پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,280
وێنە 105,573
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,227
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
فەتحیە مەلا محەمەد مەلا مستەفا - دایکی شوان
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فەتحیە مەلا محەمەد مەلا مستەفا - دایکی شوان
ژیاننامە

فەتحیە مەلا محەمەد مەلا مستەفا - دایکی شوان
ژیاننامە

لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری سالی 1933 دا لە شاری #هەولێر# لەدایک بووەوچاوی بە دیمەنی قەڵاو منارەو سەیرانگاکانی ئەو شارە مێژووییە ودێرینە کراونەتەوەو گوێچکەی بەئاوازی مقام و قۆریات و گۆرانی ڕەسەنی کوردی گۆش کراوە، هەرلەوشارە دێرینەشدا لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و ئاینپەروەرو زانستی مەلای هەولێر (مەلا محەمەد مەلامستەفا)گەورەبووە، دایکی ناوی(مەڕال حاجی داود) ی دەباغچیە و لەبنەمالەیەکی کۆنی ناسراوی قەڵاتی شاری هەولێرن، (حاجی سەلیم مەلا مستەفا شێخ زادەمەلاحەسەن) ی مامی یەکێک بووە لە بازرگانە دیارەکانی شاری هەولێرو، مرۆڤێکی ئاینپەروەری ناسراوی ئازاو زیرەکی شاری هەولێر بوو، بەکەسایەتییەکی لێهاتووا و بوێر و قسەلەرووبوو، لەمنالیەوە لەگەڵ مەلامستەفای باوکی لەنێو هەولێرو ناوچەی خۆشناوەتی و دێهاتەناوچەشاخاویەکانی باشووری کوردستان خەریکی بازرگانی توتن وکوتاڵ بوون، جالەبەر ئەوەی لەمناڵیەوە کاری بازرگانی توتنی بەدەستەوە گرتبوو، شارەزاییەکی تەواوی لەپەروەردەو جۆرەکانی توتن پەیدا کردبوو، هەربۆیە نازناوی توتنچی پێوە لکابوو و بەپسپۆرێکی کارامە ناوی دەرکردبوو، حاجی سە لیم توتنچی لە ساڵی 1956 کۆچی دوایی دەکات، لەگۆڕستانی شێخەڵلا لەناوجەرگەی شاری هەولێر دەنێژرێت.
فەتحیە مەلا محەمەد مەلامستەفا خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردوەو دواتر لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر بە لێپرسراوی بەشی(خۆراک و تەندروستی) دامەزراوە، هەرلەسەرەتای پەنجاکاندا، لە کۆڕی خەبات و تێکۆشاندا بەگشتی وخەباتی بزووتنەوەی ئافرەتان بەتایبەتی هەمیشە ڕۆڵێکی گەڵێ دیار و مەزنی هەبووە، و لەم ڕووەوەش بە دەیان جار دووچاری ئازارو ئەشکەنجەو ڕاونان و برسیەتی بووە، هەمیشەش بێگوێدانە هیچ ترس و لەرزو هەڕەشەیەکی دوژمنانی، لەسەخترین ڕۆژگاردا، پەرەی بەخەبات و نەسرەوتن و تێکۆشانی خۆیداوە و بۆ ساتێکیش مانای ساردبوونەوە وبێزاری نەزانیوە، ئەم تێکۆشەرە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی (کۆمەڵەی بەرگری لە مافی ئافرەتان - لقی هەولێر) لەتەک ئافرەتە تێکۆشەرەکانی ئەوسەردەمە، لەوکاتەی کە هەولێر ئەوڕۆشی لە گەڵدابێ بە ژیانێکی کۆمەڵایەتی سنووردار و پارێزراو ناسراووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ژیانی کۆمەڵایەتی ئافرەتاندا، بەڵێ سەرەڕای ئەو دەستوورو نەریتە کۆمەڵایەتییە سەختە، دیارە دایک و خوشکانمان لەم ڕووەو هەنگاوی خۆیان هەرناوەو بە پێی توانا جێگای شایستەی خۆیانیان لەڕێزی تێکۆشاندا کردۆتەوە کەلێرەدا بەپێویستی دەزانم ناوی هەندێ لەو ئافرەتە دلسۆزانە بێنم، لەوانە :-(ساکینە سلێمان، سامیە شاکر چاوشلی، فەریدە و نەجیبە یونس خوشکی شەهیدی پارێزەر نافع یونس وخوشکانی شەهیدی سەرکردە جەمال حەیدەری) و چەندانی تر.
ئەوەی شایانی باسە هەرلەهەمان ساڵدا ئەم شێرەژنە چۆتەریزی حزبی شیوعی عیراق لەتەک عادل سەلیمی ئامۆزای درێژەی بە خەبات داوە، لەساڵی 1959 بەشداری لەیەکەمین کۆنگرەی ئافرەتانی عیراق کردوەو کەلە بەغدای پایتەخت بەستراو بەئامادەبوونی خوالێ خۆشبوو پێشەوا(عەبدولکەریم قاسم) ی سەرۆک کۆماری ئەوسای عیراق، لە هەرهەمان ساڵ ڕێک لە 6 \ 9 \ 1959 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هاوڕێی خەباتی عادل حاجی سە لیم پێک دێنێ دەبێتە هاوبەشی ژیانی و پێکەوە وبەدڵسۆزییەوە لەماڵە حزبیەکاندا و لەگەڵ هاوڕێیانی دیکەدا دەژین ولەهەڵو مەرجی زۆردژوارو سەخت و نەبوونیدادرێژە بەخەبات سیاسی دەدەن بەهۆی ئەرکە حزبییەکانەوە ماوەیەک لە #کەرکووک# و #سلێمانی# موسڵ ژیان دەبەنە سەر. لەسەرەتای ژیانی هاوسەریاندا، فەتحیەی شێرەژن وەک پەیامبەری نێوان شارەکان و ڕێکخراوی لقی حزب لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، هەروەها یەکێک بووە لەو ئافرەتانەی بوێرانە چەک و پێداویستییەکانی تری گەیاندۆتە هاوڕێیانی، بەتایبەتی لەنێوان شاری موسڵ و کەرکووک هەولێر و، بەردەوام ئەم کارەو چەندین کاری حزبی تری ئەنجام داوە، فەتحیەی تێکۆشەر لەچەندان چاڵاکی هەمەجۆر بۆ پشتیوانی شۆرشی 14 تەمموز بەرێکخستنی خۆپیشاندان و مانگرتن بەشداری بەرچاوی کردووەو ئەندامێکی چالاک و دیاری بەرگری میللی بووە، هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کرد کە ئەم ئافرەتە لەرۆژانی ڕەش و مەینەتی و ڕاوەڕاو و بەیەک نەفەس لەسەر کاری حزبی و ڕێکخراوەی کاری کردوەو و تۆسقاڵێک ساردنەبۆتوە.
لە ڕاستەوە دانیشتوی یەکەم، فەتحیە مەلا محەمەد -یەکەمین کۆنگرەی ئافرتانی عێراق - بەغدا، 1959
کاتێک کەحکوومەتی عەبدولکەریم قاسم لە ڕێبازە دیموکراتییەکەی شۆرشی 14 تەمموز لا دەدات و دەست بە گرتن و لێدان و ڕاوەدوونانی ئەندامانی حزبی شیوعی دەکات، لەسەرەتای ساڵی 1963 دا هاوڕێ عادل سلیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کەرکووک لە لایەن دەورییەکی ئاسایشی عێراقی دەگیری تاکو ساڵی 1965 لە بەندیخانەکانی کەرکووک و حیللە و بەغدا دەمێنێتەوە، لەساڵی 1965 لە بەندیخانە ڕزگاری دەبێت و لەگەل هاوسەرو مناڵە وردیلەکانی خۆیان دەگەیننە پێشمەرگەکانی حزبەکەیان لە چیاکانی کوردستان و، ناوچەرزگارکراوەکانی داو، هەردەمە کاروباری حزبیان لە ناوچەیەک پێ دەسپێردرا، جێگای ئاماژە پێ دانە کە ئەم شێرە ژنە یەکێک بوو لەو ئافرەتە شیوعیانەی کە لەگەڵ مناڵ و هاوسەرەکەی چوونە پاڵ شۆڕشی ئەیلولی کوردستان و، وەک خێزانێکی تێکۆشەر درێژەیان بەخەبات داو لەژیانی سەختی پێشمەرگایەتی دا کۆلیان نەداو و لەئاستی بەرگەگرتنی ئەوهەموو نەهامەتیەو چەرمەسەریەدابوون.
دوای ڕێکەوتننامەی 11 ی ئاداری 1970، چاڵاکی یەکانی حزبی شیوعی لەکوردستاندا بەئاشکرا جێ بەجێ دەکران، هاوڕێ عادل سەلیم کرا بە نوێنەری حزب لەلێژنەی پەیوەندییە نیشتمانییەکان لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکانی کوردستان و کاربەدەستانی حکوومەت و فەتحیەی هاوسەریشی ئەرکی لەماڵە حزبییە نهێنییەکان کۆتایی هات و بەشێوەیەکی ئاشکرا کەوتە بواری تێکۆشان شان بەشانی هاوڕێیانی، هاوڕێ فەتحیە نموونەی کادیرێکی بە جەرگی حزبی شیوعی و ڕوناکبیرێکی تێگەیشتوو بوو، لەڕەخنەگرتن دا قسە لەڕوو بووو، شێرەژنێکی ڕاستەقینەی تێکۆشەر بوو، ئازایەتی و پاڵەوانێتی ئەم شێرەژنە داستانێکی سەیرە، لێرەدا ڕووداوێکی کاتی ڕۆژەڕەشەکان باس دەکەین، ئەوکاتەی کە ئەم شێرەژنە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ماڵی بوە بارەگای حزب و لەبارودۆخێکی زۆر نالەبارو ئاڵۆزدا لەگەڵ مندالەوردیلەکانی لەتەک کۆمەڵێک پێشمەرگە لەئازاترین کوڕانی دەشتی هەولێر لەگەڕەکی شۆرش ژیانیان دەگوزەراند و، خۆیشی چێشتی بۆ لێ دەنان خزمەتیانی دەکرد و زۆران کاری تری پێ سپێردرابوو کە بەئەو نەبوایە بە کەسی تر ئەنجام نەدەدرا، لێرەداجێگەی خۆیەتی ئاماژە بە خۆڕاگری و ماندوونەناسی ئەم شێرەژنە بکەین و بلێین کە بەهەقیقەت(دایکی شوان) پێشمەرگەێکی ڕاستەقینەی تێکۆشەر و قارەمان بوو، جانفیدای حزب و گەلەکەی بوو، ئەم شێرەژنە نەک تەنها قارەمانی ڕۆژانی سەخت و لێ قەومان بوو، بەلکو دایکێکی میهرەبان و دڵسۆزیش بوو، بەتایبەت لەدوای شەهیدکردنی عادل سەلیمی هاوسەری کەئەرکی بەخێوکردنی مناڵەکانی کەوتەئەستۆ و خۆشەویستی حزب و گەلی لەدلدا چاندن و هەردەم ڕێنیشاندەرو مامۆستا و هاوڕێیان بوو ه.
دەبێت لێرەوە وەکو وەفاو ئەرکی سەرشانم، باسی ئەم ئافرەتە مەزنە بکەم، بەتایبەتیش دوای شەهیدکردنی هاوسەرەکەی، کە لەساڵی 1978 بەدەستی فاشیستەکانی بەعس شەهیدکرا، فەتحیە مەزن لەهەولێر ژیا لەگەڵ مناڵەکانی و وەکو پێشمەرگەێکی بەجەرگیش هەمیشە دەرگای ماڵی بۆ هاوڕێیان و خانەوادەکانیان و هەتا پێشمەرگەکانی حزب لەسەر گازەرەی پشت بوو، لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا چەندین پێشمەرگەی لەمالی خۆی حەواندبوەوەو ئەرکی گرنگ و گەورەی بۆ هاوڕێیان و ڕێکخراوە حزبییەکانی موسڵ و بەغداو سەرجەمی عیراق ڕادەپەڕاند.
لە(26-07-1985) فەتحیەی تێکۆشەروهەردوو جگەرگۆشەی (شەماڵ و هەڤاڵ) کەوتنە بەر شاڵاو و هێرشی فاشیستە بەعسیەکان و بەبڕیاری لێژنەی ئاسایشی شاری هەولێر شەماڵی کوری دەگرن و مالەکەشیان (حجز) دەکەن و لەسەر دارو دیوارو دەرگای مالەکەشیان دەنووسن ماڵی (تاوانباران و تێکدەران)، دوای دووساڵ لە گرتن وئازارو ئەشکەنجە و نەهامەتی، بەبێ دادگایی کردن و، بەبڕیاری ئاسایش بەعسیەکان شەماڵ عادل سەلیم ئازاد دەکەن و، بەڵام خانوەکەیان هەر حجز و، کەلوپەلەکانی ناومالیشیان هەر هەمووی تاڵان دەکرێت.
لە کۆتایی سالی (1987) فەتحیەی پێشمەرگەی دێرین جارێکی تر ڕێگای شاخ و پێشمەرگایەتی دەگرێتە بەر و پەیوەندی بە لقی کۆییەی حزبی شیوعی عێراق دەکات و لەناوچەی(کرۆژ و دواتر سماقولی) لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی دەبێتە پێشمەرگەو شان بەشانی هاوڕێیانی بۆ نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیار خەبات دەکات و هاوکاری جدی لەهەموو ڕوویەکەوە پێشکەش بە حزب دەکرد.
لەساڵی 1988 دا لەگەرمەی مەرگەساتی ژەهرباران و (الانفال (دا، فەتحیەی شێرەژن وەک هەزاران پێشمەرگەی تری وڵاتە سوتێنراوەکەی دووچاری ڕاوەدوونان دەبێتەوە و بەهەزار دەردەسەری شەونخونی دەگاتە سەر سنوور و لەوێش ژایانێکی کۆڵەمەرگی بەسەردەبات و دواتریش بەبریاری حزب ڕەوانەی هەندەران دەکرێت، لەساڵی 1992 دەگاتە وڵاتی سوێدو بۆیەکەم جار لە دوای چل و چار ساڵ لەژیانی ناسەقامگیری و کاری ژێرزەمینی و ڕاکە ڕاک و چاودێری پۆلیس ئەوماڵ و ئەوماڵی نهێنی وژیانی سەختی پێشمەرگایەتی کۆتایی پێ دێت.
\ 9 \ 1994 کرا بە نوێنەری کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان- عێراق لە وڵاتی سوید و تادوا ڕۆژی ژیانی لەکاری حزبی و چالاکیەکانی کۆمەڵەی ئافرەتان دەورێکی دیاریبووە.
بەم جۆرە فەتحیەی شێرەژن بەدڵسۆزی دەوری خۆی لەسەر شانۆی ژیان و لەنێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی و لەبزووتنەوەی ئافرەتان بینی و بەپەرێز پاکی ڕۆژی 08-05-2009 ماڵئاوایی لێ کردین بەرەو دنیای نەمری کەوتەڕێ.

تێبینی: ئەم بابەتە پێویستی بە بژارکردن هەیە!
ئەم بابەتە 6,633 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاک نیوز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 08-05-2009
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-06-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,633 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
کالۆ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,280
وێنە 105,573
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,227
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
کالۆ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!