🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 10-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-12-2019
📆09-12-2019
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📆04-12-2019
📂 زۆرتر ...
📅10 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,530) پەڕتووک|||
👫 مستەفا سائیب
مستەفا ساییب کەسایەتییەکی گەورەی سیاسی و روناکبیریی کوردستانە و وەک سەربازێکی ون لەزۆر بوار و رشتەی جیادا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
مامۆستا کەمال رەئووف محەمەد لەکتێبێکدا بەناوی (مستەفا ساییب ئەستێرە گەشەی کورد) کە ساڵی 1998 لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاو کراوەتەوە، بەوردی تیشک ئەخاتە سەر ژیان و بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتییە گەورەیە و بەنەتەوەپەروەر و مەردێکی ون و قەڵەمێکی دیارو پێشەنگی چەند بوارێکی نووسین و ئەدەبی کوردی وەسفی ئەکات.
مستەفا کوڕی مەلا ئەحمەدی ساییبی قازیی کوڕی
👫 مستەفا سائیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا سائیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جەلال سەعید
جەلال سەعید رەمەزان ساڵی 1953 لە هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1978 گۆرانی (چاو رەشی جوانە)ی تۆمارکردوه و هەر به و گۆرانییەش ناوبانگی پەیدا کردووە. زۆربەی بەرهەمەکانی لەگەڵ (تیپی هونەری هەولێر و تیپی هونەری میللی هەولێر)دا بەرهەمهێناوه و لەزۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکانی ئەم دوو تیپەدا بەشداریکردوە.
رۆژی 09-12-2013 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
👫 جەلال سەعید
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەلال سەعید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
لە سالی (1324 کۆچی) لە سلێمانی لەدایک بووە و لەساڵی (1383) لە تەمەنی 59 ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە.
زانای بەناوباگ خاوەنی دیوانە شیعرێک و کۆمەڵێک کتیبی ئاینی لەبابەتی نوێژ و حەج و کتبێی گولستانی سەعدی هیناوەتە سەر زمانی کوردی.
مەلا موستەفا سەرەتا شاگردی شیخ عومەری قەرەداخی بووە ماوەیەکیش لەلای شیخ باوە عەلی دەرسی فیقهی ئیسلامی و تەفسیری خوێندوه. فەلسەفە و حیکمەتیش لای شیخ موحەمەد ئەمین فیربووه.
👫 سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە.
مەقامەکانی سێوه بەدەقه وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکه خوڵقان. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان که هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشه شانازییان پێوه دەکات
شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵه سێوەی مەقامزان له دەربڕینی ڕەوانبێژیدا، بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن هەڵکشاوی چ
👫 سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 366,563 | وێنە 56,265 | پەڕتووک PDF 10,530 | فایلی پەیوەندیدار 36,268 | 📼 ڤیدیۆ 161 | 🗄 سەرچاوەکان 12,946 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 عیسمەت شەریف وانلی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

عیسمەت شەریف وانلی

فایلی پەیوەندیدار 📂
دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی ژیانێکی پان و بەرینی بەسەر برد و لە تەمەنی هەشتا و حەوت ساڵیدا ماڵئاوایی لێکردین. هەرچەندە سەردانەکانی وانلی بۆ کوردستان، بەسەر یەکەوە یەک ساڵی تەمەنی پڕ ناکەنەوە و ساڵانی منداڵی و هەرزەکاری و ڵاوێتی لە شام و سێ لە سەر چواری ساڵانی تەمەنیشی لە سویسرا بەسەربرد، لە گەڵا ئەوەشدا ئەو زۆر کورد بوو و هەمیشە لە هەوڵی کورد و کوردستاندا بوو. وانلی زیاتر لە نیو سەدەی تەمەنی بۆ خەبات لە پێناوی دۆزی کوردا تەرخان کرد. 

    عیسمەت شەریف وانلی لە بنەماڵەیەکی کوردی، بە ڕەچەڵەک باکوری، لە ٢١ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٢٤ لە گەڕەکی کوردان (بۆ ئەوەی ناوی کوردی لێ بکەنەوە، شۆڤینیستان زیاتر ناوی گەڕەکی روکنەدینیان بە سەریدا سەپاند) لە شام هاتۆتە دونیاوە . بنەماڵەی باوکی محەمەد شەریف وانلی لە گوندێکی دەوروبەری وانەوە (گوندی زڤیک) لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا هاتوونەتە شام (دیمەشق). کەس وکاری دایکیشی خەیریە عەبدوڵڵا هەر لەو کاتانەدا لە ئامەدەوە هاتوونەتە شام . 
خوێندنی سەرەتایی ، ناوەندی وئامادەیی لە شام (دیمەشق) تەواوکردووە. ئەو قوتابخانەی لێی دەخوێند لە یەن عادیلە خانمی خوشکی سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە لە سەدەی دوازدەی زانینییدا بنیات نرابوو و ئەو زانیارییانە لە سەر دەروازەکەی نووسرابوو. وانلی هێشتا لە قوتابخانەی ناوەندی دەیخوێند کاتێ لە گەڵا هاوڕێ و هاوپۆلەکانیدا لە گەڕەکی کوردان یانەیەکی وەرزشی تۆپی پێی بە نێوی (یانەی کوردستان)  دامەزراند. 
هەر لە تافی هەرزەکاری ولاوێتیدا بە هۆی ئەوەی لە بنەماڵەکەی دیار بوو، لە گەڵا کەسایەتییە دیارەکانی ئەو سەردەمەی کورددا ئاشنایی پەیدا کردبووە وەکو : جەلادەت بەدرخان، مەمدوح سەلیم، قدری جەمیل پاشا، ئەکرەم جەمیل پاشا، نورەددین زازا وقەدری جان، لە بەیروتیش دەبێتە ناسیاو و دۆستی میر کامەران بەدرخان کە دوایی لە ئەوروپا بۆ دەمێکی درێژ بەردەوام دەبێ.   

دوای تەواوکردنی قوتابخانە چووەتە بەیروت و دەستی بە خوێندنی ئەندازە کردووە، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن لەو بوارە، لەوە دەگات کە ئەوە ئەو دونیایە نیە کە ئەو حەزی لێدەکات. هەر لەو کاتەدا چەند کۆرسێکی فەلسەفەشی لە کۆلێجی ئەمریکی، کە دوایی دەبێت بە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت خوێندبوو. 
زۆر جار بە خۆی دەیگێڕایەوە کە هەر لەو کاتەوە زۆری حەزی لە زانستی مێژوو دەکرد وهەمیشە ئەوەشی دەوت کە بینینی محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئەیلهامی زۆری پێ بەخشیوە بۆ ئەو حەز و خولیایە بۆ مێژوو. 
لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٨ ڕوو دەکاتە سویسرا ولە ٢٩ نۆڤەمبەری ئەو ساڵەدا دەگاتە لۆزان. وادیارە گرنگترین ڕووداوەکانی ژیانی وانلی لە مانگی نۆڤەمبەردا بوونە. هاتنەدونیاوە (هەرچەندە دەیوت کاتێ گەیشتووەتە سویسرا و رۆژی لەدایکبوونیان لێ پرسیوە ئەو رۆژەی بە بیردا هاتووە، دەنا وەکو زوربەی کوردانی ئەو کاتە و دوای ئەوەش ڕۆژی راستەقینەی لە دایکبوونی خۆی نەزانیوە) ، گەیشتنی بە سویسرا ولە کۆتاییدا کۆچی دوایی لە ٩ نۆڤەمبەری ٢٠١١ دا. لە لۆزان لە گەڵا نورەددین زازادا جارێکی تر یەک دەگرنەوە. زازا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێ لە ڕێنمایی کردنی وهاندانی بۆ خوێندنی قانون لە زانکۆی لۆزان. بە سەرکەوتوویی خوێندن تەواو دەکات وبۆ زیاتر لە بیست وپێنج ساڵ، گەلێ جار لە تەک کاری سیاسی و نووسیندا، لە بەشی قانونی کۆمپانیایەک لە لۆزان کار دەکات. 
 هەڵبژاردنی لۆزان لە لایەن وانلییەوە بۆ خوێندن و دوای ئەوەش بۆ ژیان و کار چیرۆکێکی لە پشتەوە بوو. چەند جارێک ئەوەی گێڕاوەتەوە کە ئەو بە خەیاڵی هەرزەکاریی خۆی وای بیر دەکردەوە کە دەبێ لە لۆزان بژێ و هەوڵبدات پەیماننامەی لۆزان، کە کوردستانی کرد بە چوار بەشەوە، لە نێو ببات و هەوڵبدات بۆ ئەوەی  پەیماننامەیەکی نوێ جێگەی بگرێتەوە، کە تێیدا دان بە مافەکانی کوردا بنرێت. لە واقیعدا ئەوە فەنتازیا و خەیاڵبڵاوی ساڵانی گەنجێتی وانلی بوو، کە لە دواییدا بۆ خۆی بە پێکەنینەوە باسی ئەو خەون و فەنتازیایەی دەکرد.  
لە ساڵی ١٩٥٦ لە تەک هەژدە قوتابی تری کوردا، کە لە ئەوروپا دەیانخوێند، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردیان لە ئەوروپا دامەزراند. لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٢ بە خۆی سەرۆکایەتی ئەو کۆمەڵەیەی دەکرد. هەر بە نێوی  کۆمەڵەی خوێندکارانیشەوە لە ساڵی ١٩٦٠ بەشداریی لە کۆنگرەی قوتابیانی جیهان لە بەغدا کرد.  
وتارەکەی لەو کۆنگرەیە، کە بە فەرەنسی بوو و تێیدا ڕەخنەی لە مادەی دووی دەستوری کاتی عیراق گرتبوو، دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی خەبات هەڵایەکی گەورەی نایەوە و کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی قووڵتر کردەوە و وانلیش لە عیراق بە زۆر دەرکرا.  زۆر جار ئەوەی دەگێڕایەوە، کە ئەو ئەفسەرە عیراقییەی تا فرۆکەکە بەرێی خستووە،  ئامۆژگاری کردووە  جارێکی تر سەردانی عیراق نەکات. بەڵام وانلی ئامادە نەبوو مل بدات بۆ ئەو ئامۆژگارییە. ئەو چەند جارێکی تر سەردانی کوردستانی بە نهێنی کردو و جارێکیش سەری لە عیراقی هەمیشە پڕ لە کارەساتدا و ئەنجامەکەی ئەوبوو خەریک بوو سەری تێدا بچێت.  
وانلی دەستی لە مێژوو هەڵنەگرت و لە شەستەکان لە زانکۆی جنیف ماستەری لەو بوارەدا بەدەست هێنا و لە ساڵی ١٩٧٠ دکتۆرای لە مێژوو و سیاسەت لە زانکۆی لۆزان وەرگرت. تێزی دکتۆراکەی لە  سەر دۆز و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بوو لە باشوری کوردستان. وەکو چالاکوانێکی سیاسی و نوێنەری شۆڕشی ئەیلول لە دەرەوە و ئاگادار لە ڕووداوەکانی ئەو شۆڕشە و نهێنییەکانی، دکتۆرنامەکەی واتای خۆی هەیە لەو بارەیەوە وکارێکی باشە کە خەریکن وەریدەگێڕن و بڵاوی دەکەنەوە. لە سەر پێشنیاری دکتۆر کامەران بەدرخان عیسمەت شەریف وانلی بۆ ماوەیەک مامۆستای مێژوو و کولتوری کورد بوو لە سۆربۆن. 
لە ٧ ئوکتۆبەری ١٩٧٦ پیاوکوژانی بەعسی عیراق هەوڵی تیرۆرکردنیان دا و لە ماڵەکەی خۆی لە لۆزان بە سەختی برینداریان کرد. ئەو پیلانەی بەعسییەکان بە هۆی ئەو ڕاپۆرتەوە بوو، کە وانلی و وەزیرە  جەزائیرییەکەی هاوڕێی لە بارەی سیاسەتەکانی حیزبی بەعسەوە لە باشوری کوردستان لە دوای نسکۆی ١٩٧٥ بڵاویان کردەوە. راپۆڕتەکە ئەنجامی سەردانی لێژنەیەک بوو، کە لە خۆی و وەزیرێکی پێشووی جەزائیر و کابرایەکی سویسری پێکهاتبوو، بۆ عیراق و چەند دەڤەرێکی کوردستان لە هاوینی ١٩٧٥دا.  
ڕقی بەعسییەکانی سوریاش لە عیسمەت شەریف وانلی لەوانەی عیراق کەمتر نەبوو و ئەوانیش فەرمانی لە سێدارەدانیان لە دژی دەرکردبوو.  
وانلی زمانی فەرەنسی، عەرەبی، ئینگلیزی بە ڕەوانی دەزانی و لە تەمەنی حەفتاساڵیشدا دەستی کردبوو بە فێربوونی زمانی کوردی ، هەرچەندە زۆر بە باشی فێری نەبوو. ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو وانلی، کە زیاتر لە شەست ساڵی تەمەنی لە ئەوروپا بە سەر بردبوو و کارمن خانمی هاوسەری خانمێکی سویسری فەرەنسی زمان بوو ، هەمیشە دەیگوت برادەری ئەوروپاییم زۆر کەمن و لە دەرەوەی کار و کۆڕ و کۆنفرانس ئەوەندە لە گەڵیان هەڵناسم ودانانیشم و دڵم هەر بە کۆڕ و مەجلیسی کوردان دەکرێتەوە، هەرچەندە ڕەخنەی جددیی هەبوو لە سەر گەلێ نەریتی ناحەز و بارودۆخی کولتوری و سیاسی و رۆشنبیری کوردی. 
لە سەرەتای شەستەکاندا ولە دوای بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلول (کۆمیتەی پاراستنی مافی گەلی کوردی) لە سویسرا دامەزراندبوو. لە ساڵی ١٩٧٨ یشدا لە تەک کۆمەڵێ کەسایەتی کوردی پارچەکانی کوردستاندا هەوڵی دامەزراندنی پارتێکی کوردستانیان دا، بەڵام بە هۆی باری سیاسی ئەو سەردەمەی کوردستانەوە ئەنجامێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتەوە. ساڵی ١٩٨٥ (یەکێتی مافناسانی کوردی لە ئەوروپا) لە گەڵا کۆمەڵێ پارێزەردا دامەزراند. ساڵی ١٩٩٥ بوو بە سەرۆکی (ئینستیتوتی بەرلین بۆ زانست ولێکۆڵین) و لە هەمان ساڵیشدا بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری (پارلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات) هەڵبژێردرا. لە نیوەی دووەمی نەوەتەکاندا سەرپەشتی پرۆژەیەکی تری نەتەوەیی کرد، ئەویش پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستان بوو لە گەڵا کۆمەڵێ پسپۆر و شارەزای کورد و کوردناساندا. مخابن دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر  خەرجی ئەو پرۆژەیە دەستەبەر نەکرا لە ڕێگەی یۆنیسکۆ و فۆندی کولتوریی ئەوروپاوە. زۆری پێخۆش بوو کە پێشنیاری ئەوەم بۆ کرد ئەم پرۆژەیە ببەینەوە بۆ کوردستان بە تایبەتی دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ دا گەڕامەوە بۆ کوردستان.  بێ یەک و دوو پێمی وت: گرنگ ئەوەیە ئەو بۆ پرۆژەیە بۆ کورد و کوردستان ئەنجام بدرێ و هیچ گرنگ نیە ئێمە بیکەین یا کەسانی تر. بە خۆشحاڵییەوە لە ئەکادیمیای کوردی دەستمان بەو کارە کردووە و لە بەرنامەماندا بوو پایزی ٢٠١١ بانگهێشتی بکەین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری کارکانمان بێت لەو پرۆژە نەتەوەییە گرنگە، مخابن مەرگ دەرفەتی نەدا ئەو سەردانە بکات کە زۆر مەبەستی بوو.   ساڵانی١٩٩٩ – ٢٠٠٣ بە سەرۆکی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) هەڵبژێردرا و نووسەری ئەم چەند دێڕەش شەرەفی ئەوەی هەبوو هەم لە پارلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە تەکیدا کار بکات و هەم لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جێگری بێ و لە پرۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستانیش هاوکاری یەکەمی بێت. 
عیسمەت شەریف وانلی لە نێوڕاستی شەستەکانەوە ئەوەی راگەیاندبوو کە ئۆتۆنۆمی دادی کورد نادات و پێویستە کورد داوای دەوڵەتی فیدیرالی دیموکراتی بکات، مادام ناتوانێ دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆی دابمەزرێنێ . ئەمەی بە روونی لە تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٧٠ خستۆتە روو. لە دوای روخانی رژێمی بەعسیش لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی لە سەر سیستەمی فیدیرالی و دەستوری عیراق ئامادە کرد و من کردم بە کوردی و بڵاو کرایەوە.  

وانلی تا بڵێی پیاوێکی ئیشکەر بوو، لە کارکردن وەرس نەدەبوو، رۆژانە زیاتر لە دە سعات خەریکی نووسین و خوێندنەوە بوو . لە سەدان کۆنفرانس و کۆبوونەوە و سیمپۆزیۆمدا بەشداری کردووە و داخوازییەکانی کوردی خستۆتە ڕوو . لە سەر داخوازی مافی کورد زۆر توند بوو و ئامادە نەبوو نەرمی بنوێنێ وسازش بکات. 
لە ژیانی خۆیدا گەلێ کەسایەتی و سەرکردەی کوردستانی وجیهانی بینیبوو. بێجگە لە سەرکردەکانی بزاڤی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا دەسپێکی ئەم سەدەیە لە هەرچوار پارچەی کوردستان، عەبدولکەریم قاسم، خومەینی، قەزافی، پاپای ڤاتیکانی پێشوو و گەلێ لە سەرکردەکانی ئیسرائیلی بینیبوو. کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەوروپا زۆریان عیسمەت شەریف وانلیان دەناسی و ڕێزیان لێدەگرت.
کاتی خۆی زۆر هەوڵم لە گەڵیدا بیرەوەرییەکانی بنووسێتەوە. هەمیشە دەیوت کاتم نیە. جارێک ڕێککەوتین کە من کۆمەڵێ پرسیاری بۆ بنێرم ئەو وەڵامم بداتەوە. کاتێ پرسیارەکانم بۆی نارد وتی ئەمە پێویستی بەوەیە کتێبێک بنووسم. لە کۆتاییدا لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا بە نێوی (بۆ مێژوو) ، کە بۆ میدیا تیڤی ئامادەم دەکرد چاوپێکەوتنێکی پێنج کاتژمێریم لە گەڵیدا بە زمانی عەرەبی ئەنجامدا. بەشی زۆری بیرەوەرییەکانی لەو پرۆگرامەدا گێرایەوە و لە کاتی خۆیدا لەو تەلەفزیۆنە بڵاو کرایەوە. هەر بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆگرامەش ژمارەیەکی زۆر وێنەی دەگمەنی پێشکەش کردم، کە هەندێکێانم لە کاتی خۆیدا بڵاوکردەوە و ئەوانی تریشیان لە داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە. سەرباری ئەوە لەم پازدە ساڵەی دوایی تەمەنیدا هەرچی شتێکی نووسیبێ دانەیەکی لێی بۆم ناردووە وژمارەیەکی زۆر نامە گۆرینەوە لە نێوانماندا هەبووە، هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەت هەبێ بڵاویان بکەمەوە.  

لە ٩ نۆڤەمبەری ٢٠١١ لە کاتژمێر چواری سەر لەبەیانیدا لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە شاری لۆزان کۆچی دوایی کرد. وانلی تەنها کوڕێکی هەیە کە ناوی سیامەندە.  
پرۆفیسۆر وانلی ژمارەیەکی زۆر وتار ولێکۆڵینەوە بەرهەمی زانستی بە فەرەنسی ، ئینگلیزی، ئەڵمانی و عەرەبی بڵاوکردۆتەوە وبەشێک لە نووسینەکانی کراون بە کوردی، تورکی، ڕووسی و فارسی .  سڵاو لە روحی پاکی وانلی و هەمیشە لە یادماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!


🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (Dalovan) سەبارەت بە (عیسمەت شەریف وانلی) لە: 20-11-2013 11:49:25

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ وان
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2009 4:34PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 20 2013 3:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,479 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB Nov 3 2009 4:34PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

عیسمەت شەریف وانلی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
2.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️دوو چاوپێکەوتنی رۆژنامەنووسی لەگەل بەرێزان د. عیسمەت شەریف وانلی و.د. ئیسماعیل بێشکچی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-11-2013
📷 وێنە و پێناس
1.👁️بارزانی و عیسمەت شەریف وانلی
2.👁️عیسمەت شەریف وانلی وەهاب ئاغای جوندیان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کامەران بەدرخان
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست227,184%61.97
هەورامی61,571%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,533%15.42
عربي9,986%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,776%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,784%62.14
👫 کەسایەتییەکان25,137%6.85
📕 پەڕتووکخانە22,020%6.00
🏰 شوێنەکان21,063%5.74
✌️ شەهیدان19,075%5.20
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,350%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,170%1.41
📷 وێنە و پێناس4,871%1.32
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,821%1.31
📖 کورتەباس2,554%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,656%0.45
🔣 هەمەجۆرە1,139%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ732%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە476%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە196%0.05
🌏 نەخشەکان179%0.04
📼 ڤیدیۆ161%0.04
👩 دۆزی ژن100%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان95%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار63
⁉️ ئایین و ئاتەیزم852
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی513
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە33
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی87
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی107
📜 راپۆرت181
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی784
📖 رۆمان596
☢ زانست78
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە243
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,041
🎶 هونەری90
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست921
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی75
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,858 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574