جەلیل حاجی ئەحمەدی - جەلیل گادانی
- لە ساڵی 1934 لەشاری
مەهابادمەهاباد لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەمەهاباد تەواو کردووە.
- یەکەمین قوتابخانەی کوردی شەوانەی نهێنی لە ماڵی ئەوان لەساڵی 1944 دروستبووە.
- لە ساڵی 1972 لیسانسی لەزمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
- ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
- لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووەو لەزیندان سێ زمان فێربووەو چەند کتێبێکی وەرگێڕاوە.
- 27ساڵە رۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتووە.
- دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموکرات بووە سکرتێری حدکا-رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.
- لە لێکترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی رێبەرایەتی شۆرشگێڕدا جیابووەوە.
- بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستانە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، رۆژی پێنج شەممە 06-08-2020 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی، گیانی لەدەستدا.