 1971 هەڵبژێردرا بە ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بوو بەلێپرسراوی لقی موسڵ و دهۆکی یەکێتی قوتابیانی باشووری کوردستان، لەڕیزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستاندا کاریکردووە، دوای کارکردن لە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک وەکو پزیشک چووەتە ڕیزەکانی ناو شۆڕشی کوردستان و لەکاری پزیشکیی بەردەوامبووە تا تێکچوونی شۆڕش دوای 6ی ئازاری 1975.
لە ساڵی 1976 وەک پزیشکی تایبەتی سەرۆک مەلا
مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی، پێکەوە چوونەتە ئەمریکا و لەوێ ماوتەوە، بەردەوامبووە لە خوێندن تا پسپۆڕی (بۆردی) وەرگرت لە (Neurosurgery) (جراحة الجملة العصبیة) لە دانشگای جورج واشنتۆن و لەکاری خۆی بەردەوامبووە.
لێپرسراوێتی زۆری وەرگرتووە و یارمەتی ژمارەیەکی زۆری دکتۆری کوردی داوە بۆئەوەی وەربگیرێن و لە نەخۆشخانەکان و پسپۆڕی وەربگرن.
دکتۆر نەجمەدین عومەر کەریم، بەردەوامبووە لە کاری سیاسی کوردایەتی لەگەڵ خوێندن و کاری پزیشکی.
لە ساڵی 1988 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردکۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNC یان لە باکووری ئەمریکا دامەزراند، لە ساڵی 1991-1999 دا سەرۆکی کۆنگرەکە بووە.
لە 15-06-1990 یەکەم کورد بووە لە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا قسەبکات بۆ بەرگریکرد لە مافی گەلی کوردو ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران.
لەمانگی 4/1991 دا یەکەم کۆبوونەوەی ڕەسمی وەکو کورد لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا سازکردووە و بووەتە وتەبێژی سەرەکی کورد لە میدیاکانی ئەمریکا لەسەر کێشەی کورد، هانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرەی کوردستانی وەکو نوێنەری شەرعی باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1991 ڕۆڵی سەرەکی هەبوو بۆ دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا کە لە ساڵی 1992 دەستی بەپەخش کرد.
لە ساڵی 1996 ئەنیستیتیوتی کوردی لە واشنتۆن دامەزراند کە تائێستاش سەرۆکی Washinsku Kurdish instute.
بەشداری کۆبوونەوەی کۆنگرەی نیشتمانی ئێڕاق INC کرد لە ڤیەننا وە پاشان هەڵبژێردرا بۆ مەکتەب تەنفیزی.
لە مانگی 12/2002 دا بەشداری کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی کرد لە لەندەن و هەڵبژێدرا بە یەکێک لەو 65 کەسەی سەرکردایەتی و بەشداری کۆبوونەوەی سەڵاحەدینی کرد لە مانگی 2/2003 دا.
ئێستا ئەندامی بۆردی چەند ڕێکخراو و زانکۆیەکە، وەکو زانکۆی ناوەڕاستی فلۆریدا کە چوارەم گەورەترین زانکۆی ئەمریکایە، جێگری سەرۆکی ئەنستیتیوتی کوردی پاریس- ە.
لە زۆر ڕۆژنامە و پڕۆگرامی تەلەڤزیۆن لە ئەمریکا، ئەوروپا، کەنەداو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشداریکردووە، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەمریکاو جیهانی کردووە کە پەیوەندی بەکێشەی کوردەوە هەبووە، وتاری نوسراوی بڵاوکراوەتە لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا وەکو نیویۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، لوس ئەنجلس تایمز، واشنتۆن تایمز، هەروەها زۆر گۆڤارو ڕۆژنامەی تر.
بەشداری کۆبوونەوەی پاریسی کردووە بۆ ئاشتبوونەوەی پارتی و یەکێتیی لە ساڵی 1994 دا.
یارمەتی مەسەلەی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا داوە، بەشداری کۆبوونەوەکانیان بووە، کۆنفرانس و سیمیناری بۆیان ڕێکخستووە و سەردانی سەرکردەکانیانی بۆ ئەمریکا ڕێکخستووە و یارمەتیداون.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
[1]
ماوەیەکی زۆر پارێزگاری شاری کەرکووک بووە.
ڕۆژی 14-09-2017 بەپێ بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئێڕاق بەزۆرینەی دەنگەکان (بێ لە نوێنەرە کوردەکان) لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لابرا.
[2]
کاتژمێر 11ی شەوی هەینی،
30-10-202030-10-2020، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە ئەمریکا گیانی لەدەست دا.
[3]