لەساڵی 1963 لەشاری #سلێمانی# لەدایکبووە، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووەو بەپێشمەرگە و لەراپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەراوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لەنووسینی سەدان وتار لەنێو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێرانی سی کتێبە کەدوانیان هی نووسەری ناسراو #ئیسماعیل بێشکچی#یە و ئەوی تریشیان تایبەتە بەمێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای #ئاوێنە#یە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1097/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاسۆس ئەحمەد هەردی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1097/0001.JPG=KTML_Photo_End=
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی (#هاوڵاتی#)و لە لە دامەزراندیەوە (05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاولاتی بووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی (ئاوێنە)و لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009).
لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد پەبەخشراوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 29,074 kertaa