هەڤاڵ نەژاد
ژیاننامە
- هەڤاڵ نەژاد عەباس
14-02-198914-02-1989 لە باوکێکی باشووری و دایکێکی رۆژهەڵاتی لەدایک بووم.
خوێندن
- دەرچووی کۆلیژی یاسام (قانون).
چالاکی
- لەتەمەنی 13 ساڵی دەستم بەنووسین کردووە، لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەر وەک سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و رۆژنامەوان کارم کردووه.
- چەند ساڵێکە لە بواری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کار دەکەم. دەستەی دامەزرێنەر ودەستەی بەڕێوەبەری (
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنجناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج) بووم، رێکخەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئەو رێکخراوە بووم و، سەرنووسەری ماڵپەڕی ئایندە بووم.
لەو ماوەیەی کە لە رێکخراوی ئایندە کارم کردووە، پشکم لە چەند دەستکەوتێکی باش هەبووە بۆ لاوانی کوردستان، کە لەگەڵ هاوڕێکانمدا کارمان لەسەر کردوون، گرنگترینیان:
1- هەڵمەتی 25 ساڵ، کە توانیمان یاسایەکی پەرلەمان بگۆڕین لە بەرژەوەندی گەنجان و، لە پێناو بەشداری زیاتری گەنجان لە سیاسەتدا. پێشتر لە تەمەنی 30 ساڵی رێگە دەدرا گەنجان خۆیان بپاڵێون بۆ ئەندامێتی پەرلەمان، بەهۆی پرۆژەکەی ئێمەوە کەم کرایەوە بۆ 25 ساڵ و ئێستا ژمارەیەک گەنج، بەهۆی ئەو یاسایەوە پەرلەمانتارن.
2- پرۆژەی سندوقی کۆمەکی گەنجان، کە قەرز بدرێتە گەنجانی بێکار و خاوەن بیرۆکەی کارکردن، ئەویش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراو، ئیستا بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقی دەدرێتە گەنجان بەقەرز، بۆ جێ بەجێکردنی پرۆژەکانیان.
- لە ماوەی کارکردنم لە بواری رێکخراوە مەدەنییەکان، بەشداری چەندین خول و سەتان وۆرکشۆپ بووم و چەند بڕوانامەیەکم لەو بوارەدا وەرگرتووه. ئەندامی چەندین لیژنە بووم، کە لەسەر ئاستی رێکخراوەکانی کوردستان پێکهێنراون، بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان.
- لە ئێستادا پارێزەری یاساییم و ئەندامی رێکخراوی چاودێری
کوردۆسایدکوردۆسایدم. بەگوێرەی تواناش کاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەم.