ناو: سابیر
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: کوردستانی
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 10-08-2020
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە، لە منداڵییەوە ینایی لەدەست داوە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە.
لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکووک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان گۆرانی وتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکوو گۆرانیبێژێک بناسێنێت،
لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە #10-08-2020# گیانی لەدەست دا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 89,866 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!