پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سایبەر سیکوریتیی
04-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
پێنج توێژینەوەی ئەدەبی
03-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
پرەنسیپە گشتییەکانی دەستوور
03-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
سەڵاحەدین عەبدولکەریم
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کەڵەشاخ؛ ڕێنماییەکان-قەدەغەکراوەکان-سوودەکان
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جگەرە بێدەنگترین چەکی خۆکوژ
03-03-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
کرێکار قادر
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و بیرەوەرییەکانی شێخ محەمەد بالیسانی
02-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فیزیا-پۆلی دەیەمی زانستی
01-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تەکنەلۆژیای زانیاری-مایکرۆسۆفت ئێکسڵ، قۆناغی ئامادەی و پیشەیی، پۆلی دەیەم
01-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 510,962
وێنە 103,138
پەرتووک PDF 18,747
فایلی پەیوەندیدار 93,008
ڤیدیۆ 1,195
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
شێخ سەلام
ژیاننامە
کەریم خانی زەند
شەهیدان
ژینا ئەمینی
مۆزەخانە
یادگەی نیشتمانیی بارزانی
محەمەد مەلا قادر
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد مەلا قادر

محەمەد مەلا قادر
ناو: محەمەد
نازناو: محەمەدی مەلا قادر
ناوی باوک: قادر ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوو: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-01-2019#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەلێر#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
$ژیاننامە$
ئایینزان، نووسەر و سیاستمەدار، ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی هەشتە‌‌می #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، لە کۆنگرەی هەشتە‌‌م بە‌ ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆنگرەی نۆیەمی حزب بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵی 1985 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 لەلایەن دەنگدەرانی باشووری کوردستان بە‌ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر‌ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی یەکەم هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #25-04-1993# کراوەتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2005 مامۆستای وانەی کۆنگرەکانی پارتی لە خولی یازدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 2007 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی شازدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووه.
ساڵی 1934 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ساڵی 1960 بە مامۆستا دامەزراوە، لە ڕێکەوتی 6 ئەیلوولی 1961 بە مەبەستی پێشگرتنی کاروانی پۆلیسی ئێراق کە لە کەرکووکەوە دەهاتنە هەولێر بۆ شکاندنی مانگرتنی هەولێر بەشداری لە مانگرتنی شێراوەدا کردووە، ساڵی 1962 ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، ساڵی 1962 لە دامەزرێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، ساڵی 1962 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕێژنە بووە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول وەک پەنابەر ڕووی لە ئێران کردووە و لەلایەن سەرۆک #مستەفا بارزانی#یەوە کراوە بە سەرپەرشتیاری لێژنەی سەرپەرشتی ئاوارەکان لە ئێران، ڕۆژی چوارشەمە 6 تشرینی یەکەمی 1993 لە خاڵی سنووری باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەک وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەژاوەی سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) و ئیدریس بارزانى (1944 - 1987) کرد کە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرەو دوامەنزڵگەیان لە گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوە بوون، لە ڕۆژی سێشەمەی 14 کانونی دووەمی 2019 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە، ڕۆژی چوارشەمەی 15 کانونی دووەمی 2019 لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی#یەوە پرسە ئاڕاستەی خانەوادەی کرداوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بووە.
$خەباتنامه$
یەکێک بووە لە هەوادارانی #حزبی شیوعی ئێراق#، بەڵام ساڵی 1956 لە هەواداری حزبی شیوعی ئێراقی دوورکەوتەوە، ساڵی 1956 لە دامەزرێنەرانی یەکێتی فەقێیانی کوردستان بووە لە شاری هەولێر، ساڵی 1956 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1958 بە بۆنەی گەڕانەوەی سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) لە یەکێتی سۆڤێت سەرۆکایەتی شاندێکی هەولێری کردووە بۆ دیداری سەرۆک بارزانی لە شاری بەغدا، ساڵی 1958 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1960 بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی لێژنەی ڕێکخراوی دەشتی هەولێری سەر بە‌ لێژنەی هەولێری سەر بە لێژنەی لقی دوو بووە، ساڵی 1960 نوێنەری کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1964 لە کاتی لێکترازانی پارتی دیموکراتی کوردستان دژ بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی ماوەت کە لەلایەن باڵی مەکتەبی سیاسی سازدرا بوو وەستا و پشتگیری باڵی سەرۆک مستەفا بارزانی کرد، لەسەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 1964 ئەندامی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرەی شەشەم بووە، ساڵی 1964 بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی شەشە‌م بە ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری و پشکنینی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژیردراوە و هەمانساڵ نوێنەری کۆنگرەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، لە کۆتایی ساڵی 1964 بە کارگێڕی ستافی پێنجەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1964 بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کۆیە سەر بە لێژنە لقی دوو دەستنیشانکراوە، لە مانگی کانونی یەکەمی 1965 بە ئەندامی لێژنەی کۆکردنەوەی پیتاک لە دەوڵەمەندەکانی شاری هەولێر بووە بۆ هێزی پێشمەرگەی سنووری هەولێر و ئەم کارە بە هاوکاری پارێزەر موحسین دزەیی بە سەرکەوتووی بە ئەنجام گەێشتووە، لە مانگی ئەیلوولی 1965 بە کارگێڕی ستافی شەشەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوه، لە ڕێکەوتی 13 ئاداری 1965 بەشداری لە شەڕی سەلە (هەولێر) دا کردووە، ساڵی 1965 بەشداری داستانی سەفینی کردووه، ساڵی 1966 بەرپرسی لێژنەی ناوچەی هەولێری سەر بە لێژنەی لقی دوو بووە‌، هەر ئەو ساڵە ئەرکی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کفری و کارگێڕی لێژنەی لقی سێ وەرگرتووە، ساڵی 1966 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتە‌‌می پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1967 کراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر لە شۆڕشی ئەیلوولدا، ساڵی 1967 بە شێوەیەکی کاتی بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان وەک بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوی مامۆستایان و فەرمانبەران لە لێژنەی ناوچەی هەولێری سەر بە لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1967 بۆ جاری سێیەم بە کارگێڕی ستافی هەشتەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1967 سەرنووسەری گۆڤاری سەفین ئۆرگانی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵانی 1967 1968 بە نازناوی لاجانی هۆنراوەی لە گۆڤاری سەفینی لە چاپ داوە، لە ڕێکەوتی 15 نیسانی 1967 نوێنەری کۆنفڕانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق لە گوندی ڕێزانۆکی پارێزگای هەولێربووە و هەر لە ساڵی 1967 بۆ ماوەی ساڵێک لە شاری هەولێر بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ژیانی نهێنی بەسەر دەباتن، لە کۆتایی ساڵی 1968 لەلایەن بەشی زانیاری و تەندرووستی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بە بەڕیوەبەری پەورەردەی هەولێر دامەزراوە، ساڵی 1968 بۆ جاری چوارەم بە کارگێڕی ستافی نۆیەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1968 خولی ئەندازەی تەقەمەنی بینیوە، لەسەرەتای ساڵی 1969دا بۆ جاری پێنجەم بە کارگێڕی ستافی دەیەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لە کۆتایی ساڵی 1969 بۆ جاری شەشەم بە کارگێڕی لقی دوو دەستنیشان کراوە، ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی هەشتە‌‌می پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتە‌‌م لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە‌ ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 21 ئەیلوولی 1970 نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بووە لەگەڵاڵە، ساڵی 1970 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد بووە، ساڵی 1970 بووەتە ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد، لە کۆتایی ساڵی 1970 بە جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 24 حوزەیرانی 1971 وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە میهرەجانی حاجی قادری کۆیی لە شارۆچکەی کۆیە کردووە، لە ڕێکەوتی 19 حوزەیرانی 1972 لە ڕۆژی شەهید بە نوێنەرایەتی لێژنەی لقی دوو بەشداری مەراسیمی چوار ئەفسەری شەهید و سەرکردەی پارتی لە گۆڕستانی تەیراوە لە شاری هەولێر کردووە و وتاری خوێندووەتەوە، ساڵی 1972 ئەندامی دەستەی ئاشتی و هاریکاری ئێراقی (هیئە السلم و التزآمن العراقی) بووە‌، لەسەرەتای ساڵی 1973دا لە ستافی دەیەمی لێژنەی لقی دوو بە بەرپرسی لێژنەی لق دەستنیشان کراوه، ڕۆژی دووشەمەی 5 شوباتی 1973 بە نوێنەرایەتی لێژنەی لقی دوو وتاری لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شاری هەولێری خوێندووەتەوە‌، لە ڕۆژی چوارشەمەی 21 ئاداری 1973 وەک نوێنەری لێژنەی لقی دوو وتاری لە ئاهەنگی نەورۆزی بەستۆرەی نزێکی شاری هەولێر خوێندووەتەوە‌، لە کۆتایی ساڵی 1973 لە ستافی چواردەیەمی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە، لەسەرەتای ساڵی 1974دا لە ستافی پانزەیەمی لێژنەی لقی دوو بۆ یەکەمین جار بە بەرپرسی لێژنەی لق دەستنیشان کراوە‌، لە ڕێکەوتی 1 ئاداری 1974 وەک نوێنەری لێژنەی لقی دوو بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کردووە، لە ڕێکەوتی 1 کانونی دووەمی 1975 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی یەک (#دهۆک# مۆسل) ، ساڵی 1975 دوای نسکۆ ئاوارەی ئێران بووە، لە دوای نسکۆ ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە هەناردنی پێشمەرگە بۆ باشووری کوردستان، لە ناوەڕاستی ساڵی 1977 لەژێر سەرپەرشتی ئیدریس بارزانیدا بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی کەرەج کردووە بە مەبەستی هاوکاریکردنی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتی پەنابەرانی باشووری کوردستان لە ئێران، ساڵی 1979 ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی نۆیەم هەڵبژێردراوە، لەسەرەتای ساڵی 1981دا لە ستافی پانزدەیەمی لێژنەی لقی دوو بۆ جاری دووەم بە بەرپرسی لێژنەی لق دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 12 کانونی یەکەمی 1983 سەرپەرشتیاری لێژنەی ڕێکخراوی بارەگای مەکتەبی سیاسی بووە. ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێکەوتی 16 تەموزی 1985 بە ئەندامی بەشی ڕێکخستن و سەر‌پەرشتیاری ئیدارەی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی تەندرووستی و بەرپرسی بەشی شەهیدان دەستنیشان کراوە، مامۆستای زۆربەی خولەکانی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران لە قۆناغی شۆڕشی گوڵاندا بووە‌، لە ڕێکەوتی 30 تشرینی دووەمی 1985 بەڕێوەبەر و مامۆستای وانەی ڕێکخستنی پارتایەتی و پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1985 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆتایی ساڵی 1986دا لە ستافی بیست و یەکەمی لێژنەی لقی دوو بۆ جاری سێیەم بە بەرپرسی لێژنەی لق دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 17 ئابی 1987دا بەشداری لە پاککردنەوەی سەنگەرەکانی سوپای ئێراق لە ڕێگای هیران لە سنووری پارێزگای هەولێر‌ کردووە، لە ڕێکەوتی 22 شوباتی 1988 فەرماندەی شەڕی سەری نووسەک بووە‌، ساڵی 1988 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی هەشت لە ئێران، ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دەیەم هەڵبژێردراوە، ساڵی 1989 سەرنووسەری گۆڤاری ڕزگاری بووە کە لە لێژنەی لقی هەشت لە و‌ڵاتی ئێران دەردەچوو، ساڵی 1991 بەرپرسی میحوەری هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، ساڵی 1991 بەشداری لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا کردووە، لە ڕێکەوتی 20 تەموزی 1991 ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتی پێکهێنانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، لە ڕۆژانی 15 17 تشرینی دووەمی 1991 بە سەرۆکی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی نووسەرانی کورد دەستنیشان کراوە‌، لە ڕێکەوتی 20 تشرینی دووەمی 1991 وتاری سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی زانایانی کوردستان لە شاری هەولێر پێشکەش کردووە، لە ڕێکەوتی 16 کانونی یەکەمی 1991 تا ڕێکەوتی 18 شوباتی 1992، ساڵی 1992 لەلایەن دەنگدەرانی باشووری کوردستان بە‌ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر‌ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی یەکەم هەڵبژێردراوە، ڕۆژی دووشەمەی 27 نیسانی 1992 سەرپەرشتی سازدانی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستانی لە شاری هەولێر کردووە، لە ڕێکەوتی 1 تەموزی 1992 وتاری لە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە‌، لە ڕێکەوتی 20 ئابی 1992 بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کردنەوەی کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستانی کرد، لە ڕێکەوتی 25 نیسانی 1993 کراوەتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی لە کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی تەموزی ساڵی 1993 بە سەرۆکی لێژنەی باڵای کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو دەستنیشانکراوە، ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یازدەیە‌م بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 16 تشرینی یەکەمی 1993 وەک وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی ئازادی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێری کردووە، لە ڕۆژی سێشەمە #26-07-1994# لە شار هەولێر وەک نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو بەشداری لە کردنەوەی کۆنگرەی دووەمی #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# دا کردووە و تاری خوێندووەتەوە‌، ساڵی 1994 لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆدا شاناز حەمەدی هاوسەری لە هێرشی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر ماڵەکەی شەهید بووە‌، لە ڕێکەوتی 11 ئابی 1994 وتاری لە هەفتەنامەی گوڵان لە چاپ داوە، لە ڕێکەوتی #16-08-1996# لەبەر خزمەتی لە شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە یۆبیلی زێڕینی پارتیدا لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە، ساڵی 1996 جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە وەکالەت، ساڵی 1997 مامۆستای وانەی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کو‌ردستان لە خولی دەیەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 1998 لە گۆڤاری دەنگی ئافرەت ئۆرگانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتاری بڵاو کردووەتەوە، ساڵی 1998 لە گۆڤاری نووسەری نوێ ئۆرگانی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر وتاری بڵاو کردووتەوە، ساڵی 1998 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی یازدەیەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەم لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #02 -11-1999# بۆ جاری دووەم کراوەتەوە بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆک، ڕۆژی چوارشەمەی #04-07-200# بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی زانکۆی دهۆکی کردووه، لە ڕۆژانی 03 و #05-11-2002# بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری کۆنگرەی هەژار موکریانی کردووە کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە شاری هەولێر ساز درا بوو، لە ڕۆژی سێشەمەی 20 ئایاری 2003 لە شاری دهۆک وەک بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆک بەشداری کردنەوەی مەڵبەندی بادینانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد، لە ڕێکەوتی 14 شوباتی 2004 تا ڕێکەوتی 14 نیسانی 2004 مامۆستای وانەی مێژووی کۆنگرەکانی پارتی لە خولی چواردەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە‌، لە ڕۆژی چوارشەمە 18 شوباتی 2004 بۆ لێژنەی لقی یەکی دهۆک گواستراوەتەوه، لە ڕۆژی شەممە #16 -05- 2004# نوێنەری کۆنگرەی سەروەری و دیموکراسی بووە لە شاری هەولێر‌‌، ساڵی 2005 بە بەرپرسی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری دامەزراوه، ساڵی 2005 مامۆستای وانەی کۆنگرەکانی پارتی لە خولی یازدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 2007 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی شازدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە‌، لە ڕێکەوتی #04-08-2010# بەشداری لە کردنەوەی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری هەولێر کردووە، لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیە‌مدا خۆی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵاوتووە و دەرنەچووه، ساڵی 2012 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی حەڤدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، لە ڕێکەوتی 20-01- 2012 تا 05-08-2013 مامۆستای وانەی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی هەژدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ساڵی 2013 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی نۆزدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.
$بەرهەمەکانی$:
1- پەندنامەی ئاوارە 1985.
2- کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا 1998.
3- خەباتنامه، ‌ کورتە مێژووی پارتی و کلتووری بارزانی نەمر (چاپی یەکەم 2000) ، (چاپی سێیەم 2012)
4- سەربوردە کورتەیەک لە بیروەرییەکان 2009.
5- ساڵێک لە شێخ وەسانان 2016.
6- سەربوردەی نەمران 2014.
7- دیوانی لاجانی.
[1]
ئەم بابەتە 11,473 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-01-2019
پلەی پارتایەتی: ئەندامی مەکتەبی سیاسی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: وەزیر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): هەولێر
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,473 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 02-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
شێخ سەلام
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
شێخ سەلام
ژیاننامە
کەریم خانی زەند
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
کەریم خانی زەند
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
مۆزەخانە
یادگەی نیشتمانیی بارزانی
15-05-2023
سارا سەردار
یادگەی نیشتمانیی بارزانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سایبەر سیکوریتیی
04-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
پێنج توێژینەوەی ئەدەبی
03-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
پرەنسیپە گشتییەکانی دەستوور
03-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
سەڵاحەدین عەبدولکەریم
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کەڵەشاخ؛ ڕێنماییەکان-قەدەغەکراوەکان-سوودەکان
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جگەرە بێدەنگترین چەکی خۆکوژ
03-03-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
کرێکار قادر
03-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و بیرەوەرییەکانی شێخ محەمەد بالیسانی
02-03-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فیزیا-پۆلی دەیەمی زانستی
01-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تەکنەلۆژیای زانیاری-مایکرۆسۆفت ئێکسڵ، قۆناغی ئامادەی و پیشەیی، پۆلی دەیەم
01-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 510,962
وێنە 103,138
پەرتووک PDF 18,747
فایلی پەیوەندیدار 93,008
ڤیدیۆ 1,195

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!