ساڵی 1910 لە
قەڵادزێقەڵادزێ لەدایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی (مەلا محەمەد دێلوویی) دەستپێکرد وە، پاشان نێردراوەتە خوێندنگە و تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، پاش ماوەیەک چۆتە
سلێمانیسلێمانی و وەک پۆلیس دامەزراوە.
لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەستی داوەتە شیعر نووسین، ساڵی 1937 بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی (
هەنگاوێک بۆ سەرکەوتنهەنگاوێک بۆ سەرکەوتن) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوسای ئێراقەوە بۆ ماوەی شەش مانگ بەند دەکرێت و لە پیشەکەیشی دوور دەخرێتەوە، پاش ئازادکردنی بۆتە فەرمانبەری شارەوانی و دواتریش لە فەرمانگەی ئاوی چوارتا دامەزراوە.
بەهۆی ڕۆڵی بەرچاوی لە پێکهێنانی کۆماری
مەهابادمەهاباد دا، ساڵی 1946 کراوەتە جێگری فەرماندەی هێزی
بۆکانبۆکان.
ساڵی 1971 دوای ئەوەی پەڕتووکی (گەشتی ئەستێرەی مەریخ) ی بەچاپ گەیاند، بە هاندانی چەند کۆلکە مەلایەکی ئەوسا لە بیتوێن شاربەدەر کرا و، ڕووبەڕووی چەرمەسەرییەکی زۆر بووەوە.
شەوی
12-01-198812-01-1988 کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاکسپێردرا، دوای تێپەڕبوونی سی ساڵ لە ڕێکەوتی 19ی حوزەیرانی 1992دا گۆڕەکەی گواسترایەوە بۆ بەرزایی گۆڕمریەم لە چیای کێوەڕەش.
لە ماوەی تەمەنیدا چەندین پەڕتووکی بەنرخی نووسیوە، کە بە داخەوە هێشتا ژمارەیەکیان ماوە بە چاپ بگەیەنرێن.
بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەمانەن:
1-بەسەرهاتی ئەرمەن – مێژوویی – دوای مردنی ساڵی 1992چاپکراوە.
2-چیرۆکی زێڕینای
ئامێدیئامێدی – مێژوویی – ساڵی 1971 چاپکراوە.
3-فەرزۆ خانی پشکۆ – مێژوویی – ساڵی 1971 چاپکراوە.
4-ماهراکۆ – مێژوویی –ساڵی 1971 چاپکراوە.
5-بوکێکی ناکام – کۆمەڵایەتی – ساڵی 1971 چاپکراوە.
6-کۆنگرێسی دوڕندە و مەل – دوای مردنی ساڵی 1992 چاپکراوە.
7-هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن – ساڵی 1937 چاپکراوە.
8-گەشتی ئەستێرەی مەریخ – ساڵی 1971 چاپکراوە.
9-بەهەشتی دڵداری – شیعر – دوای مردنی ساڵی 2006 چاپکراوە.
10- دوو بەرگی پەڕتووکی بەسەرهاتی سیاسی کورد.
11- گوڵاڵە کانی ڕۆژگار.
ئەوانەیشی کە تا ئێستا چاپ نەکراون بریتین لە:
1-مێژووی کورد و کوردستان لەسەردەمی ئیسلامەوە تا ساڵی 1971.
2-ئاران پور – مێژوویی.
3-نەریمان بەختیاری – مێژوویی.
4-ئاسوورییەکان – مێژوویی.
5-بەسەرهاتی ئارات پور – مێژوویی.
6-خەونی چوونە بەهەشتی مەنگوڕی.
7-جیهانێکی ئازاد.
8-دەستوری ژیان – شیعر.
9-جیهانێکی بە پێکەنین – شیعر.
10-شەوێک لە عوسبەتول ئومەم – شیعر.
11-خالیق و خەلیقەت.
میرزا خاوەنی هەڵوێستی بەرزی نەتەوەیی بووە و هیچ کاتێکیش سازشی لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی نەکردووە، ساڵی 1978 لە فێستیڤاڵی شیعری یەکێتی نووسەرانی کورد لە سلێمانی بەشداری کردووە و، یەکێک بووە لەو شاعیرە بەشداربوانەی فێستیڤاڵەکە کە وێڕای بوونی ژمارەیەک لە پیاوانی بەعس لەنێو هۆڵەکەدا زۆر نەترسانە شیعری نیشتمانی خوێندۆتەوە.
هێندە حەزی بە ئازادی وڵاتەکەی کردووە وەسیەتی کردووە هەر کاتێک لە دوای مردنی ئەو، شەوەزەنگی ژێردەستیی لە وڵات ڕەویەوە، لە گۆڕ بیهێننە دەرەوە و سەر لەنوێ لاشەکەی بشۆنەوە.
[1]