یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری
سلێمانیسلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە
مام جەلالمام جەلال ناوی دەبەن، و
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە کوردستانی عێراق، لە کۆی 15 ئەندامی دامەزرێنەر، 13 کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون. لە بنەڕەتدا، پارتەکە زیندووترین جوڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو هاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای 1980کان، ی. ن. ک لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ. هەڵبژاردنە هەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی. ن. ک لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی عێراقەوەن. لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ی. ن. ک لەگەڵ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان باکوری عێراق بەڕێوە دەبەن. هەرچەندە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا هەمیشە بە هێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان چەکدارانی هەردوولادا توند وتیژیی گراوەتەوە بەر. لە ئەنجامدا ناوچەکە بووە بە دوو بەشەوە، بەشی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بەشی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی- کە شاری سلێمانی ناوەندەکەیەتی.
دامەزراندن
دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی
لە
01-06-197501-06-1975دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای هەرەسی یاخیبوونی کوردەکان لە ساڵانی 1974-1975. ڕێکخراوەکە لەکاتێکدا دامەزرا کە کوردی عێراق لەوپەڕی قەیراندا بوو و مەبەست لێی زیندووکردنەوەی بەرگری بوو و هەروەها دروستکردنەوە و ئاراستەکردی کۆمەڵگای کوردی بە ئاراستەی مۆدێرن و دیموکراتییدا. ی. ن. ک بووە پارتێکی سەرەکی کوردی و جوڵانەوەیەکی سیاسی عێراقیی کە شوێنکەوتوویەکی زۆری هەبوو لەناو کوردەکاندا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاریکەرێکی سەرەکی بوو لە دروستکردنی ڕووداوەکان و گەشەکردنیان لە ناوچەکەدا. جەلال تاڵەبانی، کە پێشتر سەرکردەی قوتابیان، پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و سەرکردەی بەرگری بووە، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە 1975. لە بنکەکانییەوە لەناو خاکی عێراقدا، سەرکردایەتی بەرگری کوردی دەکرد لە کۆتاییەکانی دەیەی 1970 و تەواوی 1980. تاڵەبانی، بەنوێنەرایەتی یەکێتی بەرەی کوردستانی، سەرکردایەتی چەند هەوڵێکی کردووە بۆ دەستختنی چارەسەرێکی سیاسی دیموکراتی بۆ دۆزی نەتەوەیی کورد لە عێراقدا.
پڕۆگرام
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە عێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و هەروەها داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا. ی. ن. ک کار بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە کوردستانی عێراق. هەڵبژاردنی ئازاد و کراوە، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەوانی و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە یەکسانییشەوە لەو بابەتانەن کە ی. ن. ک کاری بۆ دەکات. لەبەرئەوەی خۆی لە ئاراستەی سۆشیال دیموکراتی جیهاندا دەبینێتەوە، ی. ن. ک باوەڕی وایە کە سیاسەتی حکومەت و هێزی بازاڕ دەبێ یەکبخرێت بۆ گەشەیەکی هاوتای ئابووری و کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی. ی. ن. ک باوەڕی وایە کوردەکان تاکە قوربانی دەستی ڕژێمی عێراق نەبوون و کار بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتی و کەمایەتییە ئایینییەکانی تر دەکات لە عێراقدا. لەمبارەیەوە، ی. ن. ک کار لەگەڵ نوێنەری جڤاتی تورکمان و ئاشورییەکاندا دەکات، هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانیش. وەک بەشێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ی. ن. ک ڕێز لە هەموو جڤاتە سیاسی و کلتوری و قەومییە جیاوازەکان دەگرێت. ئەم دیدە وای کردووە تورکمان و ئاشورییەکان دامەزراوەی فێرکردن و کلتوری خۆیان هەبێت، هەروەها کەنیسەش گەڕاوەتەوە سلێمانی و شارەکانی تر بۆ ئەوکەسانەی کە مەسیحیین. ی. ن. ک چالاکانە بەشێکە لە هێزە دیموکراتییەکان لە عێراقدا و کار بۆ هێنانەدی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی دەکات بۆ عێراق. ی. ن. ک داوای دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵی بۆ عێراق دەکات کە تێیدا کوردەکان و جڤاتە قەومی و کلتورییەکانی تر بتوانن ئابووری، کلتور و کۆمەڵگەی خۆیان بەرەوپێشبەرن.
ئەرک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی عێراق.
پێکهاتە
سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتییەوەیە، کە پیشتر سەرۆک کۆماری عێراقبوو. سیاسەت و بڕیارەکانی ی. ن. ک لەلایەن دەستەیەکەوە دائەڕێژرێن کە مەکتەبی سیاسیە. ی. ن. ک پارتێکی سیاسی مۆدێرنی ڕێکخراوە. بڕیاردەران دەستەیەکن لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە 32 کەسن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی و 11 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن، کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی ڕۆژ بە ڕۆژی ڕێکخراوەکە و جێبەجێکردنی بڕیار و فرمانەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. لە بنەڕەتدا ی. ن. ک دامەزرێنرا وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئاراستە سیاسییە کوردییە جیاجیاکان لە عێراقدا. لە ساڵی 1992، پێکهاتە جیاجیاکانی ناو ی. ن. ک یەکیانگرت و بوون بە جوڵانەوەیەکی یەکپارچەی سۆشیال دیموکراتی. ی. ن. ک لقی لە هەموو شار و شارۆچکە سەرەکییەکانی کوردستانی عێراق هەیە و لایەنگر و ئەندامی لەسەر ئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە. ژمارەی ئەندامەکانی ی. ن. ک بەپێی ئامارێکی تشرینی یەکەمی 1998، 148280 کەسن. ی. ن. ک لە هەڵبژاردنەکەی 1992ی کۆمەڵەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری کرد و لیستەکەی توانی 423682 دەنگ بەدەست بهێنێت لە کۆی 957469 دەنگی دروست کە زۆرینەی لە سێ پارێزگا لە کۆی چوار پارێزگاکەی کوردستان بەدەستهێنا.
ئۆرگانە ڕێکخراوەییەکانی ی. ن. ک:
مەکتەبی ڕێکخستن
مەکتەبی ڕێکخستن (پێشی دەگووترێت مەکتەب ڕێکخستن) ڕێکخراوەکانی ی. ن. ک لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا بەڕێوە دەبات و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەروەردەیی و زانیاری بەسەر ئەندامەکاندا لە ئەستۆی ئەم مەکتەبەیە. جگە لەمانە، سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەکانی هەڵبژاردن دەکات لە ڕێکخراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان. مەکتەبی ڕێکخستن دەربارەی هەل و مەرجی ئەندامێتی لە ی. ن. ک و پێشنیارەکان بۆ هێشتنەوەی ی. ن. ک لەئاستێکدا کە زۆرترین ئەندامی هەبێت، ڕاپۆرت بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە. مەکتەبەکە سەنتەرەکانی ڕاهێنان بەڕێوەدەبات کە تێیدا کادرەکان یەکێتی هۆشیار دەکرێن و ڕادەهێنرێن لەرووی یاسایی و فکری و مەیدانی سیاسی و ڕێکاری چالاکییەکان. ئەم ڕاهێنانە ئەندامەکانی پارتەکە ئامادەدەکات بۆئەوەی چالاکانە بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی پارتەکەو پێگە ئیدارییەکان لە پارتەکەدا و یان پێگە ئیدارییەکان لە ناوچەکەدا.
مەکتەبی ڕاگەیاندن
مەکتەبی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندنەکانی ی. ن. ک ی لە ئەستۆیە. ئێستا ی. ن. ک چەند کەناڵێکی هەیە: تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (لە سلێمانی)، کە کەناڵی سەرەکی تەلەفزیۆنە و چەند کەناڵێکی تری تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لە شار و شارۆچکەکاندا لە ناوچەکە، دەنگی گەلی کوردستان، کە ڕادیۆیەکە پەخشی کوردی و عەرەبیی هەیە. دەگاتە سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە، هەفتەنامەی ئەلئیتیحادی عەرەبی و (زی مۆنیتەر)، چاپکراوێکی ڕۆژانەی کوردی و عەرەبییە، کە چاودێری ئاژانسە جیهانییەکان دەکات دەربارەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە کورد و عێراقەوە.
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان
مەکتبەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان وەک هاوکارێکی ڕێکخراوە پیشەیی و کلتورییەکان کاردەکات نمونە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵەی نووسەران.
مەکتەبی ئیدارەو دارایی
مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی کاروباری دارایی و ستافی کارگێڕی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبەن. ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی وردبینییەوە چاودێری چالاکییەکانی ئەم مەکتەبە دەکات.
مەکتەبی مافی مرۆڤ
مەکتەبی مافی مرۆڤ بەمەبەستی چاودێریی هەلومەرجی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا بنیاد نرا، بە تایبەت بۆ لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی ئەندامانی ی. ن. ک و سەرکردایەتییەکەی. ئەم مەکتەبە وەکو هاوکارێکی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی مافی مرۆڤ کاردەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ڕۆڵی یاسا و دیموکراسی ئەنجامدەدات. هەروەها بۆ دڵنیابوون لە پابەندیی ی. ن. ک بۆ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ. ئەم مەکتەبە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی بۆ سکرتێری گشتی ی. ن. ک بەرز دەکاتەوە.
مەکتەبی کۆمەڵایەتی
مەکتەبی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە، ئەم مەکتەبە کارئاسانی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە زەوی و زار و کێشەی عەشایرییەوە.
مەکتەبی شەهیدان
ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پەیوەند بە شەهیدان و دابینکردنی مافەکانی شەهیدانە، بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە داموو دەزگاکانی ی. ن. ک و حکومەتدا دیاری کراوە. هەروەها بەرنامە بۆ ڕاگرتنی سەروەری و یادی شەهیدان و تۆمارکردنی میژووی خەباتیان دا دەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنیان دادەنێت. ئەم مەکتەبە بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبار و پێداویستییەکانی نەوەکانی شەهیدان، کە لەلایەن نەوەکانی شەهیدان خۆیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان
دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان پێکدێت لە 5-7 ئەندام دەزگا. ئەرکی دەزگاکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و ڕێزلێنانی پێویست و شایستە بە پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین و زیندانە سیاسییەکان. هاوکات کار بۆ بە دواداچوونی داخوازییەکانیان لە مەڕ دابینکردن و جێبەجێکردنی مافەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان وڕەچاوکردنی یەکسانی، دەکات. کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە سەروەری و بەرهەمی خەبات و تێکۆشانیان. پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، بە حوکمی خەباتیان لە هەر دەزگایەکدا بن، لە کاتی پێشێلکردنی مافە یاساییەکانیان، مافی خۆیانە لە ڕێگەی ئەم دەزگایەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.
مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکان
مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان پێکدێت لە (9) ئەندام مەکتەب. مەکتەبی پەیوەندییەکان ئەرکی ڕێکخستن و پەرە پێدانی پەیوەندی ی. ن. ک ە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ولاتانی دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ. مەکتەبەکە لە چەند بەشێک پێک دێت و هەر بەشێک ئەندام مەکتەبێک سەرپەرشتی دەکات.
دەزگای چاودێریی دارایی
دەزگای چاودێری دارایی پێکدێت لە 7 ئەندام دەزگا بە لێپرسراوەکەیەوە کە خەڵکی پسپۆڕن لەو بوارەدا. چاودێری چۆنیەتی داهات و خەرج دەکات لە گشت ئۆرگان و مەکتەب و دەزگاکان ی. ن. ک. پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری گشتی ی. ن. ک ەوە دەبێت. ڕاپۆرتی وەرزیی و ساڵانە پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات.
مەکتەبی چاودێریی و بەدواداچوون
مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون پێکدێت لە 7 ئەندام مەکتەب. ئەرکی چاودێری کردنی ڕەوشی کاروباری ئۆرگانەکان و بە دواداچونی ئیشوکارەکانیان دەگرێتە ئەستۆ. لە کەمو کوڕی ئۆرگانەکان دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە ئامادە دەکات و بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە.
ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران
پێکهاتە و ئەرکەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران: ئەم ئەکادیمیایە بە پێی پێویست پێکدێت لە چەند کادریرێکی شارەزاو پسپۆڕ. کردنەوەی خول لە بواری جیا جیادا بۆ کادیرانی ی. ن. ک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. هەروەها ڕێکخستنی ئەرشیف و دۆکیومێنت کردنی مێژووی ی. ن. ک و دەرکردنی گۆڤارێکی فیکری. بایەخدان بە توێژینەوە و بیر و ڕۆشنبیریی هاوچەرخ و سازکردنی کۆڕ و کۆنفرانس. ئامادە کردنی لێکۆڵینەوەی ناو بە ناو دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە، جیهان و ئاڕاستەکانی ڕای گشتی خۆماڵی کە تایبەتە بە ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان.
دەزگای هەڵبژاردن
دەزگای هەڵبژاردن پێکدێت لە 5-7 ئەندام و ئامادەکاریی و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بە هەموو قۆناغەکانیەوە دەکات، کە بریتین لە ئامادەکردنی لیستی دەنگدەران و پاڵێوراوان، ڕاگەیاندنی پرەنسیب و ڕێساکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، ڕێکخستنی پرۆسەی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، وردبوونەوەی لە تانە و سکاڵاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. دەزگای هەڵبژاردن، سەرپەرشتی هەموو ئەو هەڵبژاردنانە دەکات کە لە دەستووری عێراق و یاساکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا ئاماژەیان بۆ کراوە، لەگەلا هەموو هەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ی. ن. ک و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە هەموو قۆناغەکانیەوە. دەزگای هەڵبژاردن، لە پەیڕەوی کاری خۆیدا ئەو بەش و ئەرکانە دیاری دەکات کە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردندا لە کۆنگرەدا پەسەند کراوە.
[1]
لە ڕۆژی
21-12-201921-12-2019 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
تاسڵوجەتاسڵوجە، کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت.