Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
سێشەممە، 22-09-2020 لە سلێمانی رۆژنامەنووس بەهرۆز جەعفەر، لەسەر سکاڵای نوێنەرێکی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکرا.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەن
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
نووسەر و وەرگێڕ و زمانەوان: (محەمەد ساڵح پێندرۆیی-جگەرسۆز-).
پاش تەواوکردنی قۆناخی ناوەندی لە ناوەندی بەحرکە، ساڵی 1983 لە خانەی مامۆستایان وەردەگیرێت لە شاری هەولێر، ساڵی 1987 تەواوی دەکات و بڕوانا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
👫 کەسایەتییەکان
بەیان کەریم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
جەلال جۆبار
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
✌️ دڵشاد مەریوانی | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

دڵشاد مەریوانی
شاعیر و نوسەر و ئەکتەر و روناکبیری کورد - شەهید دڵشاد مەریوانمەریوانی
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێنپێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە. لە 28-03-1947.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.
بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمانو ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمان و ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تیادا وەرگرتووە.
بەهۆی نۆبەرەیی خۆی لە خێزانەکەدا و هۆشیاری باوکی هەر لە ساڵی 1959-1962 لەخەباتی یەکێتی خوێندکارانیەکێتی خوێندکارانی کاتی خۆی کاری کردووە.
هەر لەمانگی مارتی 1963وە کاری سیاسی و خەباتی ژێر زەمینی کردوە. چەندین جار زیندانی کراوەو ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەری دیوە.
لە شۆرشەکەی ئەیلوولی 1961و لە شۆڕشەکەی حوزەیرانی 1976دا یەکی پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانەی ناو شاری تاقیکردۆتەوە.
جارێک بەدەربەدەری و چەندین جار بە گەشت زۆربەی شارەکانی وڵاتانی عەرەب و تورکیا و وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیوە.
ئەندامی:
کۆمەڵی رۆشنبیری کورد.
یەکێتی نووسەرانی کورد.
نەقابەی رۆژنامە گەرانی عێراق ئەندامی هاوبەش بوە.
ماوەیەک چەند بەرنامەیەکی ئەدەبی و رۆشنبیری لەرادیۆی عێراق بەشی کوردی وتەلەفزێونی کەرکوککەرکوک بەشی کوردی بردووە بەرێوە.
بەرهەمە ئەدەبیو رۆشنبیرییەکانی لەرۆژنامەکانی: ژین، هاوکاری، کاری میللی، بیری نوێ، دەنگوباس..هتد، . بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لە گۆڤارەکانی: بەیان، رۆشنبیری نوێ، رۆژی کوردستان، دەنگی کرێکار، تریفە..هتد...بڵاوکردووەتەوە
گەلێک وتاری رەخنەی ئەدەبی لەسەر نووسەرانو شاعیرانو رۆشنبیرانی کوردنووسیوە لەوانە: ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد، د. مارف خەزنەدارمارف خەزنەدار، محەمەد مەولوود، د.ئەمین موتابچی، هێمنی شاعیر، د. عبدوڕەحمانی قاسملۆ، شێرکۆ بێکەس، د.کاوس قەفتانکاوس قەفتان، کەریمی حوسامی، حەمە ساڵح دیلان، شوکور مستەفا، رەووف بێگەرد، رفیق سابیر، رەووف حەسەن، حسێن عارف، لەتیف هەڵمەت، ..هتد.
پتر لە 17حەڤدە شانۆما-نمایش نامە-ی نووسیوەو وەریگڕاوەو ئامادەی کردووە، لەوانە: نازدار و شوان، پەروانە، خۆرکە، چاوی ڤێتنام، پراوەی ژن هێِنان، بووکە خان. مانگیش ئاوابوو..هتد.
چەندین محازەرە و کۆڕی ئەدەبیو رۆشنبیری کۆڕی رەخنە سازی بە درێژایی 12دوازدە ساڵ دەربارەی: شیعر، رەخنە، ئافرەتان، چیرۆک، ئەدەبی فۆلکۆری کوردی.. هتد.. لەشارانی: سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا..هتد..پێشکەش کردووە
بەناوی هەمە جۆرەوە چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسی لە رۆژنامەو بڵاوکراوە و گۆڤارو نەوارە نههێنییەکاندا بڵاوکردۆتەوە
لەهاوینی 1962تا پاییزی 1966 لەگەڵ دەستەی لاوانی هۆشیاری ئەو کاتەدا، دامەزرێنەری (کۆمەڵەی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کوردکۆمەڵەی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کورد) بوو. کە کۆمەڵێکی ئەدەبیو هونەری بوو. باوەڕیان بە خەباتی ژێر زەمینیی ئەدیبان و هونەرمەندانی خێر خوازو پێشکەوتووی کوردبوو، تا بەرهەمی ئەدەبیو هونەری بەرەنگاری، بەشێوەی بڵاوکراوەو نامیلکەی دەستاو دەست کردو بەناو جەماوەردا بڵاوبکەنەوە لەولاوانەی ئەو سەردەمە: فەرەیدوون قادر، عەلی تواناعەلی توانا، دارا شێخ نوری شێخ ساڵح عەبدورەزاق پشدەری، ئەکرەم قەرداغی، عومەر ساڵح، جەلال محەمەد، جەلال مەهدی، محەمەد ئەکرەم کەریم، عەبدوڵڵا عەباس، عومەر چاوشینعومەر چاوشین..هتد.
شیعری بەرەنگاری گەلێک لە شاعیرانی عەرەبو فارسیو ئەوروپایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لەوانە: موزەفەر نەواب، مەحمود دەرویش، سەمیح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف، مایکۆفسکی، یەسەنین، کاڤاڤی.. هتد.
لە ژیانی ئاشکرای ئەدەبیدا ئەم نامیلکە سەربەخۆیانەی لە چاپ داوە:
1-فرمێسک و زەردەخەنە_ شیعر 1968
2-یەکەم هەنگاو_ پەخشان1973
3-دڵدارانی شۆرش _چیرۆک 1973
4-پێشوازی خاوەن شکۆ_ رەخنە 1973
5-ببن بەتیشک _شیعر1976
6-بەپەنجەکانم دەتبینم_ چیرۆک 1977
7-دێر یاسین _چیرۆک 1978
8-سەمفۆنیای وەنەوشە_ شیعر1980
لەدوو شانۆنامەدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە:
1- لانەوازانلانەوازان 1973
2- پردی وڵات 1974
لەفیلمێکی سینەمایی 12 خولکەییدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، فیلمی ژیانی شوان 1972 بەرهەمی زانستگای سلێمانی.
لەکاتی قوتابێتیدا لە زانستگای بەغدا 1969-1972 دامەزرێنەرو سەرۆکی تیپی شاڵاوی کەرکوکی هونەری بوو کە لەسەردەمی خۆیدا رۆڵێکی گرنگی دیاری بینی لە ناوەندی زانستگای بەغدا و موستەنسەرییەدا، جگە لەو ئاهەنگانەی لەیادە فەلەستینییەکاندا دەیان گێڕا بۆ ناساندنی کورد بەو کۆمەڵە و یەکێتییە شۆرشگێڕانەی لەشاری بەغدا داڵدە داربوون. لەئەندامانی ئەم تیپە: وریا حەسەن فیکری، دڵشاد ئەحمەد محەمەد ئەمین، شپەخان جەلال، کاژاو محەمەد ئەمین مەریوانی، بەهجەت رەشید، عەبدوررەحمان ئەبوبەکر، مستەفازەنگنە، گەوێژ حەمە ئەمین، گوڵستان حەسەن عەباس.
لەفرمانی دەوڵەتیدا ئەم کارانەی دیوە:
1-چاودێری زمانەوانی (مشرف لغوی)وەزارەتی راگەیاندن.
2-مەشقیاری هونەری (مدرب فنی بدرجە معلم)لە بەشی زمانو ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئاداب، هەروەها لە لقی کوردی کۆڵیژی پەروەردە. بۆ ماوەی مانگو چەند رۆژێکیش مامۆستای میوان لەبەشی خوێندنی کوردی لە زانستگای سلێمانی. تۆمارکاریخوێندکاران (مسجل غیابات)لە کۆڵیژی پزیشکی ئاژەڵ (کلیە الطب البیطری) لە ئەبوغرێبئەبوغرێبی نزیک بەغدا.
3-رۆژنامە نووس لە وەزارەتی ترانسپۆرت لە بەغدا نووسیاری گۆڤاری رسالە النقل.
4-مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەی سانەوی سەرچنار پاشان ناوەندی برایەتی لەسلێمانی سەر بە ئەمیندارێتی پەروەردە.
لە کاری یەکەمیدا نەبێ، کە بە مەیلی خۆی گوێزراوەتەوە، دەنا لە هەموو کارەکانی تریدا بەهۆی سزادانو دوور خستنەوەو ناچارییەوە شوێنە گوڕکێی پێ کراوە. جگە لە دووجار دوورخستنەوەی لەکاری دەوڵەتی بەناوی پێویست پێ نەبوونەوە (فائظ عن الحاجە).
لەساڵی 1975بەشەکەی تری ژیانی هاوسەری خۆی دیوەتەوە پاشان نیشانی کردووە، بەڵام تا ساڵی 1978 لەبەر دەربەدەری و لەکارکردنو بەندی مۆڵەتیان نەبووە پێکەوە بژین و خاوەن خانە بن.
هاوسەرو هاورێگەی شیرین کشیرین ک.ی ئەدیب و چیرۆک نووسە.
لە 18-10-1983تا 13-02-1985 ژیانی پارتیزانانەی ناو چیای بردۆتە سەر لەگەڵ هاوسەرو کچەکەیدا.
لە ئەیلوولی 1984ەوە وازی لە هەموو ئیلتیزامو کاروبارێکی سیاسی هێناوە و گەڕاوەتەوە لای نامەو دەفتەرو قەڵەمەکەی.
بەکرێکاری و بێ کاری ژیانی بردۆتە سەر هەتا گەڕاوەتەوە سەر کاری دەوڵەت بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی هەڵگورد تا ساڵی 1987.
بەهۆی رەفز کردنی جیش الشعبییەوە دووبارە لە وەزیفە دەرکرا.
لە 1988 دانرایەوە لەناوەندی سەرۆک.
لە 1989ئامادەیی شۆرش (2)مانگ
لە 12-02-1989دەستگیر کراوە.
لە 13-03-1989شەهید کراوە[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی دڵشاد مەریوانی
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 24
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️لەسێدارەدانی دڵشاد مەریوانی
2.👁️نامەیەکی دڵشاد مەریوانی بۆ ئیسماعیل تەنیا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کورد
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️دڵشاد مەریوانی - کۆبەرهەم
2.👁️کۆ چیرۆکەکانی دڵشاد مەریوانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️00-05-1979
2.👁️13-03-1989
3.👁️1972
4.👁️28-03-1947
🏰 شوێنەکان
1.👁️مەریوان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️پۆستەرە شیعر 1975
2.👁️خاڵە دێهاتی و دڵشاد مەریوانی
3.👁️دڵشاد مەریوانی خەڵاتکردنی قوتابیانی دواناوەندی سەرچنار لە ساڵی 1979دا
4.👁️دڵشاد مەریوانی و شێرکۆ ناکام
5.👁️دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی شانۆی پێشڕەو
6.👁️هەمزە عەلی دەدە، دڵشاد مەریوانی، ئازاد حەمە بچکۆل، فوئاد مەجید میسری و عەبدولڕەزاق پشدەری
7.👁️وێنەیەکی دڵشاد مەریوانی، مارف ناسراو و...
8.👁️کۆمەلێک لە نووسەر و هونەرمەندانی سلێمانی ساڵی 1977
📖 کورتەباس
1.👁️بۆ ئەو شەهیدەی لەهەموو شتێک زیاتر باوەڕی بەخۆشەویستی هەبوو
2.👁️شیعری: موزەففەر نەوواب، شەهید دڵشاد مەریوانی کردوویە بە کوردی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شیرین کەمال
2.👁️گۆران مەریوانی
3.👁️لۆنا دڵشاد مەریوانی
4.👁️لەتیف هەڵمەت
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 28-03-1947
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 13-03-1989 (42 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🎭 ئەکتەر
👫 جۆری کەس: ✌️ لەسێدارەدراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 27 2009 9:36PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2020 7:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 71,145 جار بینراوە

💬 بیروڕاکانتان
💬

سوپاس بۆ ئێوه‌.ده‌ستتان خۆشبێ بابه‌ته‌كه‌ پربه‌سوده‌
یونس
Nov 29 2015 9:36PM
younshamed@gmail.com


📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB Oct 27 2009 9:36PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
بەیان کەریم ئەحمەد
ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەری و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵیەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی روسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ کەریم ئەحمەد - ئەبو سەلیم بوو. رۆژی 23-09-2019 کۆچی دوایی کرد.
بەیان کەریم ئەحمەد
جەلال جۆبار
هۆزانەوان جەلال سەعید عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1929 لەشاری کۆیە لەدایک بووە. رۆژی 23-09-2018 کۆچی دوایی کرد.
جەلال جۆبار
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574